قورئان
ﮒ
ﱀ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ١٣٨ ١٣٨ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ١٣٩ ١٣٩ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ١٤٠ ١٤٠ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ١٤١ ١٤١ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ١٤٢ ١٤٢
وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ١٣٩
ئەم ئایەتە كراوەتە بەڵگە بۆ ئەوەی كەدروست نییە كەسێك سەروەت وسامانی خۆی وەقف بكات لەسەرە كوڕەكانی وكچەكانی لێ بێبەش بكات، هەر كەسێك وەقفێكی لەو چەشنەی كرد ئەوە هەڵدەوەشێتەوە ئەگەرچی دوای مردنی كابرای وەقفكەریش بێت، چونكە ئەوە كار وكردەوەی خەڵكدانی سەردەمی نەفامییە، مالیكییەكان دەفەرموون: بەخشینیش هەر وەك وەقفە وجیاوازی نییە. پێشەوا بوخاریش لەكتێبی (التاریخ)دا لەدایە عائیشەوە دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: ئەوە بۆ هەندێكتان سەروەت وسامانەكانتان تایبەت دەكەن بەكوڕانەوە، ئەمە ڕێك وەك ئەوەیە كەخوای گەورە فەرموویەتی: (خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ ) ئالوسى: ٨/ ٣٨٩.
پرسیار: ئايا دروستە كەسێك كەسەروەت وسامانى خۆى تەنها لەسەر كوڕەكانى وەقف بكات؟
وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ١٣٩
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت مرۆڤی زانا لەقسەی ئەوانە تێبگات كەڕایان پێچەوانەی ڕای ئەمە، هەرچەندە كاریشیان پێ نەكات، بۆ ئەوەی تێبگا كەقسەكانی ئەوان لەچ ڕوویەكەوە پووچەڵە وبتوانێت وەڵامیان بداتەوە، ئەوەتا خوای گەورە ڕا وبۆچوونی دوژمنانی بەپێغەمبەر(ﷺ) گوتووە وفێری كردووە بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامیان بداتەوە. قورتوبى: ٩/ ٤٨.
پرسیار: ئەو كەسەى بەدواى زانستدا دەگەڕێت، چ شتێك لەم ئايەتە فێر دەبێت؟
وَقَالُواْ مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ خَالِصَةٞ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِنَاۖ وَإِن يَكُن مَّيۡتَةٗ فَهُمۡ فِيهِ شُرَكَآءُۚ سَيَجۡزِيهِمۡ وَصۡفَهُمۡۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ١٣٩
یەكێك لەكارە ناشیرینەكانی سەردەمی نەفامی ئەوە بوو كەهەندێك ئاژەڵیان دیاری دەكرد وبێچوی ئەو ئاژەڵانەیان لەژنان حەرام دەكرد، دەیانگوت: (ما في بطون هذه الأنعام خالصةٌ لذكورنا) ئەوەی كەكە لەزگی ئەم ئاژەڵانەدایە تەنها بۆ پیاوەكانمان حەڵاڵە ولەسەر ژنەكانمان حەرامە. ئەمەش لەكاتێكدا بوو كەئەو بێچوەی لەزگی ئەو ئاژەڵانەدایە بەزیندوویی بهاتایەتە دونیاوە، بەڵام ئەگەر بەمردوویی بهاتایەتە دونیاوە ئەوە پیاو وژن پێكەوە شەریك بوون ولێیان دەخوارد. سەعدى: ٢٧٦.
پرسیار: ئەو لەبەريەك ڕانانەى دەستوورى خودايى وياساى دەسكردى مرۆڤ كەلەئايەتەكەدا باس كراوە ڕوون بكەرەوە.
