قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١٩٧ ١٩٧


ﭿ

١٩٨ ١٩٨

١٩٩ ١٩٩




٢٠٠ ٢٠٠

٢٠١ ٢٠١

٢٠٢ ٢٠٢
31
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 197

ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ

حەسەنى (بەصری) دەفەرمووێت: حەجی پاك لەتاوان وچاك ئەوەیە كەدوای ئەوەی حاجی لەحەج گەڕایەوە، ببێت بەپارسا ودڵ بەدونیا نەبەستێت. قورتوبى: ٣/ ٣٢٤.
پرسيار: حەجى مرۆڤى بڕوادار چۆن دەبێت بەحەجێكى پاك لەتاوان؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 197

فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ

ئەمە هاندانێكی گرنگە بۆ گوتنی قسەی چاك وپاك ووازهێنان لەقسەی ناشیرین، هەروەها بۆ چاكەكاری وتەقوا لەئاكار وڕەفتاردا لەجیاتی تاوان وچەلەحانێ. قورتوبى: ٣/ ٣٢٨.
پرسيار: ڕوونى بكەرەوە بزانە چۆن قورئانى پيرۆز گرنگى بەقسەى باش داوە وهانى خەڵكى داوە دوور بن لەقسەى ناشيرين.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 197

وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ١٩٧

خوای گەورە بەتایبەتی باسی ئەوانەی كردووە كەژیرن، چونكە ژیر ئەو كەسانەن كەهەق وناهەق لێك جیا دەكەنەوە وبەلێڕامان وبیری دروست وبەهۆی ژیرییەوە پەی بەحەقیقەتی شتەكان دەبەن، كەواتە ئەم ئایەتە ڕووی لەمرۆڤە نەفام ونەزانەكان نەكردووە. تەبەرى: ٤/ ١٦١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا تەنها ڕووى لەژيرەكان كردووە وفەرموويەتى: تەقواتان هەبێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 197

وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ١٩٧

ئەم ئایەتە لەبارەی هەندێك لەعەرەبەكانەوە هاتە خوارەوە كەبەبێ هەڵگرتنی توێشە وخۆراك وپێداویستی، ڕێگایان گرتبوویەبەر وهاتبوون بۆ حەج، هەندێكیان دەیانگوت: ئێمە تەوەكولمان هەیە!. هەندێكیشیان دەیانگوت: ئەگەر ئێمە بەرەو حەجی ماڵی خوا بڕۆین، ئیتر چۆن خوای گەورە (لە ڕێگاو باندا) ڕزق وڕۆزیمان بۆ نانێرێت؟ بەم كار وكردەوەیانە بوون بەبار بەسەر هەندێكی ترەوە، بۆیە خوای گەورە نەهی كرد لەو جۆرە كارانە وفەرمانی پێ كردن كەتۆشە وپێداویستی ڕێگاوبان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرن. ئيبن عەتيە: ١/ ٢٧٣.
پرسيار: هەر كەسێك هۆكارەكان نەگرێتەبەر پێى ناگوترێت تەوەكولى بەخوايە! ئەم قسەيە لەژێر ڕۆشنايى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 198

لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ

چونكە خوای گەورە نەهی كردووە لەچەلەحانێ كردن لەكاتی حەجدا، لەوانەبوو وا تێبگەن كەنەهی كردووە لەكاتی حەجدا بازرگانیش بكەن، چونكە بازرگانی وكڕین وفرۆشتن زۆر جار سەردەكێشێت بۆ كێشمەكێش وچەلەحانێ، بۆیە خوای گەورە لەدوای ئەوەی نەهی لەچەلەحانێ كرد، باسی بازرگانیشی كرد. ئالوسى: ٢/ ٨٧.
پرسيار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە نەهى لەچەلەحانێ كرد، باسى ئەوەى كرد كەبازرگانيكردن لەكاتى حەجدا ڕەوايە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 200

فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَذِكۡرِكُمۡ ءَابَآءَكُمۡ أَوۡ أَشَدَّ ذِكۡرٗاۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا

خوای گەورە لەپاڵ نزا وپارانەوەدا باسی زیكریشی كرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەزیكر كاتێك وەردەگیرێت كەلەدڵەوە سەرچاوەی گرتبێت، وەك چۆن مرۆڤێك بەكوڵ داوای شتێك لەخوا بكات بەدڵ وگیان ئاگای لەداواكەیەتی وداواكەی تەنها بەزمان نییە.. خوای گەورە سەرەتا باسی زیكری كرد، چونكە زیكر كلیلی وەرگیرانی نزاكانە، دوایی فەرمووی: ئەوانەی كەداواكارییان لەخوای گەورە هەیە دوو دەستەن، دەستەی یەكەم ئەوانەن كەخۆشەویسی دونیا زاڵ بووە بەسەریاندا وتەنها دونیایان دەوێت، دەستەی دووەمیش هەم خێر وخۆشی دونیایان دەوێت وهەم خێر وخۆشی قیامەت وپەسڵانیش. ئالوسى: ٢/ ٩٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە باسى زيكر ونزاى پێكەوە كرد؟ بۆچى سەرەتا باسى زيكرى كرد؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 202

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ نَصِيبٞ مِّمَّا كَسَبُواْۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ٢٠٢

پرسیار لەپێشەوا عەلی (خوای لێ ڕازی بێت) كرا: خوای گەورە چۆن بەخێرایی پرسیار ولێكۆڵینەوە لەو خەڵكە زۆرە دەكات؟ فەرمووی: چۆن بەخێرایی ڕزق وڕۆزی ئەو خەڵكە زۆرە دەدات ئاواش پرسیاریان لێ دەكات. ابن كثير: ١/ ١٠٣.
پرسيار: خواى گەورە چۆن بەخێرايى پرسيار ولێكۆڵينەوە لەو خەڵكە زۆرە دەكات؟