قورئان
ﮏ
ﰻ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ٨٤ ٨٤ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٨٥ ٨٥ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ٨٦ ٨٦ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ٨٧ ٨٧ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٨٨ ٨٨ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٨٩ ٨٩ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ٩٠ ٩٠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٩١ ٩١
وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينٗا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٨٥
ئەم ئایەتە تەواوی ئایینەكان پووچەڵ دەكاتەوە جگە لەئایینی ئیسلام. ابن جزى: ١/ ١٥١.
پرسيار: بۆچى قسەى ئەو كەسانە پووچەڵ وبەتاڵە كەدەڵێن: ئايينى جوولەكە وگاورەكانيش ئايينێكى ئاسمانيیە وهەر كەسێك جوولەكە وگاور بێت بەكافر هەژمار ناكرێت؟
وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينٗا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٨٥
خوای گەورە باسی ئەوەی كردووە كە: ئەوەی كەپێی ڕازییە ولەبەندەكانی وەردەگرێت، تەنها ئایینی ئیسلامە، ئایینیش تەنها ئەو كاتە خوای گەورە وەری دەگرێت ودەبێتە مایەی ڕەزامەندی ئەو كەلەپاڵ باوەڕ كار وكردەوەشی لەگەڵدا بێت. الجامع الكلام: ٢/ ٩٦.
پرسيار: ئايين چ كاتێك لاى خوا وەرگيراوە ومايەى ڕەزامەندييە؟
كَيۡفَ يَهۡدِي ٱللَّهُ قَوۡمٗا كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ وَشَهِدُوٓاْ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقّٞ وَجَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ
ڕووی ئەوانە بەرەو ڕێنوێنی ناچەرخێنرێت، چونكە كەسێك چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرێت ڕێنوێنی وەربگرێت كەهەق وڕاستەقینە نەناسێت وبەدوای ناسینیدا بگەڕێت، ئەو جۆرە كەسانە شیاوی ئەوەن كەخوای گەورە هۆكارەكانی ڕێنوێنی وەرگرتنیان بۆ فەراهەم وئامادە بكات ولەتولەڕێگاكانی گومڕایی بیانپارێزێت. سەعدى: ١٣٧.
پرسيار: چ كافرێك ئومێدى ئەوەى لێ دەكرێت ڕێنوێنى وەربگرێت وبێتە سەر ڕێگاى ڕاست؟
كَيۡفَ يَهۡدِي ٱللَّهُ قَوۡمٗا كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ وَشَهِدُوٓاْ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقّٞ وَجَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ
واتە: ئەو بەڵگە ونیشانە ڕاستەقینانەی كەپێغەمبەر(ﷺ) هێنای هەموویانیان بۆ ڕوون كرایەوە، هەموو شتێكیان بۆ ئاشكرا بوو، بەڵام ئەوان دیسان گەڕانەوە بۆ ناو گومڕایی وتاریكایی شیرك وكوفر، دەی ئیتر چۆن دوای ئەوەی وازیان لەڕێگای ڕاست هێنا وچوونە ناو تاریكایی گومڕایی، شیاوی ئەوەن كەڕێگایان پێ پیشان بدرێت؟ ابن كثير: ١/ ٣٥٩.
پرسيار: چ كەسانێك شياوى ڕێنوێنى كردن نين؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ
یانی: ئەوانە تەوبەیەكی باش ناكەن تا تەوبەكەیان وەربگیرێت، بەڵكو خوای گەورە ئەوانە لەناو سەركێشی خۆیاندا ڕادەكێشێت تا سەرگەردان ببن.. ئەو جۆرە كەسانە هەوڵی ئەوە دەدەن كەهۆكارەكانی سۆز وبەزەیی خوا لەسەر خۆیان ببڕن، هەروەها دەرگای تەوبەیان لەسەر خۆیان داخستووە. سەعدى: ١٣٧.
پرسيار: بۆچى تەوبەى ئەو كەسانە گيرا نابێت كەلەم ئايەتەدا باسكراون؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ ٩٠
چونكە خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر دڵیاندا، لەئەنجامدا تەوبەیەكی ڕاستەقینە وپتەو ناكەن وكارە خراپەكانی خۆیان چاك ناكەنەوە وهیچ كات تەوبەیەكی وا ناكەن كەشیاوی گیرابوون بێت، چونكە ئەمانە بەپێچەوانەی دەستەی یەكەمەوە توشی سەركێشی قیرسیچمەیی (لەجبازی وعینادی) بوون. بیقاعى: ٢/ ١٢٣.
پرسيار: بۆچى تەوبەى ئەو كەسانە گيرا نابێت كەلەدواى باوەڕ ديسانەوە بێباوەڕ دەبنەوە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡ أَحَدِهِم مِّلۡءُ ٱلۡأَرۡضِ ذَهَبٗا وَلَوِ ٱفۡتَدَىٰ بِهِۦٓۗ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ ٩١
لە ئەبو عیمرانەوە دەگێڕنەوە كەفەرموویەتی: لەئەنەسی كوڕی مالیكم بیست فەرمووی: لەپێغەمبەری خودام(ﷺ) بیست دەیفەرموو: يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى لِأَهْوَنِ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ: لَوْ أَنَّ لَكَ مَا فِي الأَرْضِ مِنْ شَيْءٍ أَكُنْتَ تَفْتَدِي بِهِ؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ هَذَا، وَأَنْتَ فِي صُلْبِ آدَمَ: أَنْ لَا تُشْرِكَ بِي شَيْئًا، فَأَبَيْتَ إِلَّا أَنْ تُشْرِكَ بِي . صەحیحی بووخاری: ٦٥٥٧. واتە: خوای گەورە بەو كەسەی كەسووكترین سزای هەیە لەدۆزەخدا، دەفەرمووێت: ئەگەر هەر هەموو ئەو شتانەی لەسەر زەویدان هی تۆ بێت ئێستا دەتبەخشی بۆ ئەوەی لەم سزایە ڕزگارت ببێت؟ ئەو كەسە دەڵێت: بەڵێ!. خوای گەورە دەفەرمووێت: تۆ هێشتا لەپشتی ئادەما بووی من شتێكی زۆر ئاسانترم لەمە لەتۆ دەویست، دەمویست: هیچ شتێك بەهاوەڵ وشەریكى من نەزانیت، كەچی تۆ هەر وازت لەشیرك وهاوەڵپەرستی نەهێنا. بەغەوى: ١/ ٣٨٠.
پرسيار: لەڕۆژى پەسڵاندا چى بەو كەسە دەگوترێت كەسووكترين سزاى هەيە لەدۆزەخدا؟