قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٤٩ ٤٩

٥٠ ٥٠


٥١ ٥١
ﭿ ٥٢ ٥٢
٥٣ ٥٣




٥٤ ٥٤

٥٥ ٥٥

٥٦ ٥٦


٥٧ ٥٧
8
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 50

وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ ٥٠

لە كاتێكدا ئێوە سەیرتان دەكرد فیرعەون ودارودەستەی فیرعەونمان خنكاند، بۆ ئەوەی دڵتان ئاو بخواتەوە وباشتر دوژمنانتان ڕیسوا ببن. ابن كثير: ١/ ٨٧.
پرسيار: فيرعەون باوەردارانى بەوە دەترساند كەبە بەرچاوى هەمووانەوە لەخاچيان دەدات، خواى گەورەش هاووێنەى هەڕەشەكەى فيرعەونى هێنايە ڕێگاى فيرعەون وبەبەرچاوى هەمووانەوە تۆڵەى لێ كردەوە، ئەم بابەتە بەگوێرەى ئايەتێكى قورئان ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 51

وَإِذۡ وَٰعَدۡنَا مُوسَىٰٓ أَرۡبَعِينَ لَيۡلَةٗ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ ٥١

شەو بەتایبەتی باسكراوە، تا ئاماژەیەك بێت بۆ ئەوەی كەموناجات وگفتوگۆ كردن لەخزمەت خوای گەورەدا لەشەواندا تام وچێژێكی تایبەتی هەیە. بیقاعى: ١/ ١٣٣.
پرسيار: بۆچى تەنها شەو بۆ موناجات وگفتوگۆ كردن لەخزمەت خواى گەورەدا باسكراوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 54

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِنَّكُمۡ ظَلَمۡتُمۡ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلۡعِجۡلَ فَتُوبُوٓاْ إِلَىٰ بَارِئِكُمۡ

ئەو كارەی كەكردیان وبەهۆیەوە ستەمیان لەخۆیان كرد، هەمان ئەو كارەیە كەخوای گەورە باسی كردووە، واتە: دوای ئەوەی حەزرەتی موسا بەجێیهێشتن دەستیان كرد بەپەرستنی گوێرەكە وكردیان بەخوای خۆیان. تەبەرى: ٢/ ٧٢.
پرسيار: لەغيابى زانايان وپياوچاكاندا كۆمەڵگا لەڕاستەڕێ كل دەبن ولادەدەن، ئەمە بەئايەتێكى قورئان پشتڕاست بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 54

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِنَّكُمۡ ظَلَمۡتُمۡ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلۡعِجۡلَ

خۆتان لەبەرامبەر شتێكدا ملكەچ كردووە كەخاوەنی هیچ نییە وخۆتان لەو بەڕێزترن، ئەمەش خراپترین ستەمێكە لەخۆتان كردووە، چونكە ناشێ وڕەوا نییە مرۆڤ لەبەرامبەر مرۆڤێكی وەك خۆی ملكەچی بنوێنێت وبیپەرستێت، چ بگات بەوەی كەلەبەرامبەر ئاژەڵێك ملكەچی بنوێنێت وبیپەرستێت، چ بگات بەوەی نەك ئاژەڵ بەڵكو ملكەچی بەرامبەر پەیكەری ئاژەڵێك بنوێنن وبیپەرستن، پەیكەرێك كەلەكان وزێڕ وزیو دروست كرابێت. بیقاعى: ١/ ١٣٤.
پرسيار: خراپترين نەزانى، نەناسينى پەروەردگارە، ئەم باسە بەبەڵگەى ئايەت ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 57

وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ

دوای ئەوەی خوای گەورە باسی ئەو سزایانەی كرد كەلەسەر ئەوانی هەڵگرتووە، باسی ئەو ناز ونیعمەتانەشی كرد كەپێی بەخشیون وفەرمووی(وظللنا عليكم الغمام) ابن كثير: ١/ ٩٠.
پرسيار: چ پەيوەندييەك لەنێوان ئەم ئايەتە وئايەتەكانى پێشودا هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 57

وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٥٧

خوای گەورە ئەوەندە گەزۆ وشەلاقەی (جۆرە باڵدارێكە وەك كەو وپۆڕ. و) بۆ دەناردن كەبەشی دەكردن (كلوا من طيبات ما رزقناكم) فەرمووی: بەخۆشی لەو شتە پاكانە بخۆن كەخەڵكی شار وێنەی ئەوانەیان دەست ناكەوێت ونیانە. بەڵام ئەوان سپڵە بوون وسوپاسی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورەیان نەكرد ودڵیان زیاتر ڕەق دەبوو، تاوانیان زیاتر ئەنجام دەدا. سەعدى: ٤٩.
پرسيار: چ شتێك ببووە هۆكارى ئەوەى كەنەوەى ئيسرائيل بەتوندى سزا بدرێن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 57

وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٥٧

خوای گەورە فیعلی ماضی وموضاریع (تێپەڕو تێنەپەڕ)ـی بەكار هێنا بۆ ئەوەی پیشانمانی بدا كەئەوان لەسەر ئەو تاوانانە سورن ووازی لێ ناهێنن. ئالوسى: ١/ ٢٦٤.
پرسيار: بۆچى كاتێك خواى گەورە باسى ستەمى بەنى ئيسرائيل دەكات هەردوو فيعلى ماضى وموضاريع (تێپەڕو تێنەپەڕ)ـى بەكار هێنا؟