قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ٩٢ ٩٢ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٩٣ ٩٣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٩٤ ٩٤
وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٍ أَن يَقۡتُلَ مُؤۡمِنًا إِلَّا خَطَٔاًۚ وَمَن قَتَلَ مُؤۡمِنًا خَطَٔاً فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖ وَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُواْۚ
لەو ڕووەی كەتۆڵە سەندنەوە لەسەر تاوانێت كەباوەڕدار بەهەڵە دەیكات، هەڵگیراوە، لەوانەیە كەسانێك وا گومان ببەن كەئەو كەسەی بەهەڵە تاوانەكەی كردووە هیچی لەسەر نییە! بۆیە خوای گەورە بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەكان ئەوەی ڕوون كردەوە كەكوشتن بەو جۆرە نییە كەئێوە بیری لێ دەكەنەوە، بەڵكو زۆر لەوە گەورەترە، جا بەمەبەستی سەختگیری لەكوشتندا وبۆ ئەوەش كەمرۆڤ لەكاتێكدا خەریكی كردنی كارێكە ولەوانەیە ئەو كارە كوشندە بێت، زیاتر هەگەر بكات، خوای گەورە فەرمووی: (فتحرير) واتە: ئازاد كردنی لەسەر واجب دەبێت (رقبة) ئەوەی كەئازادی دەكات مرۆڤێكی كۆیلە بێت، (رقبة) واتە: گەردن، خوای گەورە لەجیاتی ناوبردنی هەموو لاشەی مرۆڤ تەنها ناوی گەردنی برد، چونكە مرۆڤ بەبێ گەردن ناژی (لە كوردەواریشدا كەسێك بیەوێت كەسێك ئازادی بكات دەڵێت: گەردنم ئازاد بكە! بەتایبەت لەكاتی جەژنەكاندا. و).
بیقاعى: ٢/ ٢٩٧.
پرسيار: بۆچى لەكاتى كوشتنى هەڵەدا خواى گەورە ئازادكردنى كۆيلەيەك وكەفارەتى لەسەر بكوژەكە واجب كردووە؟ خۆ خواى گەورە سزاى لەسەر كارى هەڵە هەڵگرتووە وئوممەتى ئيسلام بەهۆی كارى هەڵەوە لێپرسينەوەيان لەگەڵدا ناكرێت!
وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٍ أَن يَقۡتُلَ مُؤۡمِنًا إِلَّا خَطَٔاًۚ
ئەم ئایەتە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەكوشتنی مرۆڤی بڕوادار تاوانێكی گەلێ مەزنە ودژایەتی لەگەڵ بیروباوەڕدا هەیە، ئەم كارە تەنها لەو كەسانە دەوەشێتەوە كەكافر یان فاسق وتاوانبارێكی گەورەن وناتەواوییەكی گەورە لەبیروباوەڕیاندا هەیە وچاوەڕوانیش دەكرێت كاری لەوە خراپتریش بكەن، چونكە بیروباوەڕی ڕاستەقینە وا لەمرۆڤ دەكات كەهەرگیز پەنا بۆ كوشتنی بەناهەق نەبات، چونكە خوای گەورە مرۆڤە بڕوادارەكانی كردووەتە برای یەكتر ویەكێك لەپێداویستییەكانی برایەتی ئەوەیە كەلەگەڵ یەكتردا هاوڕێ وخۆشەویست وتەبا بن وزیانیان بۆ یەكتر نەبێت، جا خۆ هیچ زیانێكیش هێندەی كوشتن گەورە نییە. سەعدى: ١٩٢.
پرسيار: بۆچى باوەڕدارى ڕاستەقينە براى باوەڕدارى خۆى ناكوژێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسۡتَ مُؤۡمِنٗا
ئەم باسە دەرگایەكی گەورەی فیقهی دەكاتەوە، واتە: ئەو باسانە دەكاتەوە كەپەیوەندییان بەگومان وڕواڵەتەوە هەیە، نەك ئەوانەی كەپەیوەندییان بەدڵنیایی وناخەوە هەیە. قورتوبى: ٧/ ٥١.
پرسيار: چ بنچينە وقاعيدەيەكى گەورە لەم ئايەتە دەردەكەوێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسۡتَ مُؤۡمِنٗا
(فَتَبَيَّنوا) واتە: بەوردی وكاوەخۆ ولێكۆڵینەوە لەشتەكانی ورد ببنەوە، بەهەموو جۆرێك دڕدۆنگی وگومانەكان لابەرن، هەنگاو بۆ كارێك هەڵمەگرن كەگومانی لەسەر بێت، بەڵكو هەنگاو بۆ كارێك هەڵگرن كەلێی دڵنیان (ولا تقولوا) قسەیەك مەدەن لەڕوویان چ بگات بەشتێك كەلەقسە گەورەتر بێت (جا هەر كەسێك بێت) (لمن ألقى) واتە: پێشكەشتان بكات (إليكم السلام) واتە: سڵاو واتە: كەسێك كەبەشێوەی ئیسلامیانە سڵاوتان لێ بكات (پێی مەڵێن) (لست مؤمنًا).تۆ باوەڕدار وموسڵمان نین. بیقاعى: ٢/٢٩٩.
