قورئان
ﮏ
ﰼ
١٦٦ ١٦٦ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ١٦٧ ١٦٧ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ١٦٨ ١٦٨ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١٦٩ ١٦٩ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ١٧٠ ١٧٠ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ١٧١ ١٧١ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ١٧٢ ١٧٢
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ١٧٣ ١٧٣
وَمَآ أَصَٰبَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡتَقَى ٱلۡجَمۡعَانِ فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ
ئەم ئایەتە هەواڵی ئەو دەدات كەئەو شكستەی لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستەی باوەڕداران ودەستەی بێباوەڕان لەكاتی جەنگی ئوحوددا یەخەی باوەڕدارانی گرت، ئەوە بەئیزنی خوای گەورە وبەقەزا وقەدەر بوو، هەر دەبوو ببووایە، ئەو شتەی كەخوای گەورە لەچارەی كەسێكدا نووسیویەتی دوای ئەوەی هاتەجێ ئیتر مرۆڤی باوەڕدار جگە لەتەسلیم بوون هیچ چارەیەكی نییە، خوای گەورە ئەو شكستەی لەگەڵ چەندین دانایی وحیكمەت وپەند وئامۆژگاری تێكەڵاو كرد، هەروەها بۆ ئەوەش باوەڕداران توشی شكست بوون، تا مرۆڤی دووڕوو ومونافیق لەمرۆڤی پاك وبێ غەلوغەش جوێ بكرێتەوە. سەعدى: ١٥٦.
پرسيار: باوەڕداران لەشكستى جەنگى ئوحودا چ سوود وبەهرەيەكيان برد؟
ٱلَّذِينَ قَالُواْ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ وَقَعَدُواْ لَوۡ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُواْۗ قُلۡ فَٱدۡرَءُواْ عَنۡ أَنفُسِكُمُ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ١٦٨
(لو أطاعونا) واتە: ئەگەر بەرەو ڕووی قوڕەیش نەدەڕۆیشتن: (وقعدوا) واتە: ئەم قسەیەیان كرد وخۆیان وازیان لەجیهاد هێنا، دەی خوداش لەوەڵامی ئەواندا فەرمووی: (قل فادرؤوا) واتە: ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! بەئەوان بفەرموو: دەی ئەگەر ڕاست دەكەن مەرگ لەخۆتان دوور بخەنەوە وبا نەمرن!. (درء) بەمانا پاڵنان ودەركردنە، ئەمەی بۆیە فەرموو تا پێمان بڵێ: ئەگەر كردن لەبەرامبەر ئەوەی كەتەقدیر كراوە ودەبێت ببێت، هیچ سوودێكی نییە، كوژرا وهەر كات ئەجەلەكەی هاتە پێشەوە ئیتر دەكوژرێت، خوداش هەر هەواڵێك بەخەڵكی ڕاگەیەنێت ئەوا بێگومان ئەو شتە ڕوودەدا. قورتوبى: ٥/ ٤٠٥.
پرسيار: ئايا جيهاد هيچ كاريگەرييەكى لەديارى كردنى مەرگى مرۆڤا هەيە؟
وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتَۢاۚ بَلۡ أَحۡيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمۡ يُرۡزَقُونَ ١٦٩
(بل أحياء) ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەشەهیدەكان وەك ئەوانەی كەزیندوون لەمیوە وبەروبووم وبەرهەمەكانی ناو بەهەشت سوودمەند دەبن، بەپێچەوانەی هەموو مردووەكانی تری ناو باوەڕداران كەهەتا ڕۆژی قیامەت نەیەت ناچنە بەهەشتەوە ولەو جۆرە میوە وناز ونیعمەتانەیان پێ نادرێت. ابن جزى: ١/ ١٦٦.
