قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤٧ ١٤٧



ﭿ
١٤٨ ١٤٨

١٤٩ ١٤٩



١٥٠ ١٥٠





ﯿ ١٥١ ١٥١
148
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 147

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمۡ ذُو رَحۡمَةٖ وَٰسِعَةٖ

ئەم ڕستەیە ئەوان هاندەدا تا بەدوای سۆز ومیهرەبانیی فراوانی خودا وپەیڕەویی لەپێغەمبەری خوادا بگەڕێن. ابن كثير: ٢/ ١٧٧.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى ئەوانە پێغەمبەريان بەدرۆزن دەزانیت، كەچى باسى سۆز وميهرەبانى خوا كراوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 148

سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكۡنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن شَيۡءٖۚ

چونكە هاوەڵپەرستەكان بۆ نەفی كردنی فەرمان ونەهی، پەسەند وناپەسەند، خواپەرستی وتاوانكردن، قەزا وقەدەریان دەكردە بەڵگە (واتە: دەیانگوت ئەوانە هیچی بەدەستی خۆمان نییە ووامان لەچارەدا نووسراوە ودەبێت هەر وابێت. و) هەر كەسێك ئەو ڕێگەیەی ئەوان بگرێتەبەر لەناو یەكێك لەكوفرە ئاشكراكاندا خول دەخوات. الجامع الكلام: ٣/ ١١٢.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە چەندە بۆت ڕوون دەبێتەوە كەفەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە نەكەيت وقەزا وقەدەر بكەيت بەبيانوو بۆ خۆت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 151

قُلۡ تَعَالَوۡاْ أَتۡلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمۡ عَلَيۡكُمۡۖ أَلَّا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗاۖ

خوای گەورە لەم ئایەتانەدا باسی ئەو حەرامكراوانە دەكات كەنەك هەر لەئایینی ئیسلامدا، بەڵكو لەهیچ ئایینێكدا حەڵاڵ نەكرابوون وهەرگیز ڕەوا نەبوون، ابن عباس دەفەرمووێت: خوای گەورە هەمان ئەم قسانەشی بۆ حەزرەتی موسا ناردووەتە خوارەوە. ابن جزى: ١/ ٢٩١.
پرسیار: ئەوانەى كەباسكران چ تايبەتمەنديەكيان هەيە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 151

قُلۡ تَعَالَوۡاْ أَتۡلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمۡ عَلَيۡكُمۡۖ أَلَّا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗاۖ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا فەرمان بەپێغەمبەر(ﷺ) دەكات كەبانگی هەمووان بكات بۆ گوێگرتن لەو ئایەتانەی كەباسی ئەو شتانە دەكات كەخوای گەورە حەرامی كردوون، هەر بەم شێوەیە پێویستە لەسەر زانایانی دوای پێغەمبەریش ئەو ئایەتانە بۆ خەڵكی باس بكەن وبۆیان ڕوون بكەنەوە، باسی ئەوانە بكەن كەخوای گەورە حەڵاڵی كردوون وباسی ئەوانەش بكەن كەحەرامی كردوون. قورتوبى: ٩/ ١٠٦.
پرسیار: خواى گەورە لەم ئايەتەدا بۆ چ شتێكمان بانگ دەكات؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 151

وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُم مِّنۡ إِمۡلَٰقٖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكُمۡ وَإِيَّاهُمۡۖ

لە سورەتی ئیسرادا فەرمووی: ﴿وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٍ﴾ [الإسراء: 31] واتە: منداڵەكانتان لەترسی ئەوە مەكوژن كەلەداهاتوودا هەژاری یەخەتان بگرێت، ئێمە ڕۆزی ئەوان وئێوەیش دابین دەكەین. لەئایەتەكەی سورەتی ئیسرادا سەرەتا باسی ڕۆزیدانی منداڵەكانی باس كرد (بەڵام لەئایەتەكەی ئێرە سەرەتا باسی ڕۆزیدانی خۆیانی كرد، بەپێچەوانەی ئایەتەكەی ئیسرا. و) بۆ ئەوەی گرنگی بەمنداڵەكان بدرێت، واتە: لەوە نەترسن كەبەهۆی بەخێوكردنی ئەوانەوە هەژاری یەخەیان بگرێت، چونكە خوای گەورە خۆی ڕزق وڕۆزییان پێ دەدات، بەڵام لێرەدا هەژاری یەخەی گرتوون وگرنگیش بەمنداڵ دەدرێن بۆیە فەرمووی: ﴿نَّحۡنُ نَرۡزُقُهُمۡ وَإِيَّاكُمۡ﴾؛ ابن كثير: ٢/ ١٨٠.
پرسیار: بۆچى لەم سورەتەدا ڕۆزى باوكان پێش منداڵەكان باسكرا ولەسورەتى ئيسرادا بەپێچەوانەوە ڕۆزى منداڵەكان دواتر ڕۆزى باوكان باسكراوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 151

وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَۖ

واتە: نزیك مەكەونەوە لەخراپە وبەدكار، ئاشكرا بێت یان بەپەنهانی، یان ئەو خراپانەی كەپەیوەندی بەدیوی دەرەوەی جەستەو ئەوانەشی كەپەیوەندی بەدیوی ناوەوەی جەستەوە هەیە. جا مادەم نەهی كراوە لەنزیك بوونەوە، كەواتە نەهی كردن لەكردنی كارەخراپەكان بەهێزترە وكردنیان تاوانی زیاترە. چونكە نەهی كردن لەهۆكار ولەپێشەكی هەر تاوانێك نەهی كردنە لەخودی تاوانەكەش. سەعدى: ٢٨٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەيفەرموو: ئەو كارە خراپانە مەكەن، بەڵكو فەرمووى: لێيان نزيك مەبنەوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 151

وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَۖ وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ

خوای گەورە بۆ تەئكید كردنەوە لەكوشتن، بەجیا نەهی لەكوشتن كردووە، ئەگینا خۆ كوشتن خۆی یەكێكە لەكارە خراپەكان ووشەی (فواحش) دەیگرێتەوە، جا كوشتن هەم پەیوەندی بەدیوی دەرەوەی مرۆڤ وهەمیش پەیوەندی بەدیوی ناوەوە هەیە، لەبوخاری وموسلیمدا ئەم فەرموودەیە هاتووە: «لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: الثَّيِّبُ الزَّانِي وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ الْمُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ» . واتە: خوێنی هیچ كەسێكی باوەڕدار حەڵاڵ نییە ونابێت بكوژرێت، مەگەر ئەوەی كەیەكێك لەم سێ كارەی كردبێت، پیاو یا ژنێك هاوسەرگیری كردبێت ودوای هاوسەرگیری زینای كردبێت، كەسێك كەكەسێكی تری بەناهەق كوشتبێت، یان كەسێك كەلەئایین وەرگەڕابێتەوە ولەكۆمەڵی باوەڕداران جیابووبێتەوە. ابن كثير: ٢/ ١٨٠.
پرسيار: نەهى كردن لەكوشتن بەشێكە لەنەهى كردن لەكارى خراپە، بۆچى خواى گەورە بەجيا نەهى كردووە لەكوشتن؟