قورئان
ﮐ
ﰼ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ١٥ ١٥
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ١٦ ١٦
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ١٧ ١٧ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ١٨ ١٨ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ١٩ ١٩
وَٱلَّٰتِي يَأۡتِينَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمۡ فَٱسۡتَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِنَّ أَرۡبَعَةٗ مِّنكُمۡۖ
هەندێك دەڵێن: لەبەر سەختگیری لەسەر ئەو كەسەی كەتاوانەكەی ئاشكرا كردووە وبۆ ئەوەی تاوانەكەش بشاردرێتەوە، خوای گەورە بۆ چەسپاندنی زینا وداوێن پیسی بڕیاری داوە كەدەبێت چوار شایەت ئاگایان لەو كارە بێت. ابن جزى: ١/ ١٧٩.
پرسيار: يەكێك لەدانايى وحيكمەتەكانى ئەوەى كەبۆ چەسپاندى زينا چوار شايەت پێويستە، باس بكە.
وَٱلَّٰتِي يَأۡتِينَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمۡ
بەهۆی پیسی وناشیرینی زینا، خوای گەورە زینای بەفاحیشە ناوبردووە. سەعدى: ١٧١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە زيناى بەفاحيشە ناو بردووە؟
إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابٗا رَّحِيمًا ١٦
(رحیم) واتە: هەریەك لەو بەندانەی كەخۆی بیەوێت دەیخاتە سەر ئەو كار وڕەوشتانەی كەخۆی پێی ڕازیە، دەی ئێوەش لەخوداوە فێر ببن ولەگەڵ ئەو كەسانەدا كەتاوانیان ئەنجام داوە، بەمیهرەبانییەوە ڕەفتار بكەن، ئەگەر ئازاریشتان پێ گەیاندن تەنها لەبەر خوا بێت، بۆ ئەوەی واز لەتاوان بهێنن وبگەڕێنەوە، زۆرترینی قسەكانیشتان لەگەڵ ئەوانەدا دەبێت بەجۆرێك بێت كەدڵی ئەوان بەرەو لای تەوبە وگەڕانەوە ڕابكێشێت. بیقاعى: ٢/ ٢٢٦.
پرسيار: خواى گەوە ئەم ئايەتەى بەدوو ناوى (تواب ورحيم) كۆتايى پێهێنا، ئەوە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
إِنَّمَا ٱلتَّوۡبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ
واتە: لەڕووی نەزانییەوە بەسەرەنجامی تاوان، هەروەها نەزانیت بەوەی كەئەو تاوانە خەشم وسزای توندی خودا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەروەها نەزانی بەوەی كەخودا دەبینێت وچاودێرە، نەزانیت بەوەی كەتاوان هۆكاری كەمبوونەوە یان لەدەستدانی بیروباوەڕە، هەر كەسێك بێ فەرمانی خودا بكات بەم هۆیانەوە بەنەزان لەقەڵەم دەردێت، جا با ئاگاشی لەوە بێت كەتاوانەكەی تاوانە وناڕەوایە. سەعدى: ١٧١.
پرسيار: حەقيقەتى نەزانيى مرۆڤى بەدكار چییە؟
وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ
ئەم فەرمانە هەمووان دەگرێتەوە، چونكە هەم مێرد وهەم وەلی وسەرپەرشتیاری ژنەكە، هەڵسوكەوت لەگەڵ ژندا دەكەن، بەڵام زیاتر مێرد مەبەستە، وەك ئەم ئایەتە وایە كەدەفەرمووێت: ( فإمساك بمعروف ) ژیان وهەڵسوكەوتی جوان بەوە دەبێت كەمافی ژن بەتەواوی بدرێت، مارەیی ونەفەقە وپێداویستی ژیانی پێ بدرێت، ئەگەر ژن تاوانێكی نەبوو پیاوەكەی ناوچاوی لێ گرژ نەكات، بەنەرمی قسەی لەگەڵدا بكات، نەك بەڕەقی وبەتۆسنی، هەروەها ئەوە لەخۆی دەرنەخات كەدڵی لای ژنێكی ترە. قورتوبى: ٦/ ١٥٩.
پرسيار: هەڵسوكەوتى جوان، لەگەڵ ژنا چۆن چۆنيە؟
فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرٗا كَثِيرٗا ١٩
واتە: ئەی مێردەكان! هەرچەند ژنەكانتان بەدڵ نەبێت، بەڵام وا باشە لای خۆتان بیانهێڵنەوە، چونكە ئەو كارە خێر وچاكەی زۆری تێدایە، یەكێك لەوانە: جێبەجێ كردنی فەرمانی خودایە، بەجێهێنانی ئەو فەرمانەیە كەخێر وچاكەی دونیا وقیامەتی تێدایە، جا ملكەچ كردنی نەفس -بەوەی كەلەگەڵ هاوسەرێكدا بژی كەدڵی لای نییە- جۆرێكە لەجیهاد كردن لەگەڵ نەفسدا، هەروەها خۆڕازاندنەوەیە بەئاكارە جوانەكان، لەوانەشە ئەو ساردی وبێ مەیلیە نەمێنێت وبگۆڕێت بۆ پەیوەندی گەرموگوڕ، وەك زۆر جار شتی وا ڕوویداوە، لەوانەشە منداڵێك یان چەند منداڵێكی باش لەم ژنە بهێنە دونیا، كەهەم لەدونیادا وهەم لەقیامەتدا سوودیان بۆ دایك وباوكیان هەبێت. سەعدى: ١٧٢.
پرسيار: گلدانەوە وژيان لەگەڵ هاوسەرێكدا كەپياوەكەى بەدڵى نییە چ سوودێكى هەيە؟
فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرٗا كَثِيرٗا ١٩
ئەگەر ژنەكانی خۆتان بەدڵ نییە، ئەوە سەبر وئارامگری بكەن بەپیشەی خۆتان وتەنها لەبەر ئەوەی كەنەفستان ئەوانی بەدڵ نییە، لەوان جیا مەبنەوە، لەوانەیە ئەو شتەی كەبەلای ئێوەوە باش نییە وپەسەندی ناكەن، خێرێكی گەورەی مەزنی بۆ ئێوە تێدابێت، چونكە زۆر جار نەفس كارێكی باش پەسەند ناكات ودژی ئەوەی بەلاوە پەسەندە، بۆیە دەبێت مرۆڤ ئەو شتەی بەلاوە پەسەند بێت كەخێر وچاكەی تێدایە، نەك ئەوەی كەنەفسی حەزی لێیەتی. ئالوسى: ٤/ ٢٤٣.
پرسيار: گوێڕايەڵيكردنى نەفس لەهەموو كارێكدا چ ئاسەوارێكى لێ دەكەوێتەوە؟