قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٠٢ ١٠٢
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ١٠٣ ١٠٣ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ١٠٤ ١٠٤ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ١٠٥ ١٠٥
وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ وَأَسۡلِحَتَهُمۡۗ
ئەم ئایەتە ئەوەمان پێدەڵێ كەنابێت لەبەرامبەر دوژمندا چۆك دادەین وخۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان ساز وتەیار بكەین، چونكە ئەگەر كەمتەرخەمی لەئامادەسازیدا نەكرێت، هیچ زیانێك بەسوپای ئیسلام ناگات. قورتوبى: ٧/ ١٠٩.
پرسيار: بۆچى هانى باوەڕداران دراوە خۆيان ئامادە بكەن وهۆشيار بن؟
وَلۡتَأۡتِ طَآئِفَةٌ أُخۡرَىٰ لَمۡ يُصَلُّواْ فَلۡيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەباشتر وایە لەدوای یەك پێشنوێژ (ئیمام)ەوە نوێژ بكەن (واتە: بەیەكجار وبەكۆمەڵ نوێژەكەیان بكەن، نەك بەدووجار وبەدوو كۆمەڵ. و) هەرچەند بەو جۆرە هەندێك ناتەواوی لەنوێژەكەدا ڕوودەدات وئەگەر دووجار وبەدوو كۆمەڵ نوێژەكە بكرێت هیچ كەموكورتییەك ڕووی تێ ناكات! ئەمە خۆی بۆخۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخودا مەبەستیەتی یەكدەنگی ویەكڕەنگی باوەرداران ڕاوەستا وبێت وپارچەپارچە نەبن ونەبن بەدوو دەستە یان زیاتر، بێجگە لەوەش بەو جۆرە ترسێكی زیاتر لەدڵی دوژمندا ڕۆدەچێت. سەعدى: ١٩٨.
پرسيار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن ئەم ئايەتە دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەى كەخواى گەورە يەكڕيزى باوەردارانى بەلاوە گرنگە؟
فَإِذَا سَجَدُواْ فَلۡيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمۡ وَلۡتَأۡتِ طَآئِفَةٌ أُخۡرَىٰ لَمۡ يُصَلُّواْ فَلۡيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ وَأَسۡلِحَتَهُمۡۗ
ئەم ئایەتە لەدوو ڕووەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكردنی نوێژی بەكۆمەڵ فەرزە لەسەر هەموو تاكێك، یەكەم: خوای گەورە دەستوور وفەرمانی داوە كەلەو كاتە تەنگ وپڕ لەمەترسیەشدا سەربازەكان پێكەوە وبەكۆمەڵ نوێژەكەیان بكەن، ئەمەش ئەوە دەردەخا كەكردنی نوێژی بەكۆمەڵ لەكاتی خۆشی ونەبوونی ترس ولەرز زیاتر پێویستە ودەبێت بكرێت. دووەم: ئەوانەی كەنوێژی ترس دەكەن زۆرێك لەمەرجەكانی نوێژیان بۆ ناكرێت، هەروەها زۆر جووڵانەوەی تێدایە كەلەكاتی ئاساییدا ڕەوا نییە ونوێژی پێ بەتاڵ وپووچەڵ دەبێتەوە، بەڵام لەم جۆرە نوێژە بەكۆمەڵەدا كەلەكاتی ترسدا دەكرێت، هەمووی ڕەوا دەبێت وخوای گەورە چاوپۆشی لێ دەكات، جا ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر ئەوەی كەكردنی نوێژی بەكۆمەڵ فەرز وپێویستی سەرشانی هەموو تاكێكە، جگە لەوەش هیچ دژایەتیەك لەنێوان واجب وسوننەتدا نییە، ئەگەر نوێژی بەكۆمەڵ واجب وفەرز نەبووایە ئەوا پێویست نەدەبوو نوێژخوێن لەبەر كردنی نوێژی بەكۆمەڵ واز لەهەندێك لەمەرجەكانی نوێژ بهێنێت. سەعدى: ١٩٨.
