قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٩٢ ٩٢ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
٩٣ ٩٣ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ٩٤ ٩٤ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٩٥ ٩٥ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٩٦ ٩٦ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
٩٧ ٩٧ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ٩٨ ٩٨ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ٩٩ ٩٩ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ١٠٠ ١٠٠
لَن تَنَالُواْ ٱلۡبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَۚ
خۆشەویسترین سەروەت وسامانی مرۆڤ، كاتێك لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە دەبەخشرێت، دەبێت بەچاكترین سەروەت وسامانی ئەو كەسە، هەرچەندە لەڕووی نرخیشەوە لەگەڵ شتی دیكەدا یەكسان بێت. الجامع الكلام: ٢/ ١٠٨.
پرسيار: باشترين سەروەت وسامانێك كەمرۆڤ لەپێناو خواى گەورەدا بيكات بەخێر، كامەيە؟
كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلّٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسۡرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ مِن قَبۡلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوۡرَىٰةُۚ قُلۡ فَأۡتُواْ بِٱلتَّوۡرَىٰةِ فَٱتۡلُوهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٩٣
(جوولەكەكان گۆشتی وشتریان لەسەر خۆیان حەرام كردبوو، دەیانگوت: حەزرەتی یەعقوب حەرامی كردووە وخوداش لەتەوراتا حەرامی كردووە، بەڵام درۆیان دەكرد تەنها حەزرەتی یەعقوب لەسەر خۆی حەرام كردبوو، ئیتر خوای گەورە لەتەوراتدا حەرامی نەكردبوو. و) زوجاج دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر پێغەمبەرێتی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)، پێغەمبەر(ﷺ) ئەوەی پێ ڕاگەیاندن كەلەتەوراتدا (گۆشتی وشتر) حەرام نەكراوە، دوایی پێی فەرمون: دەی بڕۆن تەورات بهێنن (بزانم لەكوێی تەوراتا حەرام كراوە) بەڵام ئەوان تەوراتیان نەهێنا، چونكە دەیانزانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەخۆوە قسە ناكات، بەڵكو سروشی بۆ دێت. قورتوبى: ٥/ ٢٠٤، ٢٠٥.
پرسيار: لەم ئايەتەدا بەڵگەيەكى گەورە هەيە لەسەر پێغەمبەرێتى پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ)، باسى ئەو بەڵگەيە بكە.
إِنَّ أَوَّلَ بَيۡتٖ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكٗا وَهُدٗى لِّلۡعَٰلَمِينَ ٩٦
كۆنی ولەپێشتری نیشانەی گەورەییە، چونكە پەرستگاكان لەڕووی خواپەرستییەوە جیاوازییان نییە ولەم ڕووەوە یەكسانن، بەڵام لەو ڕووەوە جیاوازییان هەیە كەكامیان كۆنترن وزۆرترین خواپەرستییان تێدا ئەنجام دراوە؟ هەروەها كێ دروستی كردووە؟ هەروەها نییەتیش ڕۆڵی خۆی هەیە، ئەو كەسەی كەدروستی كردووە بەچ نییەتێكەوە دروستی كردووە. ابن عاشور: ٤/ ١٥.
پرسيار: بۆچى كەعبە لەهەموو پەرستگاكانى تر بەڕێزترە؟
إِنَّ أَوَّلَ بَيۡتٖ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكٗا وَهُدٗى لِّلۡعَٰلَمِينَ ٩٦
واتە: خێری زۆری تێدایە، چونكە یەك خواپەرستی لەوێدا چەند بەرابەری خواپەرستیە لەشوێنێكی تردا. هەندێكیش دەڵێن: چونكە هەر كەسێك حەجی ماڵی خوا بكات وتەوافی بكات وتێیدا ئیعیتكاف بكات تاوانەكانی دەسڕێتەوە وپاك دەبێتەوە، دەشگونجێت مەبەسەت لەو پیت وبەرەكەتەی كەلەم ئایەتەدا باسكراوە ئەو پیت وبەرەكەتە بێت كەلەئایەتی پەنجا وحەوتی سورەتی القصص دا باسكراوە، ئایەتەكە ئەمەیە:﴿يُجۡبَىٰٓ إِلَيۡهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَيۡءٍ﴾ [القصص: 57]، واتە: هەموو جۆرە بەروبوومێكی بۆ دەنێردرێت. هەندێكیش دەڵێن: پیت وبەرەكەتی مەككە بریتییە لەو خواپەرستی وعیبادەتەی كەبەردەوام وبێ پچڕانەوە تێیدا ئەنجام دەدرێت. ئالوسى: ٤/ ٥.
