قورئان
ﮑ
ﰾ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٤٢ ٤٢ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٣ ٤٣ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ٤٤ ٤٤ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٤٥ ٤٥
سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحۡتِۚ
(سحت) واتە: لەناوبەر. و) جا بەسەروەرت وسامانی حەرام وناڕەوا دەگوترێت (سحت)، چونكە سەروەت وسامانی حەرام وناڕەوا خواپەرستییەكان لەناو دەبات. هەندێكیش دەڵێن: بۆیە بەتاوان دەگوترێت لەناوبەر (سح)، چونكە پیاوەتی وكەسایەتی مرۆڤ لەناو دەبات. قورتوبى: ٧/ ٤٨٥.
پرسيار: بۆچى بەسەروەت وسامانى حەرام وناڕەوا دەگوترێت: لەناوبەر (سحت)؟
سَمَّٰعُونَ لِلۡكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحۡتِۚ
ئەو قسانەی كەدەچێتە گوێیان ولەڕێگەی گوێیانەوە دەچێتە ناو دڵیشیانەوە، بەناوی خواردنی دڵ ناوی بردووە، ئەو خواردنەش كەلەدەمیانەوە دەچێتە ژوورەوە، بەخواردنی لاشە ناوی بردووە، چونكە (كذب وسحت) دوو خۆراكی ناپاكن. الجامع الكلام: ٢/ ٤٧٥ ٤٧٦.
پرسيار: خواى گەورە لەم ئايەتەدا ناوى دوو جۆر خۆراكى برد كەجوولەكە بەكاريان دەهێنا، ئەو دوو خۆراكە چين؟ باسيان بكە.
وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ بِمَا ٱسۡتُحۡفِظُواْ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ عَلَيۡهِ شُهَدَآءَۚ
ڕەببانییەكان ئەو كەسانەن كەبەزانست خەڵك بەڕێوەدەبەن، جا پێش ئەوەی خەڵكی فێری زانستە گەورەكان بكەن، بەزانستە بچووكەكان خەڵكی پەروەردە دەكەن.. موجاهید دەڵێت: ڕەببانییەكان پلە وپایەیان لەزانایان بەرزترە. قورتوبى: ٧/ ٤٩٥.
پرسيار: باوەڕدار چۆن دەبێت بەڕەببانى؟
وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلۡأَحۡبَارُ بِمَا ٱسۡتُحۡفِظُواْ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ عَلَيۡهِ شُهَدَآءَۚ فَلَا تَخۡشَوُاْ ٱلنَّاسَ وَٱخۡشَوۡنِ وَلَا تَشۡتَرُواْ بَِٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗاۚ
(فلا تخشوا الناس واخشون ولا تشتروا بآياتي ثمنًا قليلًا): لەخەڵكی مەترسن، بەڵكو لەمن بترسن، ئایەتەكانی من بەنرخێكی كەم مەفرۆشن. واتە: لەبەر خاتری كەلوپەلی كەمی دونیا هەق مەشارنەوە وباتڵ وناهەق پیشانی خەڵكی مەدەن، هەر كاتێك زاناكان دوور بن لەو سیفەتە ناشیرینانە (واتە: شاردنەوەی هەق وپیشاندانی ناهەق. و) ئەوا خۆشبەخت دەبن، سەربەرزی وخۆشبەختیەكەی لەوەدایە كەهەموو هەوڵێكی خۆی لەپێناو فێركردن وزانیاری بخاتە گەڕ، ئەوەش بزانێت كەئەو زانستەی كەهەیەتی خوا پێی بەخشیوە، ئەویش پاسەوانی ئەو زانستەیە، دەبێت لەپەروەردگار بترسێت ونابێت لەخەڵكی بترسێت وترسان لەخەڵكی وای لێ نەكات كەواز لەو كارانە بهێنێت كەدەبێت بیكات ولایەنی دونیا زاڵ بكات بەسەر قیامەتدا. لەبەرامبەریشدا نیشانەی بەدبەختی زانا لەوەدایە كەكاتەكانی خۆی لەبێكاری ودەست بەتاڵیدا بڕەوێنێت، ئەو كارەی كەفەرمانی پێكراوە، جێبەجێی نەكات، گوێ نەداتە ئەو ئەمانەتەی كەپێی دراوە (واتە: زانستەكەی. و). جا ئەمانەتەكەی زایە بكات ودین بفرۆشێت وبیدا بەدونیا. سەعدى: ٢٣٣.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە جياوازى نێوان زاناى ڕەببانى وزاناى غەيرە ڕەببانى چییە؟
وَكَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفۡسَ بِٱلنَّفۡسِ
نەفس لەبەرامبەری نەفس، ئەم ئایەتە ئەو كارەی سەردەمی نەفامی ڕەت دەكاتەوە، بكوژ لەباتی كوژراوا دەكوژرێتەوە وتەواو، ئیتر با بكوژ كەسێكی بازاڕی یان خوێڕی وبێكارە بێت وكوژراو پیاوێكی شەریف وماقووڵ وخانەدان، یان بكوژ بچووك بێت وكوژراو گەورە، یان بكوژ هەژارو كوژراو زەنگین بێت، یان بكوژ عەرەب وكوژراو عەجەم بێت، یان بكوژ هاشمی وكوژراو قوڕەیشی بێت. الجامع الكلام: ٢/ ٤٨٢.
پرسيار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئاسايش كاتێك بەرقەرار دەبێت كەدادگەرى بۆ هەمووان بێت نەك بۆ هەندێك.
وَٱلۡجُرُوحَ قِصَاصٞۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٞ لَّهُۥۚ
خوای گەورە لێبووردەیی خاوەن مافی لەبكوژەكە كردە كەفارەتی تاوانەكانی خاوەن ماف، بەڵام تۆڵە سەندنەوە نابێتە كەفارەتی تاوانەكانی خاوەن ماف، بۆیە لێبووردن لەلایەن خاوەن مافەوە زۆر لەتۆڵە سەندنەوە باشترە، چونكە ئەو بەڵا وموسیبەتانەی كەیەخەی خاوەن مافیان گرتووە، دەبنە هۆی داشۆرینی تاوانەكانی وبەهۆی خۆڕاگری وسەبر وئارامی، پاداشت وەردەگرێتەوە، بەهۆی ئەو ڕازیبوونەش كەخوای گەورە لێی ڕازی بووە، پلە وپایەی بەرەو سەرتر هەڵدەكشێت. الجامع الكلام: ٢/ ٤٨١.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەلێبووردن لەتۆڵە سەندنەوە باشترە.
وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٤٤ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٤٥ وَمَن لَّمۡ يَحۡكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٤٧
لەوانەیە وەسفدار كردنی ئەوانە (واتە:ئەوانەی كەحوكم بەئەو كتێبانە ناكەن كەخوای گەورە دایبەزاندووە. و) بەو سێ شێوەیە (واتە: جارێك بەكافر وچەلێك بەزاڵم وهەلێك بەفاسق. و) لەسێ ڕووی جیاوازەوە بێت، واتە: بەهۆی ئەوەی كەئینكاری بڕیارەكانی خوایان كردووە كافرن، بەهۆی ئەوەی كەبڕیارەكەیان لەغەیری جێگای خۆی بەكار هێناوە ستەمكار وزاڵمن، بەهۆی ئەوەش كەلەحەق دەرچوون وكار بەحەق ناكەن، ئەوە فاسق وخراپەكارن. ئالوسى: ٦/ ٤٣٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ئەو كەسانەى كەبە غەيرى شەرعى ئەو حوكم دەكەن بەكافر وستەمكار وفاسق ناو بردووە؟