قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﭦﭛﭣﭤ


١ ١

ﭿ
٢ ٢


٣ ٣


٤ ٤

٥ ٥



ﯿ
٦ ٦
77
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 1

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا ١

موڕاقەبە پلە وپایەیەكی بەرزە، بنەمای موڕاقەبە زانست وحاڵە، زانست واتە ئەوەی كەبەندە بزانێت خوای گەورە ئاگای لەهەموو كاروبارێكی ئەوە ودەیبینێت، هەر هەموو كارەكانی دەبینێت، هەر هەموو گوتەكانی دەبیستێت، هەر بیرێكیش بەناو دڵ ودەروون ومێشكیدا گوزەر بكات خوای گەورە پێی دەزانێت. حاڵیش واتە: جێگیربوونی ئەم زانستە لەناو دڵدا، بەجۆرێكی وا كەئەو زانستە زاڵ ببێت بەسەر دڵ ودەرووندا وهەرگیز لێی جیا نەبێتەوە، زانست بەبێ حاڵ سوودبەخش نییە وبەس نییە. ابن جزى: ١/ ١٧٢.
پرسيار: بنەما وبناغەى موڕاقەبە چییە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 1

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا ١

فیعلی (اتقوا) (كە لەئایەتەكەدا هاتووە. و) دوبارە بوویەوە، چونكە تەنها باوەڕداران فەرمانی ئەوەیان پێكراوە كەتەقوایان هەبێت، هەندێك لەدابوونەریتی سەردەمی نەفامی لەناو ئەواندا مابوویەوە كەهەستیان پێ نەدەكرد، ئەو دابوونەریتەش بریتی بوو لەجێبەجێ نەكردنی سیلەی ڕەحم وگوێنەدان بەمنداڵی سێوی وهەتیو. ابن عاشور: ٤/ ٢١٧.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا وشەى (اتقوا) دوبارە بووەتەوە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 1

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا ١

هۆكاری تەقوای خوای گەورە وترسان لێی ئەوەیە كەئێوە لەناو یەكدا لەبەر ناوی الله داوا لەیەكتری دەكەن، خوای گەورە بەگەورە دەزانن، بۆنموونە بۆ وەدەستهێنانی پێویستی خۆتان وگیرابوونی نزاكانتان ناوی الله دەكەن بەوەسیلە، واتە: كاتێك كەسێك داوای شتێك لەكەسێكی تر دەكات دەڵێت: داوات لێ دەكەم لەبەر خاتری الله ئەو كارەم بۆ بكەی!. چونكە دەزانێت ئەو كەسەی كەئەم داوای یارمەتی لێكردووە، بەدڵ الله بەگەورە دەزانێت وئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كەداواكەی ڕەت نەكاتەوە، دەی وەك چۆن لەم بابەتەدا خوای گەورە بەگەورە دەزانن، ئاواش خوای گەورە بەهۆی پەرستن وگوێڕایەڵیتان بەگەورە بزانن. سەعدى: ١٦٣.
پرسيار: لەڕوويەكەوە خواى گەورە بەگەورە دەزانين ولەڕوويەكى ترەوە ئەوەمان فەرامۆش كردووە، ئەم قسەيە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 2

وَءَاتُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰٓ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَتَبَدَّلُواْ ٱلۡخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِۖ

لە سورەتی پێشودا ڕووداوی جەنگی ئوحود باسكرا كەچەند منداڵێكی تێدا هەیتو وسێوی بوو، دواتر خوای گەورە بەهێنانی ڕستەی ﴿كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِ﴾ الأنبياء: ٣٥ واتە: هەموو گیانێك تاڵاوی مەرگ دەچێژێت. باسی ئەوەی كرد كەمردن دەروازەیەكە كەهەموو كەسێك پێیدا تێدەپەڕێت، بۆیە لەمەوە دەردەكەوێت كەلەهەموو سەردەمێكدا منداڵی هەتیو وسێوی بوونی هەر دەبێت وخوای گەورە داوای كردووە كەڕەچاوی باری دەروونی وداراییان بكرێت، هەروەها لەهەمبەر ئەو منداڵانەدا دادگەری بەكار بهێنرێت، چونكە دوای خزم وكەسوكار، منداڵی هەتیو وسێوی لەهەموو كەسێك شیاوترە بۆ ئەوەی ڕەچاوی بكرێت وبەرامبەریان تەقوا بەكار بهێنرێت وترسی خودا لەدڵدا جێگیر ببێت، جا خوای گەورە فەرمووی: (وآتوا اليتامى). بیقاعى: ٢/ ٢٠٧.
پرسيار: باسكردنى منداڵى هەتيو وسێوى لەسەرەتاى سورەتى نيسائدا چ پەيوەنديەكى لەگەڵ ئەوەدا هەيە كەلەدوادوايى سورەتى ئالى عيمراندا باسى ئوحودى كردووە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 3

فَٱنكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۖ

بە پێی تێڕوانینی خۆتان هەڵیبژێرن، دینداری باشترین وپاكترین سیفەتە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر، وەك پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: «تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا، وَلِحَسَبِهَا، وَلِجَمَالِهَا، وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ». البخاری/ ٥٠٩٠و مسلم/ ١٤٦٦. واتە: ئافرەت لەبەر (یەكێك لەم) چوار شتە مارە دەكرێت، یان لەبەر سەروەت وسامانەكەی، یان لەبەر خانەدانییەكەی، یان لەبەر جوانییەكەی، یان لەبەر دیندارییەكەی، جا ئافرەتی دیندار وبەباوەڕ لەكیس خۆت مەدە با (خۆشبەخت ببیت و) دەستەشكێن نەبیت. لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە پیرۆزە مرۆڤ دەبێت پێش مارەبڕین هاوسەر هەڵبژێرێت، تەنانەت شەرعی ئیسلام ڕێگەی ئەوەی داوە كەئەگەر پیاوێك نیازی داخوازی ئافرەتێكی هەبوو پێش مارە كردن تەماشای ئافرەتەكە بكات، بۆ ئەوەی هاوسەرگیرییەكە لەسەر بنەمای ئاگاداری وبەرچاوڕوونی بێت. سەعدى: ١٦٤.
پرسيار: (ما طاب لكم) ئاماژەى بەوە داوە كەهاوسەر هەڵبژاردن گرنگيەكى تايبەتى هەيە، باسى ئەو گرنگيە بكە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 3

فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا تَعۡدِلُواْ فَوَٰحِدَةً أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۚ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤ نابێت كارێك بكات كەشیمانە (ئیحتیمال)ی ستەم وناداگەری تێدا بێت، تەنانەت ئەگەر كارێكی ڕەواش بێت، بەڵكو دەبێت سەلامەتی هەڵبژێرێت، چونكە سەلامەتی باشترین ناز ونیعمەتە كەبەبەندەكان دراوە. سەعدى: ١٦٤.
پرسيار: كاتێك مرۆڤ گومانى ستەمكردنى لەكارێكدا هەبوو، دانايى وا دەخوازێت لەو كارە دوور بكەوێتەوە، ئەم بابەتە بەپشت بەستن بەئايتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 5

وَلَا تُؤۡتُواْ ٱلسُّفَهَآءَ أَمۡوَٰلَكُمُ ٱلَّتِي جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ قِيَٰمٗا

فئەم ئایەتە مەتحی سەروەت وسامانی تێدایە، پێشینە باشەكان فەرموویانە: سەروەت وسامان چەكی دەستی مرۆڤی باوەڕدارە، ئەگەر سەروەت وسامان بەجێ بهێڵم وخوای گەورە لێپرسینەوەم لەسەر ئەو سەروەت وسامانە لەگەڵدا بكات لەوە باشترە ئاتاجی دەستی ئەم وئەو بم.. هەروەها فەرموویانە: بازرگانی بكەن! كاسبی بكەن! چونكە لەسەردەمێكدا دەژین ئەگەر ئاتاج ببن، یەكەم شت دینەكەتان دەخۆن. ئالوسى: ٤/ ٢٠٢.
پرسيار: (أموالكم التي جعل الله لكم قيامًا) ئاماژەى بەچ شتێك داوە؟