قَدۡ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓاْ أَوۡلَٰدَهُمۡ سَفَهَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَحَرَّمُواْ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفۡتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِۚ قَدۡ ضَلُّواْ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ ١٤٠
لە زۆر شوێنێكدا لەقورئانی پیرۆز وشەی (خسران) بۆ ئەو كەسانە بەكار هاتووە كەبەخەیاڵی خۆیان لەپێناو خوای گەورەدا وبۆ ڕەزامەندی ئەو كار دەكەن، كەچی كەوتوونەتە ناو قوڵایی خەشم وتوڕەیی خوداوە، چونكە ئەوانە هەر ماندوبوونیان بۆ ماوەتەوە، ناگەن بەئەوەی كەبەخەیاڵی خۆیان پێی دەگەن. (ئەوانە منداڵی خۆیانیان دەكوشت بەخەیاڵی خۆیان ئەو كارەیان لەبەر ڕەزامەندی خوا دەكرد، لەخۆوە شتیان حەڵاڵ وحەرام دەكرد بەخەیالی خۆیان لەبەر خوا دەیانكرد. و). ابن عاشور: ٨/ ١١٣.
پرسیار: ئەو زيانە ڕاستەقينەيەى كەلەئايەتەكەدا باس كراوە چییە؟
وَءَاتُواْ حَقَّهُۥ يَوۡمَ حَصَادِهِۦۖ
فەرمانیان پێ دراوە كەلەڕۆژی دروێنەدا زەكاتی دانەوێڵەكانیان بدەن، چونكە ماوەیەكی زۆرە هەژاران چاویان لەو ڕۆژەیە كەزەكاتیان پێ بدرێت، جا بۆ جوتیارانیش وا ئاسانە هەر ئەو ڕۆژە زەكاتەكەی لێ دەربكەن، هەروەها ئەگەر لەو ڕۆژەدا زەكاتەكەی دەربكات ئاشكرا دەبێت، جا لەبەر ئەوە خوای گەورە فەرمانی داوە هەر ئەو ڕۆژە زەكاتەكە دەربكەن بۆ ئەوەی هەم زەكاتدەر وهەم ئەوەیشی كەوەری دەگرێت، دیار بن. سەعدى: ٢٧٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى داوە كەلەڕۆژى دروێنەدا زەكاتى دانەوێڵە دەربكرێت؟
وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ١٤١
زوهری دەفەرمووێت: واتە: سەروەت وسامانی خۆتان لەنافەرمانی خوادا خەرج مەكەن، هەروەها موجاهیدیش تەفسیرێكی وەك ئەمەی زوهری كردووە، ابن ابی حاتەمیش لەموجاهید دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: ئەگەر كێوی ئەبوقوبەیس هەمووی زێڕ بێت وهی كەسێك بێت ولەپێناوی خوادا خەرجی بكات، زیادەڕەوی نەكردووە وبەئیسراف هەژمار ناكرێت، بەڵام ئەگەر یەك دیرهەم لەنافەرمانی خوادا خەرج بكات ئەوە ئیسراف وزێدەڕەوییە. ئالوسى: ٨/ ٣٩٢.
پرسیار: بەپێى لێكدانەوەى پێيشينە باشەكان، خواى گەورە نەهى لەچ جۆرە خەرج كردنێك كردووە وبەئيسرافى هەژمار كردووە؟
وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ١٤١
واتە: لەخواردندا ئیسراف مەكەن، چونكە زیانی بۆ لاشە وبۆ ژیری وعەقڵی مرۆڤ هەیە، وەك فەرموویەتی: ﴿وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ﴾ [الأعراف:31]، واتە: بخۆن وبخۆنەوە بەڵام ئیسراف مەكەن، خودا ئەو كەسانەی خۆش ناوێت كەئیسراف دەكەن. هەروەها لەصەحیحی بوخاریدا لەپاش فەرموودەی ژمارە ٥٧٨٢ ئەم فەرمودەیە بەموعەللەقی (واتە: بەبێ ڕشتە وسەنەد. و) هاتووە: «كُلُوا وَاشْرَبُوا وَالبَسُوا وَتَصَدَّقُوا، فِي غَيْرِ إِسْرَافٍ وَلَا مَخِيلَةٍ». واتە: بخۆن وبخۆنەوە وپۆشاك لەبەر بكەن وخێر بكەن، بەڵام بەبێ ئیسراف وزێدەڕەوی وبەبێ غرور ولەخۆبایی بوون. ابن كثير: ٢/ ١٧٤.
پرسیار: بۆچى فرەخۆرى بەئيسراف هەژمار كراوە ونەهى لێ كراوە؟