پرسيار: زيندووبوونەوەى شەهيدەكان پاش شەهيدبوونيان بەچ جۆرێكە؟
وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتَۢاۚ بَلۡ أَحۡيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمۡ يُرۡزَقُونَ ١٦٩
دەستەواژەی (عند ربهم) پلەی باڵای ئەوان دەردەخات كەچەندێ لەخودای گەورە نزیكن (يرزقون) لەناز ونیعمەتی جۆراوجۆر بەشدار دەبن، هیچ كەسێكیش نازانێت ئەو ناز ونیعمەتانە چەندن، چۆنن، مەگەر هەر ئەو كەسەی كەئەو ناز ونیعمەتانەی بەوان بەخشیوە، تەنها ئەو دەزانێت، جا لەگەڵ ئەوەشدا (فرحين بما آتاهم الله من فضله) واتە: بەهۆی چاكەكاریە چاك وگەورەكان وزۆریی ئەو ناز ونیعمەتانە وتام وچێژی تەواو لێیان، شادمان وخۆشحاڵ دەبن، چاویان ڕوون وگیانیان لەناو شادی وخۆشیدا ڕۆچووە، كەواتە خوای گەورە بەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی ناز ونیعمەتی تایبەت بەلاشە وجیسم وڕۆزی وناز ونیعمەتی تایبەت بەگیانیش وەك شادمانی وخۆشحاڵی بەوان دەبەخشێت، خۆشی وشادمانی بۆ ئەوان كامڵ كردووە. سەعدى: ١٥٦.
پرسيار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن خواى گەورە بەيەكجار ناز ونيعمەتى تايبەت بەلاشەو ناز ونيعمەتى تايبەت بەدڵ ودەروون بەشەهيدەكان دەبەخشێت؟
فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَيَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمۡ يَلۡحَقُواْ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١٧٠
هیچیان لەدەست نەداوە، جگە لەژیانێكی تەنگ وتاریكی ناو دونیا، كەهیچ كەسێك بەتەمای ئەوە نییە كەهەتا هەتایە بژی، جا ژیانێكی خۆش وهەمیشەییان بۆ ماوەتەوە، كەهەرگیز كۆتایی پێ نایەت وناز ونیعمەتەكانی بەكۆتا ناگات، هەروەها هیچ موسیبەت وخەمێكیش بەرۆكیان ناگرێت، نە لەكاتی حەشردا ونە لەهیچ كاتێكی تردا سەرسام وبێقەرار ونیگەران نابن. بیقاعى: ٢/ ١٨٠.
پرسيار: ئەو كەسانەى كەلەپێناوى خواى گەورەدا دەكوژرێن، چ حاڵەتێكيان هەيە؟
وَيَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمۡ يَلۡحَقُواْ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١٧٠
شادن بەو برایانەیان كەبەزیندوویی بەجێیانهێشتوون لەدونیادا ولەسەر پەیڕەوی ئیمان وجیهادن، چونكە دەزانن هەر كاتێك شەهید ببن وبەمان بگەنەوە وبەو ڕێز وخۆشیە بگەن كەئەمانی تێدایە، ئەمانیش پێی خۆشحاڵ دەبن. بەغەوى: ١/ ٤٤٨.
پرسيار: بۆچى شەهيدەكان كاتێك هەواڵى برا زيندووەكانيان پێ دەگات خۆشحاڵ دەبن؟
ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدۡ جَمَعُواْ لَكُمۡ فَٱخۡشَوۡهُمۡ فَزَادَهُمۡ إِيمَٰنٗا وَقَالُواْ حَسۡبُنَا ٱللَّهُ وَنِعۡمَ ٱلۡوَكِيلُ ١٧٣
(حسبنا الله ونعم الوكيل) ئەمە وتە وزیكرێكە كەمرۆڤ بەو وشەیە لەحاڵەتی ناخۆش وترسناك دەردەچێت، حەزرەتی ئیبراهیم (سڵاوی خوای لەسەربێت) كاتێك فڕێدرایە ناو ئاگرەوە فەرمووی: (حسبنا الله ونعم الوكيل): واتە: ئێمە زاتی الله مان بەسە وجگە لەئەو لەكەسی تر ناترسین وستایش بۆ زاتی الله، خودا باشترین كەسە كەمرۆڤ پشتی پێ ببەستێت وپەنای بۆ ببات. (فانقلبوا بنعمة من الله) جا ئەوانیش گەڕانەوە بۆ ناو سەلامەتی وناز ونیعمەتەكانی خودا. ابن جزى: ١/ ١٦٧.
پرسيار: (حسبنا الله ونعم الوكيل)چ مانايەكى هەيە؟