قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٢٧ ٢٧ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ٢٨ ٢٨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ٢٩ ٢٩ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ٣٠ ٣٠ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٣١ ٣١
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ٣٢ ٣٢ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٣٣ ٣٣
وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡكُمۡ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُواْ مَيۡلًا عَظِيمٗا ٢٧
كە ئێستا زانیتان خوای گەورە فەرمانی ئەوەتان بەسەردا دەكات كەچاكە وخێر وبەرژەوەندی وخۆشبەختی دونیا وقیامەتی ئێوەی تێدایە وئەوانەی كەملكەچی شەهوەت وئارەزووی خۆیانن ئێوە بۆ ئەوە بانگ دەكەن كەتوشی بەدبەختی وقوڕبەسەریتان بكەن، لەنێوان ئەم دوو دەستەدا، باشەكەیان هەڵبژێرن، لەنێوان ئەم دوو ڕێیانەدا ڕێگا چاكەكە هەڵبژێرن، باشترین بژاردە بۆ خۆتان دیاری بكەن. سەعدى. ١٧٥.
پرسيار: خواى گەورە ڕێگاكانى بۆ خەڵكى ديارى كردووە، كەواتە ئێستا ئەركى سەرشانى خەڵكى چییە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ ... وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ
خوای گەورە دوای ئەوەی نەهی لەخواردنی ماڵی خەڵكی كرد بەهۆی ستەم وكوشتنەوە، دواتر نەهی لەهۆكاری ئەوەش كرد كەبریتییە لەچاوبڕینە دارایی وماڵی خەڵكی، سەرەتا نەهی ئەوەی لێكردن لەڕێگەی ئەندامەكانی جەستەوە دەست درێژی بكەنە سەر دارایی خەڵكی، دواتر نەهی لەوەش كرد كەلەڕێگەی دڵەوە دەست درێژی بكەن -واتە: ئێرەیی بەخەڵك ببەن- بۆ ئەوەی كار وكردەوەكانیان هەم بەڕواڵەت وهەم لەناخیشدا جوان وپاك بێت. ئالوسى: ٥/ ١٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە نەهى ئەوەى لێ كردين كەچاو لەناز ونيعمەتى خەڵكى ببڕين؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ
ئەم ئایەتە بەهێزترین ئایەتە لەڕەددانەوەی ئەو بەناو صۆفیە نەزانانەی كەئینكاری ئەوە دەكەن لەڕێگەی كار وكاسبی وبازرگانییەوە ڕزق وڕۆزی پەیدا بكەن. (الصوفی والمتصوفە، دوو ناوی لێك جودان، المتصوفە: ئەو بەناو صۆفیانەیە كەخۆیان ناوناوە صۆفی ولەئاكار وڕەفتارا بەقەد پوشێك سوودیان لەتەصەوف نەدیوە وخۆیان هەڵواسیوە بەتەصەوفا وبوونەتە مایەی ناشیرین كردنی ناوی صۆفیش. و) . قورتوبى: ٦/ ٢٥٠.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئاخۆ هەوڵدان بۆ بازرگانى وكار وكاسبى پێچەوانەى تەوەكول وپشت بەستنە بەخودا؟
إِن تَجۡتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنۡهَوۡنَ عَنۡهُ نُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَنُدۡخِلۡكُم مُّدۡخَلٗا كَرِيمٗا ٣١
ئیبن عەباس دەفەرمووێت: گوناهـ وتاوانی گەورە (كەبیرە) هەموو ئەو تاوانانەیە كەخوای گەورە بڕیاری دۆزەخی بۆ بكەرەكانی داوە، یان نەفرەت (لەعنەت)ی لێ كردوون، یان لەبكەرەكانیان توڕە دەبێت. ابن جزى: ١/ ١٨٧.
پرسيار: مەبەست لەتاوانە گەورەكان چییە؟ سێ نيشانە باس بكە كەتاوانى گەورەى پێ بناسرێتەوە.
وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ وَسۡـَٔلُواْ ٱللَّهَ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ
هۆكاری دابەزینی ئەم ئایەتە ئەوەیە كەژنان گوتیان: خۆزگە لەمیرت بردندا لەگەڵ پیاواندا یەكسان بووینایە، لەگەڵ پیاواندا لەجەنگدا بەشداریمان كردبا، جا ئەم ئایەتە بۆ نەهی كردن لەو جۆرە قسانە هاتە خوارەوە، چونكە ئەو ئارەزووەی ئەوان بۆنی ڕەت كردنەوەی بڕیارەكانی خودای لێدێت، كەواتە: ئەم نەهیە هەموو ئەو ئارەزوو وئاواتانە دەگرێتەوە كەلەگەڵ یەكێك لەبڕیارەكانی شەرعدا پێچەوانە بێت. ابن جزى: ١/ ١٨٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەئاوات خواستن بەو شتانە كەحەرامى كردووە؟
وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ
بۆیە خوای گەورە نەهی لەو ئاوات وئارەزووە كرد؛ چونكە دەبێتە مایەی ئێرەیی، ئێرەیی بریتییە لەوەی كەمرۆڤ ئاواتی ئەوە بێت كەناز ونیعمەتی كەسێكی تر نەمێنێت وخوا لێی بستێنێتەوە، جا ئیتر ئاواتی ئەوە بێت ناز ونیعمەتەكە بەخۆی بگات یان نا! بێگومان ئەم جۆرە ئاواتە پێی دەگوترێت ئێرەیی وحەرام وناڕەوایە، خۆزگە (غیبتە)ش ئەوەیە كەمرۆڤ خۆزگە بەهاووێنەی ناز ونیعمەتێك بخوازێت، واتە پێی خۆشە ئەو ناز ونیعمەتەی كەخوا بەكەسی بەرامبەری داوە بمێنێتەوە وخوا لێی نەسێنێتەوە ووێنەی هەمان ناز ونیعمەتیش بەم ببەخشێت، ئەمە لەشەرعدا ڕەوایە وتاوان نییە. كەلبی دەفەرمووێت: مرۆڤ نابێت ئاواتی ئەوە بخوازێت كەژن یان سەروەت وسامان یان خزمەتكاری كەسێكی تر هی ئەم بێت، بەڵكو دەبێت بڵێت: خوایە لەو جۆرە ناز ونیعمەتەش بەمن ببەخشە. بەغەوى: ١/ ٥١٧.
پرسيار: جياوازى نێوان ئێرەيى وخۆزگە چییە؟
لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ
بەخششی خودای بەبەدەسهێنان (اكتساب) ناو بردووە، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدا كەهەریەك لەژن وپیاو بەشی خۆیان هەیە وواز لەوە بهێنن كەبەشی یەكتر ببەن، ئەمە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كەمرۆڤ واز لەو ئارەزووانە بهێنێت كەباسكران، چونكە هەموو كەسێك بەپێی ئەو گوێڕایەڵییەی كەخوای گەورە بۆی دیاری كردووە، پاداشتی دەست دەكەوێت. ئالوسى: ٥/ ١٩.
پرسيار: بۆچى بەخششى خودا بە«بەدەستهێنان» ناو براوە؟