قورئان
ﮎ
ﰹ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٨٤ ٨٤
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ٨٥ ٨٥ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
٨٦ ٨٦ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ٨٧ ٨٧ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٨٨ ٨٨
وَإِن يَأۡتُوكُمۡ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمۡ
فەرموودەی زۆر لەسەر ئەوە هاتووە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) دیلەكانی ئازاد دەكرد (ئەو سەربازە باوەڕدارانەی كەكەوتبوونە دەست كافرەكان ولای ئەوان دیل بوون. و) وفەرمانی بەئازادكردنیان دەكرد، موسڵمانانی دوای پێغەمبەریش(ﷺ) هەر وایان كردووە وئەو كارە بووە بەكۆدەنگی. ئەگەر سەربازی باوەڕدار لای كافر دیل كرا، ئەوە پێویستە بەپارەی خەزێنەی گشتی بكڕدرێنەوە وئازاد بكرێن، ئەگەر خەزێنەی گشتی پارەی تێدا نەبوو، ئەوە پێویستە لەسەر باوەڕداران كەئەو كارە بكەن وپێی هەڵسن، جا ئەگەر هەندێك باوەڕدار بەو كارە هەستان ئەوە ئیتر ئەو پێویستییە لەسەر ئەوانەش لادەچێت كەپێی هەڵنەساون. قورتوبى: ٢/ ٢٤٢.
پرسيار: لەبارەى بڕوادارى ديلكراو، چ شتێكمان لەسەر پێويستە؟
أَفَتُؤۡمِنُونَ بِبَعۡضِ ٱلۡكِتَٰبِ وَتَكۡفُرُونَ بِبَعۡضٖۚ
ئەم ئایەتە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەبیروباوەڕ داوای ئەنجامی فەرمان ونەهی دەكات، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەنجامی فەرمانەكانی خودا بەشێكە لەبیروباوەڕ. سەعدى: ٥٨.
پرسيار: چۆن بەم ئايەتە وەڵامى ئەو كەسانە دەدەيتەوە كەلافى باوەڕداریى لێدەدەن كەچى كارى پێ ناكەن؟
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا بِٱلۡأٓخِرَةِۖ
خوای گەورە هەواڵی ئەوەی پێداوین كەئەوانە باوەڕیان بەهەندێك لەو كتێبانەی خوای گەورە هەبووە وباوەڕیان بەهەندێكیان نەبووە، بۆیە دەفەرمووێت: (أولئك الذين اشتروا الحياة الدنيا بالآخرة).سەعدى: ٥٨.
پرسيار: چ شتێك بووەتە هۆكار كەخەڵكى بڕوا بەهەندێك لەئايەتەكانى قورئان بكەن وبڕوا بەهەندێكى نەكەن؟
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ
پشتگیری كردن بەهۆی (روح القدس)ـەوە گشتییە، هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كەیارمەتی پێغەمبەرانیان داوە ولەبەرامبەر كافر وموشریكاندا وەستاونەتەوە. الجامع الكلام: ١/ ٢٦٨.
پرسيار: خواى گەورە بەهۆی (روح القدس)ـەوە يارمەتى چ كەسێك دەدات؟
أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ
هەوا وئارەزوو، بۆیە ناونراوە هەوا وئارەزوو، چونكە خاوەنەكەی بەرەو دۆزەخ دەبات، بێگومان مەبەست لەهەوا وئارەزوو شتی ناپیرۆز وپووچەڵە. قورتوبى: ٢/ ٢٤٥.
پرسيار: هەواو ئارەزوو مرۆڤ بەرە وچ شوێنێك ئاراستە دەكات؟
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَقَلِيلٗا مَّا يُؤۡمِنُونَ ٨٨
جوولەكەكان گوتیان: دڵمان بەپەردەی سروشتی داپۆشراوە وبووەتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەی كەتۆ هێناوتە (واتە: ئەو پەردەیە ناهێڵێ باوەڕت پێ بهێنین وقسەكانی تۆ ناچێ بەدڵماندا. و)
ئەم ئایەتە بەتەواوی پێغەمبەری(ﷺ) لەوە نائومێد كرد كەجوولەكەكان باوەڕ بهێنن، بۆیە خوای گەورە ئەوانی لەسۆز ومیهرەبانی خۆی كردە دەرەوە. ئالوسى: ١/ ٣١٨.
پرسيار: مەبەستى جوولەكەكان لەوەى كەگوتيان (قلوبنا غلف) چى بوو؟ بەچ شتێكيش سزا دران؟
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَقَلِيلٗا مَّا يُؤۡمِنُونَ ٨٨
خوای گەورە بەهێنانی وشەی (بل) قسەكانی ئەوانی ڕەت كردەوە، یانی: نەخێر ئەوە وانییە كەئەوان دەڵێن: هەر لەسروشتدا پەردەیەك لەسەر دڵمانە! بەڵكو خوای گەورە ئەوانی لەسۆز ومیهرەبانی خۆی بێبەش كردووە، كەواتە: پادشای هەرە مەزن وای لەوان كردووە كەقسە وداوای پێغەمبەر(ﷺ) نەبیسن، چونكە ئەوان هەرچەندە لەلایەن خوای گەورەوە لەسەر فیترەت دروستكران وهیچ پەردەیەك بەسەر دڵیانەوە نەبوو، كەچی نەهاتنە ڕیزی مرۆڤە بەختەوەرەكان. بیقاعى: ١/ ١٨٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ئەوانەى بەر نەفرەتى خۆى خست ولەسۆز وميهرەبانى بێبەشى كردن؟