پرسيار: يەكێك لەنيشانەكانى ئيخلاص ودانايى مرۆڤ، لێكۆڵينەوە وڕامان وپەلە نەكردنە، ئەم باسە بەپێى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.
وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسۡتَ مُؤۡمِنٗا تَبۡتَغُونَ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا
(تبتغون) واتە: داوای دەكەن، لەحاڵێكدا كەئێوە پەلەی ئەوەتانە كەبیكوژن (عرض الحياة الدنيا) أداوای دونیای فانی دەكەن، یان بەمەبەستی تۆڵە كردنەوە لێی. پێشەوا بوخاری لەصەحیحەكەیدا لەكۆتایی (كتاب التفسیر)دا هەروەها موسلیمیش لەكۆتایی صەحیحەكەیدا لەئیبن عەباسەوە دەگێڕنەوە كەلەبارەی ئایەتی:﴿وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ﴾؛ فەرموویەتی: موسڵمانەكان گەیشتن بەپیاوێك كەهەندێك مەڕی پێبوو، پیاوەكە گوتی: السلام علیكم!. بەڵام موسڵمانەكان ئەویان كوشت ومەڕەكانیان هێنایەوە، جا بەو بۆنەوە خوای گەورە ئەم ئایەتەی هەتا دەگات بە (عرض الحياة الدنيا)". ناردە خوارەوە. بیقاعى: ٢/ ٢٩٩.
پرسيار: دەسكەوت وتاڵانى هۆكارێكە بۆ جەڕباندن وتاقى كردنەوەى نییەتى جەنگاوەر، ئەم قسەيە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.
كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبۡلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَتَبَيَّنُوٓاْۚ
نوكتەیەكی پەروەردەیی لەم ئایەتەدا بوونی هەیە، ئەو نوكتەیە ئەمەیە كە: مرۆڤ كاتێك دەیەوێت خەڵكدانی تر تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە، ئەو بارودۆخەی كەخۆی پیایدا تێپەڕیوە لەبەرچاو بگرێت، مامۆستایەك كەئامۆژگاری قوتابیەكی خۆی دەكات، ئەو قوتابیەی كەكەمتەرخەمی نەكردووە، نابێت سەركۆنەی بكات ودەبێت ڕابردووی خۆی لەبەرچاو بێت. یان كەسانێك كەلەكاتی فێركردنی قوتابیدا زۆر سەختگیرن وبەدوای هەڵە وپەڵەی قوتابییەكاندا دەگەڕێن (ئەوە كارێكی هەڵەیە ودەبێت ڕابردووی خۆیان لەبەرچاو بێت. و). ابن عاشور: ٥/ ١٦٨.
پرسيار: لەئايەتى ﴿كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبۡلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَتَبَيَّنُوٓاْ﴾ خاڵێكى گەورەى پەروەردەيى هەيە، ئەو خاڵە كامەيە؟ ڕوونى بكەرەوە.
كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبۡلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ
واتە: وەك چۆن ئێوەی ڕێنوێنی كرد لەكاتێكدا پێشتر گومڕابوون، ئاواش خەڵكدانی تریش ڕێنوێنی دەكات، بەو جۆرە كەپێشتر ئێوە پلە بەپلە ڕێنوێنی كران، ئاواش خەڵكدانی تر پلە بەپلە ڕێنوێنی دەكرێن، كەواتە یەكێك لەو خاڵانەی كەدەبێتە هۆكاری بانگەشە كردنێكی سەركەوتوو، ئەوەیە كەكابرای بانگخواز ڕابردووی خۆی لەبەرچاو بێت، جا بەو چاوە تەماشای ئەمانە بكات كەبانگیان دەكات بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن، هەروەها بەدانایی وبەقسەی پاك وچاك بانگی خەڵكی بكات. سەعدى: ١٩٥.
پرسيار: لەم ئايەتەدا بنچينەيەكى گرنگ سەبارەت بەشێوازى هەڵسوكەوتى بانگخوزا لەگەڵ باوەڕدارى تاوانباردا كراوە، ئەو بنچينەيە كامەيە؟ ڕوونى بكەرەوە.