پرسيار: چۆن ئەم ئايەتە دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەنوێژى بەكۆمەڵ فەرزە؟
وَخُذُواْ حِذۡرَكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا ١٠٢
لەبەر ئەوەی فەرمان كردن بەهەگەر كردن لەكاتی ترسی دوژمن ئەو گومانە لای مرۆڤ دروست دەكات كەگوایە: دوژمن بەهێزە وبەدەسەڵات، خوای گەورە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو گومانە بەڵێنی بەباوەڕداران دا كەسەردەكەون ودوژمنیش سەرشۆڕ دەبێت، بۆ ئەوەی بەو بەڵێنەی خۆی دڵ وورەی سەربازە فەرمانپێكراوەكانی بەهێز بكات وبزانن هەگەر كردن خۆی لەخۆیدا جۆرێكە لەخواپەرستی. ئالوسى: ٥/ ١٣٧.
پرسيار: بۆچى ئايەتەكە بەهەڕەشە كردن لەكافرەكان كۆتايى پێهاتووە؟
فَإِذَا قَضَيۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ
خوای گەورە فەرمانی كردووە كەلەدوای بەجێهێنانی نوێژی ترس، یاد وزیكری خودا زۆر بكەن، ئەگەرچی زیكر كردن لەدوای هەموو نوێژێك هەر سوننەتە وچاكە، بەڵام لەم كاتەدا زیاتر سوننەتە وخێری زیاترە، چونكە هەندێك كار وەك هاتوچۆ لەكاتی ئەم جۆرە نوێژەدا چاوپۆشی لێكراوە كەلەجارەكانی تر ولەنوێژەكانی تر چاوپۆشییان لێ نەكراوە. ابن كثير: ١/ ٥٢١.
پرسيار: بۆچى تەنها لەدواى نوێژى ترس فەرمان كراوە زيكر ويادى خوا بكرێت؟
وَلَا تَهِنُواْ فِي ٱبۡتِغَآءِ ٱلۡقَوۡمِۖ إِن تَكُونُواْ تَأۡلَمُونَ فَإِنَّهُمۡ يَأۡلَمُونَ كَمَا تَأۡلَمُونَۖ وَتَرۡجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرۡجُونَۗ
نابێت ئێش وئازار ونەخۆشیی ئێوە وا لێبكات بەدوای دوژمندا نەڕۆن، چونكە ئێوە لەخودا دەترسن، ئەم ترسەتان لەخودا دەبێت واتان لێبكات كەگوێتان لەئێش وئازار نەمێنێت، لەحاڵێكدا دوژمن لەخوا ناترسن كەچی بۆ سەرخستنی ئایینە پووچەڵەكەی خۆیان كۆڵ نادەن، ئێوە شیاوترن بۆ ئەوەی كۆڵ نەدەن وئایینی ڕاستەقینەی خۆتان سەربخەن. ئالوسى: ٥/ ١٣٨.
پرسيار: ترسان لەخودا وئومێدەوار بوون بەخودا، وا دەكات جەنگاوەرى باوەڕدار هەست بەسەرشۆڕى وسستى نەكات، ئەم باسە بەبەڵگەى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.
وَلَا تَكُن لِّلۡخَآئِنِينَ خَصِيمٗا ١٠٥
زانایان فەرموویانە: ئەگەر دووڕوویی دەستەیەك بۆ باوەڕداران ئاشكرا بوو، ئەوە شیاو نییە هەندێك لەباوەڕداران لەسەریان بێنە جواب ولەگەڵ هەندێك لەبێاوەڕداراندا چەلەحانێ بكەن وپشتگیری لەدووڕووەكان بكەن، ئەم كارە لەسەردەمی پێغەمبەردا(ﷺ) ڕوویداوە وئەم ئایەتە لەبارەی ئەوانەوە هاتووەتە خوارەوە. (ولا تكن للخائنين خصيمًا). قورتوبى: ٧/ ١١٦.
پرسيار: داكۆكى كردن وبەرگرى لەدووڕوەكان چ بڕيارێكى لەسەرە؟