قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١١٦ ١١٦



١١٧ ١١٧
ﭿ



١١٨ ١١٨



١١٩ ١١٩


١٢٠ ١٢٠

ﯿ ١٢١ ١٢١
65
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 118

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ بِطَانَةٗ مِّن دُونِكُمۡ لَا يَأۡلُونَكُمۡ خَبَالٗا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمۡ قَدۡ بَدَتِ ٱلۡبَغۡضَآءُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَمَا تُخۡفِي صُدُورُهُمۡ أَكۡبَرُۚ

ئەم ئایەتە نەهی لەوە كردووە كەمرۆڤ دۆست وهاوڕێی كافر بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەحەزرەتی عومەریان گوت: گاورێك هەیە هیچ كەسێك هێندەی ئەو خۆشنووس نییە! دەتەوێت ببێت بەنووسەری تایبەتی جەنابت؟ پێشەوا عومەر فەرمووی: ئەگەر وابكەم هاوڕازێكی غەیرە موسڵمانم بۆ خۆم گرتووە! (لا يألونكم خبالًا) واتە: لەخراپ كردن وبەهەدەر بردنی ئێوەدا كەمتەرخەمی ناكەن. ابن جزى: ١/١٥٩.
پرسيار: چيت هەيە بۆ ئەو كەسانەى كەڕاوێژكار يان كارمەندى غەيرە موسڵمان ديارى دەكەن؟ ئەم كارە چ سەرەنجامێكى هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 118

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ بِطَانَةٗ مِّن دُونِكُمۡ لَا يَأۡلُونَكُمۡ خَبَالٗا

مرۆڤی ژیر ئەو كەسەیە كەئەگەر توشی هاوڕێیەتی دوژمن بوو، بەڕواڵەت لەگەڵیدا هەڵدەكات، بەڵام سەبارەت بەنهێنییەكانی خۆی ئاگای لەخۆی دەبێت وهیچ نهێنییەكی خۆی لای ئەو ئاشكرا ناكات، جا هەرچەند هاوڕێ بێباوەڕەكەیشی نەرمی بۆ بنوێنێت وتەنانەت سوێندیشی بۆ بخوات. سەعدى: ١٤٤.
پرسيار: جارى وا هەيە مرۆڤى موسڵمان توشى دەبێت بەتوشى مرۆڤى بێباوەڕەوە وناچارە لەگەڵيدا هەڵبكات، لەم حاڵەتەدا دەبێت چۆنچۆنى ڕەفتارى لەگەڵدا بكات؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 118

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ بِطَانَةٗ مِّن دُونِكُمۡ لَا يَأۡلُونَكُمۡ خَبَالٗا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمۡ قَدۡ بَدَتِ ٱلۡبَغۡضَآءُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَمَا تُخۡفِي صُدُورُهُمۡ أَكۡبَرُۚ

پێیان خۆشە ئێوە لەناو سەختی وتەنگانەی زۆرا بن، نیشانەی دوژمنایەتی ئەوان لەگەڵ ئێوەدا لەكردار وڕەفتار وگوفتاریاندا دیارە، ئەو كینەیەی كەلەدڵیاندا تاقەتیان كردووە ودەری ناخەن، لەوە گەورەترە كەدەریانخستووە، چونكە ئەو نیشانانەی كەئێوە پێی دەزانن لەدەمیان دەردەچێت وكەم وا ڕوودەدات خۆیان دەری بخەن. ئالوسى: ٤/ ٣٨.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە نەهى ئەوەى لێكردووین كەلەناو دوژمناندا هاوڕێ هەڵبژێرين؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 119

هَٰٓأَنتُمۡ أُوْلَآءِ تُحِبُّونَهُمۡ وَلَا يُحِبُّونَكُمۡ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ عَضُّواْ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَنَامِلَ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۚ قُلۡ مُوتُواْ بِغَيۡظِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ١١٩

زۆر سەیرە باوەڕداران ئەوانیان خۆش بووێت، چونكە ئەوان زۆر دژی باوەڕدارانن وداخ لەدڵن بەرامبەر بەباوەڕداران. ابن عاشور: ٤/ ٦٥.
پرسيار: چ شتێكى سەير لەئايەتەكەدا باس كراوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 120

إِن تَمۡسَسۡكُمۡ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡ وَإِن تُصِبۡكُمۡ سَيِّئَةٞ يَفۡرَحُواْ بِهَاۖ

كەسێك كەكینە وڕقی بەرامبەر باوەڕداران زۆربێت وكاتێك باوەڕداران بكەونە ناو تەنگ وچەڵەمەوە، ئەو خۆشحاڵ بێت، ئەوە شیاوی هاوڕێیەتی نییە، بەتایبەت سەبارەت بەجیهاد وتێكۆشان كەپایە وئەساسی دونیا وقیامەتە. قورتوبى: ٥/ ٢٨١.
پرسيار: نەهى كردن لەدامەزراندنى مرۆڤى بێباوەڕ وەك ڕاوێژكار يان كارمەندێك كەئاگادارى نهێنيەكان بێت، چ حيكمەتێكى تێدايە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 120

وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لَا يَضُرُّكُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡٔاًۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ ١٢٠

ئەم سەبر وخۆڕاگریە بریتییە لەسەبر وخۆڕاگری لەبەرامبەر ئەو شتانەی كەلەچارەنووسایە، تەقواش كردنی كارە چاكەكان ودووركەوتنەوە لەكارە خراپەكانیش دەگرێتەوە، كەواتە هەر كەسێك ئەم دووانە (سەبر وتەقوا)ی هەبێت، ئەوە توشی هەموو جۆرە خێر وچاكەكان بووە، بەپێچەوانەی ئەو كەسەی كەسەبر وتەقوای نییە، یانی ئەو كەسانەی كەلەخوا ناترسن وبەپێی هەوا وئارەزووی خۆیان دەجووڵێنەوە، دەست لەخواپەرستی هەڵدەگرن وبەقەزا وقەدەر وچارەنووس ڕازی نین، كاتی لێقەومان خۆڕاگر نین، خۆی بەقەزا وقەدەر وچارەنووس ناسپێرێت، ئەو كەسانەی كەبەم جۆرن ئەوانە مرۆڤی بەدبەختن. الجامع الكلام: ٢/ ١٣٣.
پرسيار: حاڵى ئەو كەسانە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە سەبر وتەقواى پێداون وهى ئەوانەش ڕوون بكەرەوە كەسەبر وتەقوايان نیيە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 121

وَإِذۡ غَدَوۡتَ مِنۡ أَهۡلِكَ تُبَوِّئُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلۡقِتَالِۗ

واتە: جێگەت دەكردنەوە وڕێك وپێكت دەكردن، بەجۆرێك كەهەر یەكە ولەشوێنی گونجاوی خۆیدا دەبوو. پێغەمبەر(ﷺ) لێرەدا بەجوانترین شێوە ستایش كراوە، چونكە لەكاتی جەنگدا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هاوەڵانی دەكرد، ئەم كارەش ئەوە دەردەخات كەزانستێكی تێروتەواوی هەبووە وخاوەن ڕاوبۆچون بووە وهیممەتێكی بڵندی هەبووە، چونكە ئەم كارانەی بەئەوپەڕی دلێرییەوە ئەنجام دەدات. سەعدى: ١٤٥.
پرسيار: لەم ئايەتەدا مەدح وستايشى پێغەمبەر(ﷺ) كراوە، ئەوە ڕوون بكەرەوە.