قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ١٣٣ ١٣٣ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ١٣٤ ١٣٤ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ١٣٥ ١٣٥ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ١٣٦ ١٣٦ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
١٣٧ ١٣٧ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١٣٨ ١٣٨
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
١٣٩ ١٣٩ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ١٤٠ ١٤٠
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلۡكَٰظِمِينَ ٱلۡغَيۡظَ وَٱلۡعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٣٤
دوای ئەوەی باسی سەخترین جۆرەكانی دەست لێبەردانی كرد كەبریتی بوو لەدەست بەردان لەسەروەت وسامان وبەخشینی، باسی سەختترین جۆرەكانی گرتنەوەی كرد كەبریتییە لەگرتنەوەی توڕەیی وخۆ خواردنەوە، بۆیە فەرمووی: (والكاظمين) واتە: دوای ئەوەی تەواو توڕە دەبن، كەچی توڕەییەكەی خۆیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبێت. بیقاعى: ٢/ ١٥٧.
پرسيار: باسكردنى خۆ خواردنەوە لەكاتى توڕەييدا وشاردنەوەى توڕەيى، دوابەدواى بەخشين وخێركردن، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلۡكَٰظِمِينَ ٱلۡغَيۡظَ وَٱلۡعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٣٤
ئەو كەسەی كەخەشم وتوڕەیی خۆی دەخواتەوە ولەخەڵكی دەبوورێت، هەم چاكەی لەگەڵ خۆیدا كردووە هەم لەگەڵ خەڵكدا، چونكە ئەم كارە كارێكی چاكە هەم بۆ خۆی وهەم بۆ خەڵكیش، هەر كەسێك چاكە لەگەڵ خەڵكدا بكات، لەڕاستیدا چاكەی لەگەڵ خۆیدا كردووە.. خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿إِنۡ أَحۡسَنتُمۡ أَحۡسَنتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡۖ وَإِنۡ أَسَأۡتُمۡ فَلَهَا﴾ [الإسراء:7].واتە: ئەگەر چاكە بكەن ئەوا چاكەتان لەگەڵ خۆتاندا كردووە، ئەگەریش خراپە بكەن ئەوا خراپەتان لەگەڵ خۆتان كردووە. الجامع الكلام: ٢/ ١٤٠ـ ١٤١.
پرسيار: ڕك خواردنەوە ولێبووردەيى پێش هەموو كەس سوودى بۆ چ كەسێك هەيە. بۆچى؟
وَٱلۡكَٰظِمِينَ ٱلۡغَيۡظَ وَٱلۡعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٣٤
واتە: ئەوانەی كەدوای ئەوەی سەرتاپای وجودیان پڕ لەخەشم وتوڕەیی بوو، ڕقی خۆیان دەخۆنەوە. كاتێك كەسێك توڕە دەبێت وتوانای ئەنجامدانی كارێكی (خراپی) هەیە، بەڵام خۆی دەگرێت وتوڕەیی خۆی بەسەر هیچ كەسێكدا ناڕژێنێت، پێی دەگوترێت: كظم فلان غیظه. واتە: فڵانە كەس توڕەیی خۆی خواردەوە. تەبەرى: ٧/٢١٤.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە يەك سيفەتى ئەو كەسانە باس بكە كەبەپەلە وبەلەز بەرەو بەهەشت ولێبووردەى پەروەردگار دەچن.
قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِكُمۡ سُنَنٞ فَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ١٣٧
ئەم ئایەتە گرنگیی مێژوو دەردەخات، چونكە باسی سوودەكانی گەشت كردن لەسەرزەویدا دەكات، هەروەها زانینی دەنگوباسی پێشینان وناسینی مێژووی كەونارا وهۆكاری مانەوە وتیاچوونی گەلان و... هتد. ابن عاشور: ٤/ ٩٧.
پرسيار: خوێندنەوەى مێژوو هەروەها زانيارى سەبارەت بەگەلانى پێشو، گرنگى خۆى هەيە، ئەم ئايەتە بكە بەبەڵگەو باسى ئەو گرنگيە بكە.
هَٰذَا بَيَانٞ لِّلنَّاسِ وَهُدٗى وَمَوۡعِظَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ ١٣٨
ئەمە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەلەقورئان تێدەگەن، هەروەها ڕێنوێنی وپەندە بۆ ئەو كەسانەی كەپارێزكارن. الجامع الكلام: ٢/ ١٤٣.
پرسيار: ئەم ڕوونكردنەوەيە بۆ تەواوى خەڵكە، ڕێنوێنى وئامۆژگاريش بۆ پارێزكارانە، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو باسە ڕوون بكەرەوە.
وَلَا تَهِنُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٣٩
(ولا تهنوا) واتە: لەجیهاد كردن وتێكۆشان لەدژی دوژمنان كەدوژمنی خوداشن، سستی وتەمبەڵی مەكەن، چونكە خودا لەگەڵ ئێوەیە ودژی ئەوانە، ئەگەر لەجەنگی ئوحودیشدا بەجۆرێك سەركەوتنیان بەدەستهێنا، ئەوە بۆ ئەوەیە بزانن كەكارەكان بەرەو لای چ كەسێك دەڕواتەوە. (ولا تحزنوا) واتە: بەهۆی ئەو ئەزیەت وئازار وموسیبەتەی كەبەهۆی ئەوانەوە بەئێوە گەییوە، یان لەوانەیە لەمەولا پێتان بگات، ناڕەحەت وخەمبار مەبن، لەحاڵێكدا كە (أنتم الأعلون) لەدونیاو لەقیامەتدا لەپێشترن. (إن كنتم مؤمنين).ئەگەر ئێوە باوەڕدارن. بیقاعى: ٢/ ٥٩.
پرسيار: ئايا شكستى كاتيى باوەڕداران، دژە لەگەڵ لەپێشترى باوەڕداران؟ ڕوونى بكەرەوە.
وَلَا تَهِنُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ١٣٩
لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە هەتا باوەڕداران هێزیان هەبێت نابێت لەگەڵ دوژمناندا سازش بكەن، بەڵام ئەگەر باوەڕداران لەشوێنێكدا بوون كەهیچ هێز ودەسەڵاتێكیان نەبوو، دەبێت پێشەوای باوەڕداران سەیر بكات بزانێت چ كارێك بۆ ئەوان باشە، سازش یان سازش نەكردن. ئيبن عەتيە: ١/ ٥١٣.
پرسيار: سازش وئاشتى باوەڕداران لەگەڵ كافراندا لەچ كاتێكدا دروستە؟