پرسيار: هەندێك لەديمەنەكانى پيت وبەركەتى كەعبە باس بكە.
فِيهِ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ مَّقَامُ إِبۡرَٰهِيمَۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنٗاۗ
(فيه آيات بينات): ئەم خانوە نیشانەگەلێكی زۆری هەیە، لەوانە: ئەو بەردەی كەپێی دەگوترێت: مەقامی ئیبراهیم، واتە: ئەو بەردەی كەحەزرەتی ئیبراهیم لەكاتی هەڵچنینی دیواری كەعبەدا لەسەری دەوەستا، جا دیواری كەعەبە هەرچەندە بەرزتر بووایەتەوە ئەم بەردەش ئەوەندە بەرز دەبوویەوە، تا ئەو كاتەی كەدیواری كەعبەی بەتەواوی هەڵچنی، هەروەها شوێنپێیەكانی حەزرەتی ئیبراهیمی لەسەر كەوتووە ودیارە، وەك بڵێی پێی لەسەر قوڕ داناوە وشوێنپێیەكانی دیارە وتا ئەمڕۆ هەر ماوە، هەروەها باڵندەكان بەسەر كەعبەدا نافڕن، هەروەها تێكشكانی فیلەكانی ئەبرەهە وگەڕانەوەیان بەرەو شوێنی خۆیان، هەروەها هەڵقوڵینی ئاوی زەمزەم بۆ دایە هاجەری دایكی حەزرەتی ئیسماعیل ئەو كاتە جبریل پاژنەی پێی خۆی كوتا بەزەویدا وئاوی زەمزەم هەڵقوڵی، جا دوای ئەوەی ئاوی زەمزەم ون بوو، عەبدولموتەلیبی باپیری پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەو شوێنەی هەڵكەند وئاوەكە دیسان هەڵقوڵایەوە، هەروەها یەكێكی تر لەنیشانەكان ئەوەیە كەخواردنەوەی ئاوی زەمزەم بۆ هەموو كەسێك بەسوودە وزیانی نییە. ابن جزي: ١/ ١٥٣.
پرسيار: هەندێك لەنيشانەكانى بەيتولحەرام باس بكە.
وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٩٧
هەر كەسێك توانای جێبەجێ كردنی حەجی هەبێت وحەج نەكات، ئەگەر بڕوای بەحەج هەبێت، ئەوە كوفرانە بژێری ناز ونیعمەتەكانی خوای كردووە (بەڵام لەبازنەی ئیسلام ناچێتە دەرەوە. و) ئەگەریش بڕوای بەحەج نەبێت ئەوە یەكسەر كافر دەبێت (و لەبازنەی ئیسلام دەچێتە دەرەوە. و). بیقاعى: ٢/ ١٢٨.
پرسيار: كەسێك كەحەج نەكات چ جۆرە كوفرێكى كردووە؟
وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ
بێگومان لەهەموو بڕیارەكانی خوای گەورە حیكمەت ودانایی وبەرژەوەندیەك هەیە، بەڵام فەرز وپێویست نییە ئێمە هەموو ئەو بەرژەوەندی وداناییانە بزانین، چونكە لەسەر دانا پێویست نییە كەداناییەكانی بۆ ئەوانەی خوار خۆی ئاشكرا بكات. ئالوسى: ٤/ ١١.
پرسيار: ئايا لەهەموو كار وفەرمانەكانى خواى گەورەدا حيكمەت ودانايى هەيە؟ ئايا پێويستە خواى گەورە لەهەموو حيكمەت وداناييەكانمان ئاگادار بكات؟