قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٣٤ ٣٤ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ٣٥ ٣٥ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٣٦ ٣٦ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ٣٧ ٣٧
ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ
پیاوان لەزۆر ڕووەوە لەژنان باشترن، وەك: پیاوان وەلی وسەرپەرشتیارن، پێغەمبەران لەناو پیاواندا بووە، زۆر كاری چاكە وخواپەرستی هەیە كەتایبەتە بەپیاوانەوە، وەك جیهاد، نوێژەكانی هەینی وجەژنەكان، هەروەها ئەو ژیری وویقار وخۆڕاگریەی كەبەپیاوان دراوە، بەئافرەتان نەدراوە، هەروەها خوای گەورە ئەركی بەخێو كردنی ژنانی خستووەتە سەر پیاوان، زۆر ئەركی تری خستووەتە سەرشانی پیاوان وئەمە پیاو لەژن جوێ دەكاتەوە. سەعدى: ١٧٧.
پرسيار: باسى سێ شت بكە كەخواى گەورە بەپياوانى داوە وبەژنانى نەداوە.
فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ
( فالصالحات قانتات ) واتە: ژنانی چاكەكار وساڵح لەئاییندا وگوێڕایەڵی مێرد، یان ئەو ژنانەی كەفەرمانی خوا سەبارەت بەمێردەكانیان بەجێدەهێنن (حافظات للغيب) واتە: پارێزگاری لەهەموو ئەو شتانە دەكەن كەمێردەكانیان ئاگایان لێی نییە، وەك ئەوەی كەژنەكە خۆی بپارێزێت وخیانەت لەمێردەكەی نەكات، هەروەها ماڵ ودارایی ونهێنییەكانی مێردەكەی بپارێزێ (بما حفظ الله) واتە: بەهۆی پارێزگاری خوداوەندەوە، یان بەهۆی چاودێری خوداوەندەوە، یان بەو فەرمانەی خودا بەسەر ژناندا سەبارەت بەپارێزگاری لەمێردەكانیان وگوێڕایەڵی مێردەكانیان. ابن جزى: ١/ ١٨٨.
پرسيار: ژنانى ساڵح وچاكەكار چ سيفەتێكيان هەيە؟
السؤال: ما صفات النساء الصالحات؟
حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ
ئەم سیفەتەی ئەوان بەهۆی ئەو پارێزگاریەیە كەخوای گەورە لەوانی دەكات، نەك لەلایەن خۆیانەوە بێت، چونكە نەفسی مرۆڤ فەرمان بەبەدكاری دەكات، بەڵام هەر كەسێك پشتی بەخودا بەستبێت خوای گەورە لەهەموو دەغدەغە وسەوداسەرییەكانی دونیا دەیپارێزێت. سەعدى: ١٧٧.
پرسيار: بۆچى پارێزگارى ژنان سەبارەت بەمێردەكانيان بەپارێزگارى خوداوە بەستراوەتەوە؟
فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٞ لِّلۡغَيۡبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُۚ
لە غیابی مێردەكانیان خۆیان وشەرمی خۆیان دەپارێزن، هەروەها خودی مێردەكانیان وسەروەت ودارایی مێردەكانیان ونهێنی مێردەكانیان دەپارێزن، پارێزگاری دەكەن لەهەموو ئەو شتانەی كەلەنێوان خۆیان ومێردەكانیان لەكاتی تەنهاییدا ڕوودەدا. ئالوسى: ٥/ ٢٤.
پرسيار: وەسفدار كردنى ژنانى ساڵح وچاكەكار بەوەى كەپاسەوانى نهێنيەكانن، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
فَإِنۡ أَطَعۡنَكُمۡ فَلَا تَبۡغُواْ عَلَيۡهِنَّ سَبِيلًاۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيّٗا كَبِيرٗا ٣٤
ئەگەر ژنەكانتان هەڵەیان هەبوو، بەڵام تەوبەیان كرد، ئەوا لێیان خۆشبن وبیانبوورن، ئەگینا خوای گەورە دەتوانێت تۆڵەتان لێ بكاتەوە وڕازی نییە هیچ كەسێك ستەمی لێ بكرێت. یان خوای گەورە -لەگەڵ ئەوەدا كەبەڕەهایی لەهەموو كەس گەورەتر ومەزنترە- داوای كارێك لەئێوە ناكات كەلەوزە وتواناتاندا نەبێت، دەی ئێوەش داوای كارێك لەژنەكانتان مەكەن كەلەوزەو توانایاندا نییە. ئالوسى: ٥/ ٢٦.
پرسيار: كۆتايى هێنانى ئەم ئايەتە بە (إن الله كان عليًا كبيرًا)بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيّٗا كَبِيرٗا ٣٤
هەڕەشەیە لەو پیاوانەی كەبەبێ هۆكار سەركێشی دەكەن ولەگەڵ ژناندا خراپن، چونكە خوای گەورە (علی وكبیر)ە، تۆڵە لەهەموو ئەو كەسانە دەكاتەوە كەستەم لەژنان دەكەن. ابن كثير: ١/ ٤٦٧.
پرسيار: كۆتايى هێنانى ئايەتەكە بەدوو ناوى (علي وكبير) بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
وَٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗاۖ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗا
زانایان دەفەرموون: دوای خواوەندی گەورە ومەزن، دایك وباوك لەهەموو كەسێك شیاوترن بۆ ئەوەی مرۆڤ گوێڕایەڵیان بێت وچاكەیان لەگەڵدا بكات وفەرمانەكانیان جێبەجێ بكات، چونكە خوای گەورە چاكە كردنی مرۆڤی لەگەڵ دایك وباوكدا لەپاڵ خواپەرستی وگوێڕایەڵی خۆی باس كردووە، هەروەها سوپاسگوزاری لەوانی لەگەڵ سوپاسگوزاری لەگەڵ خۆیدا باس كردووە. قورتوبى: ٦/ ٣٠٢.
پرسيار: دواى خواى مەزن چ كەسانێك شياوى ئەوەن مرۆڤ گوێڕايەڵ وسوپاسگوزاريان بێت؟