قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٧ ٣٧


٣٨ ٣٨

٣٩ ٣٩
ﭿ

٤٠ ٤٠








٤١ ٤١
114
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 38

وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقۡطَعُوٓاْ أَيۡدِيَهُمَا

خوای گەورە لەم ئایەتەدا سەرەتا باسی ئەو دزانەی كرد كەپیاون، دوایی ئەو دزانەی كەژنن، بەڵام لەباسی زینادا سەرەتا باسی ئەو زیناكارانەی كرد كەژنن پاشان باسی ئەو زیناكارانەی كرد كەپیاون، حیكمەت ودانایی لەمەدا چییە؟ لەوەڵامدا دەگوترێت: چونكە خۆشەویسی بۆ سەروەت وسامان زیاتر لەناو دڵی پیاوانایە وشەهوەت وچێژ وەرگرتنیش لەیەكتری زیاتر لەژنانایە، خوای گەورەش لەم ئایەتەدا بەو پێیە باسی كردن. قورتوبى: ٧/ ٤٧٣.
پرسيار: بۆچى لەباسى دزيدا سەرەتا باسى پياو كرا پاشان ژن، بەپێچەوانەوە لەباسى زينادا سەرەتا باسى ژن كرا پاشان پياو؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 39

فَمَن تَابَ مِنۢ بَعۡدِ ظُلۡمِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ٣٩

تەوبەی دز بەم جۆرەیە: سەرتا لەكارەكانی ڕابردووی خۆی پەشیمان ببێتەوە، لەداهاتووشدا جارێكی تر كاری دزی نەكات وئەو شتانەی كەدزیویەتی بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی. ابن جزى: ١/ ٢٣٦.
پرسيار: نيشانەى تەوبەى ڕاستەقينەى دز چییە وچۆنە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 41

يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِ

پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەهۆی ئەو تاسە وشەوقە زۆرەی كەبۆ خەڵكی هەیبوو، زۆر خەم وخەفەتی بۆ ئەوانە دەخوارد كەباوەڕ دەهێنن وپاشان كافر دەبنەوە، بۆیە خوای گەورە لەمبارەوە ئامۆژگاری كرد وپێی فەرموو كەخەم وخەفەت بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە نەخوات، چونكە ئەوانە كۆمەڵێك هەرچی وپەرچین، نە بوونیان سوودی دەبێت، نە نەبوونیان زیانی دەبێت. سەعدى: ٢٣١.
پرسيار: بۆچى نابێت خەم بۆ مرۆڤى مورتەد وهەڵگەڕاوە لەدين بخورێـت؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 41

يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِ

پەلە كردن وڕاكردن بەرەو كوفر یانی ئاشكرا كردنی ئاسەوارەكانی كوفر لەبچووكترین بۆنە ولەهەر هەل ودەرفەتێكدا، بۆیە دووبارە كردنەوە وچەند جارە ئاشكرا كردنی كوفر، وەك ئەوە وایە مرۆڤ بەخێرایی وبەپەلە بەرەو كوفر بڕوا. ابن عاشور: ٦/ ١٩٨.
پرسيار: پەلە كردن بۆ كوفر چ مانايەكى هەيە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 41

يَقُولُونَ إِنۡ أُوتِيتُمۡ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمۡ تُؤۡتَوۡهُ فَٱحۡذَرُواْۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتۡنَتَهُۥ فَلَن تَمۡلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمۡۚ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوە كەهەر كەسێك مەبەستی لەپەنا بردن بۆ دادگەی شەرعی، شوێن كەوتنی هەوا وئارەزووی نەفس بێت، واتە: ئەگەر دادگا لەقازانجی ئەو بڕیاری دەركرد خۆشحاڵ ببێت وئەگەر بەزیانی ئەو بڕیاری دەركرد خەمبار ببێت (و بەگوێی نەكات)، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كەدڵی پاك نییە، چونكە ئەو كەسانە دڵیان پاكە كەكاتێك پەنا دەبەنە بەر دادگای شەرعی، دادگا بەسوود یان زیانی ئەوان بڕیارەكەی دەركرد هەر خۆشحاڵ بن. سەعدى: ٢٣٢.
پرسيار: ئايا هەر كەسێك داوا بباتە لاى شەرع ئەو كەسە ڕاساڵە؟ چ كەسانێك لەكاتى هەواڵە كردنى بابەتەكان بەدادگاى شەرعى پاداشت وەردەگرن؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 41

وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتۡنَتَهُۥ فَلَن تَمۡلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمۡۚ

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدڵپاكی هۆكاری هەموو خێر وچاكەكانە، گەورەترین هۆكاریشە بۆ هەموو قسە ڕاست وكار وكردەوە ڕاساڵەكان. سەعدى: ٢٣٢.
پرسيار: دڵپاكى چ گرنگيەكى هەيە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 41

لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ ٤١

(لهم في الدنيا خزي)واتە: بۆ دووڕووەكان وجوولەكەكان. جا (خزی) دووڕووەكان بریتییە لەڕیسوایی ولاچوونی پەردە لەسەر كارەكانیان وئاشكرابوونی دووڕووییەكانیان. مەبەست لە(خزی) جوولەكەكانیش بریتییە لە: سەرانە، یان كوشتن، یان دیلی ودورخستنەوە، هەروەها هەڵسوكەوتی تووند ومامەڵەی ڕەق لەگەڵیاندا. بەغەوى: ١/ ٦٧٧.
پرسيار: دووڕوو وجوولەكەكان چۆن لەدونيادا سەرشۆڕ دەبن؟