قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٧٤ ١٧٤

١٧٥ ١٧٥


ﭿ
١٧٦ ١٧٦

١٧٧ ١٧٧


١٧٨ ١٧٨



١٧٩ ١٧٩

ﯿ

١٨٠ ١٨٠
73
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 174

فَٱنقَلَبُواْ بِنِعۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضۡلٖ لَّمۡ يَمۡسَسۡهُمۡ سُوٓءٞ وَٱتَّبَعُواْ رِضۡوَٰنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَظِيمٍ ١٧٤

كاتێك كاروباری خۆیان دەدەنە دەست خودا ولەتای دڵەوە پشتیان بەخودا بەستووە، خوای گەورە چوار شتیان پێ دەبەخشێت: ناز ونیعمەت، فەزڵ وگەورەیی، لابردنی بەڵا وموسیبەت وڕەزامەندی خودا. خوای گەورە ئەوان لەخۆی ڕازی دەكات وخۆیشی لەوان ڕازی دەبێت. قورتوبى: ١٦/ ٤١٧.
پرسيار: كاتێك باوەڕدار كارەكانى خۆى بەخوا دەسپێرێت، خواى گەورە چوار شتيان پێ دەبەخشێت، ئەو چوار شتە چين؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 175

إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمۡ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٧٥

ئەو كەسەی كەلەخوا دەترسێت، لەوە دەترسێت كەخوای گەورە سزای بدات، ئیتر چ لەدونیادا سزای بدات یان لەقیامەتدا، بۆیە گوتراوە: مرۆڤی خاوەن ترس لەخودا ئەو كەسە نییە كەدەگری وفرمێسكەكانی دەسڕێت، بەڵكو ئەو كەسەیە كەترسی سزای لەسەر هەر شتێك هەبوو، واز لەو شتە دەهێنێت. قورتوبى: ٥/ ٤٢٨.
پرسيار: كێ بەڕاستى لەخواى گەورە دەترسێت؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 175

إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوۡلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمۡ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٧٥

ئەگەر دۆستەكانی خوای گەورە لەبەر خاتری خوای گەورە خۆڕاگری بكەن، ئەوا خوای گەورە سەریان دەخات بەسەر دۆستانی شەیتاندا، بەڵێنی ئەوەی پێداون، هەر كەسێكیش لەهەڕەشە وگەفی شەیتان بترسێت ولەترسدا بەگوێی شەیتان بكات، ئەوا ئەو كەسە دۆستی شەیتانە. بیقاعى: ٢/ ١٨٥.
پرسيار: ئەو كەسەى كەلەشەيتان دەترسێ ولەترسى شەيتان كارێك دەكات، دەبێت بەچ ناتۆرەيەك ناو ببرێت؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 176

وَلَا يَحۡزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡكُفۡرِۚ إِنَّهُمۡ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡٔاًۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجۡعَلَ لَهُمۡ حَظّٗا فِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٌ ١٧٦

(إنهم لن يضروا الله شيئًا) بۆ بەگەورەزانینی باوەرداران وڕاگەیاندنی ئەوەی كەزیان گەیاندن بەوان وەك ئەوە وایە زیانیان بەخودا گەیاندبێت، خوای گەورە فەرمووی: كافربوونی ئەوانە هیچ زیانێك بەخودا ناگەیەنێت. ئالوسى: ٤/ ١٣٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: كافربوونى ئەوانە هيچ زيانێك بەخودا ناگەيەنێت؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 179

مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطۡلِعَكُمۡ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ

خوای گەورە بەوە ڕازی نابێت هەروا دەست لەباوەڕداران بەربدات وتێكەڵی دووڕووەكان بن، بەڵكو ئەو دوو دەستەیە بەهۆی كردار یان ڕەفتارێك كەنیشانەی باوەڕداریی یان دووڕوویین لێك جیا كردەوە، هەروەها لەكاتی جەنگی خەیبەردا ئەوانی لێك جیا كردەوە﴿وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطۡلِعَكُمۡ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ﴾واتە: خوای گەورە كارێك ناكات ئێوە لەبیروباوەڕی ناودڵ یان دووڕوویی ناو دڵ ئاگادار بكاتەوە. ابن جزى: ١/ ١٦٨.
پرسيار: لەم ئايەتەدا چ حيكمەتێكى گەورە لەشكستى جەنگى ئوحودا بۆ باوەڕداران باسكراوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 179

مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِۗ

(حتى يميز الخبيث من الطيب) بەجۆرێك كەمرۆڤی خاپینۆك -هەرچەندە نهێنییەكانیشی درێژە بكێشن- لەمرۆڤی پاك وخاوێن جیا دەكاتەوە، ئاخر مرۆڤی خاپینۆك هەرچەند ماوەیەكی زۆریش خۆی بگرێت، بەڵام چونكە كارەكانی بۆ ڕەزامەندی خوا نییە، لەكۆتاییدا خۆی پێ ناگیرێت وئاشكرا دەبێت وڕیسوا دەكرێت، بەپێچەوانەی مرۆڤی موخلیسەوە. بیقاعى: ٢/ ١٨٧.
پرسيار: خواى گەورە چۆن مرۆڤى پاك وناپاك لێك جيا دەكاتەوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 180

وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ ١٨٠

خوای گەورە باسی مانەوەی خۆی وپادشایی خۆی دەكات، باسی ئەوە دەكات كەئەو هەر لەئەبەدەوە -هەتا ئەزەلیش- هەر بێنیازە وجێنیازە، كەواتە: دوای لەناوبردنی دروستكراوەكانی سەرزەوی بەمیرات بۆ خۆی دەبا، ئەو كاتە هیچ كەسێك نامێنێتەوە تا بانگەشەی ئەوە بكات كەخاوەنی سەروەت وسامان وموڵكە. قورتوبى: ٥/ ٤٤٢.
پرسيار: گەورەيى خواى گەورە وبچووكى دروستكراوەكان باس بكە.