قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٨٠ ٨٠



٨١ ٨١
ﭿ
٨٢ ٨٢



٨٣ ٨٣



٨٤ ٨٤


٨٥ ٨٥
ﯿ
٨٦ ٨٦
91
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 82

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ

یەكێك لەسوودەكانی ڕامان لەقورئانی پیرۆز ئەوەیە كەمرۆڤ دەگەیەنێت بەپلە وپایەی یەقین ودڵنیایی. سەعدى: ١٩٠.
پرسيار: ڕامان وبيركردنەوە لەئايەتەكانى قورئان چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 82

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا ٨٢

ئەم ئایەتە وئایەتی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ﴾ [محمد: 24] واتە: ئەوە بیر لەقورئان ناكەنەوە یان دڵەكانیان گاڵە دراوە. ئەم دوو ئایەتە بەڵگەی ئەوەن كەپێویستە لەمانای قورئان ڕابمێنێت وبیری لێ بكاتەوە ولێی تێبگات. قورتوبى: ٦/ ٤٧٧.
پرسيار: بيركردنەوە وڕامان لەقورئان چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 82

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا ٨٢

واتە: ئەو دژایەتی وجیاوازیەی كەلەقسە ووتاری مرۆڤدا هەیە، لەقورئاندا بوونی نییە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەقورئان فەرموودەی خودایە، ئەگەر لەهەر باسێكی قورئاندا گومانێك كەوتە دڵی مرۆڤەوە یان بەهەستی خۆی هەستی بەدژایەتی لەنێوان دوو ئایەتدا كرد، دەبێت وردتر وجوانتر لەجاران سەرنجی ئایەتەكان بدات (جا ئەگەر خۆی گرێكەی بۆ كرایەوە باش، ئەگینا با. و) بڕوا پرسیار لەزانایان بكات ونووسراو وتەفسیری زانایان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی تێبگات كەهیچ ناكۆكی ودژیەكییەك لەنێوان ئایەتەكانی قورئاندا نییە. ابن جزى: ١/ ٢٠٠.
پرسيار: ئەگەر كەسێك وا لەقورئان تێگەيشت كەدژايەتى لەنێوان ئايەتەكانيا هەيە، دەبێت چ كارێك بكات؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 85

مَّن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةً حَسَنَةٗ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٞ مِّنۡهَاۖ وَمَن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةٗ سَيِّئَةٗ يَكُن لَّهُۥ كِفۡلٞ مِّنۡهَاۗ

تكای چاكە، جۆرێكە لەتكا وشەفاعەت بۆ باوەڕداران بۆ ئەوەی خەم وخەفەتێكی لەكۆڵ بكاتەوە، یان ستەمێكی لێ دوور بخاتەوە، یان چاكەیەكی لەگەڵدا بكات، تكای خراپیش پێچەوانەی ئەوانەیە (كەسێك خەمبار بكات، یان كەسێك بەگرتن ولێدان بدات، یان ستەمی لێ بكات. و). ابن جزى: ١/ ٢٠١.
پرسيار: نموونەيەك بۆ شەفاعەتى چاك وشەفاعەتى خراپ بهێنەوە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 85

مَّن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةً حَسَنَةٗ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٞ مِّنۡهَاۖ وَمَن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةٗ سَيِّئَةٗ يَكُن لَّهُۥ كِفۡلٞ مِّنۡهَاۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقِيتٗا ٨٥

تكا وشەفاعەتی چاك وەك ئاشت كردنەوەی خەڵك وچاكسازی لەنێوانیاندا، تكا وشەفاعەتی خراپیش وەك دووزمانی ودووڕوویی كردن لەنێوان خەڵكدا. بەغەوى: ١/ ٥٦٨.
پرسيار: مەبەست لەتكاى چاك وتكاى خراپ چییە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 86

وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحۡسَنَ مِنۡهَآ أَوۡ رُدُّوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَسِيبًا ٨٦

ئەم ئایەتە دوای ئایەتی جیهاد جێگیر بووە وهاتووە، بۆ ئەوەی ئاماژەبێت بەوەی كەهەر كەسێك سەلامی كرد، دەبێت نەكوژرێت، تەنانەت ئەگەر لەگۆڕەپانی جەنگیشدا بێت. یەكێك لەماناكانی ئەم دوو ئایەتە ئەوەیە كەئەم سورەتە لەسەر هاندان بۆ چاكە ومیهرەبانی وپەیوەندی لەنێوان یەكتردا بوونیات نراوە، كەگەورەترین نیشانەی ئەم چاكە ومیهرەبانیانەش بریتییە لەقسەی چاك، قسەی چاك دەرخەری دڵێكی پڕ لەمیهرەبانییە، نیشانەی قسەی چاكیش تكای چاك وسڵاو كردنە. بیقاعى: ٢/ ٢٩٢.
پرسيار: بۆچى دواى ئەو ئايەتانەى كەباسى جيهاد دەكەن ئايەتى وا هاتووە كەباسى تكا وخێراتن وسڵاو كردن دەكات؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 86

وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحۡسَنَ مِنۡهَآ أَوۡ رُدُّوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَسِيبًا ٨٦

ئەمە فێركاری ئاكاری بەرز وڕەوشتی چاكە، واتە: هەر كاتێك خوای گەورە شتێكی بەئێوە بەخشی، ئێوەش لەباشترین بەخشینەكانی ئەو ببەخشن، بزانن چیی پێ بەخشیون لەوە خێر بكەن، خێرەكەش بدەن بەو كەسانەی كەشیاوی خێر پێكردنن، بەو هۆیەوە بەخششەكانی خۆتان بدەن بەخودای گەورە، خوای گەورەش باشترین ڕێنوێنیكار ویارمەتیدەرە. ئالوسى: ٥/ ١٠٤.
پرسيار: خواى گەورە فەرمانى كردووە كەلەوەڵامى سڵاوا وەك خۆى يان باشتر لەخۆى وەڵام بدرێتەوە، ئەوە ئاماژەيە بۆ چ شتێك؟