قورئان
ﰝ
ﱖ
ﰝ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ٤ ٤
ﰞ
ﭰ ﭱ ﭲ ٣ ٣ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٤ ٤
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٥ ٥
ﰟ
ﮉ ٣ ٣ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٤ ٤ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٥ ٥
. ﮖﮗﮘ ٦ ٦
قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ ١
لەبارەی ئەوەی كەپێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: خوێندنەوەی (قل هو الله أحد) وەك ئەوە وایە سێیەكی قورئانت خوێندبێتەوە، ڕای جیاواز هەیە، هەندێك دەڵێن: لەخێر وپاداشتدا وایە، واتە: هەر كەسێك یەكجار (قل هو الله) بخوێنێتەوە خێری ئەوەی بۆ دەنووسرێت كەسێیەكی قورئانی خوێندبێتەوە، هەندێكیش دەڵێن: مەبەست ئەو مانا وزانستانەیە كەسورەتی (قل هو الله) لەخۆی گرتوون، ئەوەش بەمجۆرەیە: زانستەكانی قورئان سێ جۆرن: یەكخواپەرستی، بڕیارە شەرعییەكان، چیرۆكی پێشینان. ئەم سورەتە بەكورتی باسی یەكخواپەرستییە، كەواتە: سێیەكی قورئانی لەخۆ گرتووە، ئەمە قسەی ڕوون وئاشكرا بوو. ابن جزى: ٢/ ٦٢٤.
پرسیار: زانستەكاتى قورئان سێ زانستن، ئەو سيانە كامانەن؟ سورەتى (قل هو الله) بەر كاميان دەكەوێت؟
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ ٢
(الصمد) ابن الانباری دەفەرمووێت: ڕاجیاوازی لەنێوان شارەزایانی زمانی عەرەبیدا نییە كە(الصمد) واتە: ئەو گەورەیەی كەهیچ كەسێك لەسەرووی ئەوەوە بوونی نییە كەخەڵكی بۆ پێویستی وكاروباری خۆیان بگەڕێنەوە بۆ لای. زەججاجیش دەفەرمووێت: ئەو كەسەیە كەگەورەیی بۆ لای ئەو كۆتایی دێت ومەبەستی هەموو شتێك وهەموو كەسێكە. لەئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: واتە: بێ نیازە وجێ نیازە، هەمووان نیازیان بەوە. ئالوسى: ٣٠/ ٢٧٣.
پرسیار: ماناى الصمد يانى چى؟
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥
وشەی ئێرەبەر (الحاسد) مرۆڤی چاوپیسیش دەگرێتەوە، چونكە هەموو ئەو كەسانەی كەچاویان بەدە بێگومان ئێرەبەریشن، سرووشتیان پیسە وشەڕانییە. سەعدى: ٩٣٧.
پرسیار: ئايا ئەم سورەتە مرۆڤى چاوپيسيش دەگرێتەوە؟ باسى بكە.
قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١ مَلِكِ ٱلنَّاسِ ٢ إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ ٣
لە سورەتی (الفلق)دا پەنا گرتن بەخودا بەیەك سیفەتی خودا هاتووە، كەئەویش بریتییە لە(برب الفلق)، بەڵام لەسورەتی (الناس)دا بەسێ سیفەتە (برب الناس، ملك الناس واله الناس)، لەگەڵ ئەوەدا كەئەو شتەی پەنای لێ گیراوە بەخودا لەسورەتی یەكەمدا سێ شتە (واته: الغاسق، النفاثات والحاسد. و) بەڵام لەسورەتی دووەمدا یەك شتە (واتە: الوسواس الخناس. و) لەبەر ئەوەی كەئەو یەك شتە زۆر مەترسیدارە بەسێ سیفەت پەنا بەخودا گیراوە لەو یەك شتە. شەنقيتى: ٩/ ١٨٣.
پرسیار: لەسورەتى (الفلق)دا پەنا گرتن بەخودا بەيەك سيفەتى خودا هاتووە، بەڵام لەسورەتى (الناس)دا بەسێ سيفەتە، بۆچى؟
قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١ مَلِكِ ٱلنَّاسِ ٢ إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ ٣
ئەگەر كەسێك بڵێت: بۆچی لەم سورەتەدا وەسفی خودا بە(رب) پێش كەوتووە بەسەر وەسفی خودا بە(ملك) ودواتر وەسفی خودا بە(اله) هاتووە؟ وەڵامەكەی ئاوایە: ئەم جۆرە ڕیزكردنە لەخوارەوە بۆ سەرەوەیە، كەئاوایە: سەبارەت بەوشەی (رب) بەزۆر خەڵكیش هەر دەگوترێت: (رب) بۆنموونە دەڵێن: فلان رب الدار، واتە: فڵان كەس خاوەنی ئەو خانووەیە وهتد.. جا بەوشەی (الرب) دەستی پێكرد، چونكە وشەیەكی هاوبەشە وزۆرێك دەگرێتەوە، هەرچی وشەی (الملك)یشە ئەوە لە(هەر وڵات وهەرێمێكدا. و) لەناو خەڵكیدا تەنها بەیەك كەس دەگوترێت (الملك = پادشا) بێگومان پادشاكان لەسەروی خەڵكی ئاسایین، بۆیە دوای وشەی (رب) وشەی (الملك) باسكرا، بەڵام (الاله) ئەوە لەپادشاش گەورەترە وبەپادشاكان ناگوترێت: (الاله) تەنها یەك كەس (الاله)ـه كەبریتییە لەئەو زاتەی كەشەریك وهاوبەش وهاووێنەی نییە وتاك وتەنهایە، بۆیە وشەی (الاله) لەدوای هەمووانەوە هات. ابن جزى: ٢/ ٦٣١.
پرسیار: بۆچى لەم سورەتەدا سەرەتا بەوشەى (رب) دەستپێكرا دوايى وشەى (الملك) ودواتر وشەى (الاله)؟
مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ ٤
وەسوەسە وورتەورتی شەیتان لەناو سینگ ودڵی مرۆڤدا زۆر جۆری هەیە، یەك لەوانە: خراپ كردنی بیروباوەڕ وگومان دروستكردنە لەمەڕ بیروباوەڕەوە، ئەگەر شەیتان توانای ئەوەی نەبوو ئەوا فەرمان بەمرۆڤ دەكات كەتاوان ئەنجام بدات، ئەگەر توانای ئەوەیشی نەبو ئەوا هەوڵ دەدا لەخواپەرستی بیگێڕێتەوە، ئەگەر توانای ئەوەیشی نەبوو ئەوا هەوڵ دەدا كارێك بكات مرۆڤ ڕیا وبەرچاویی تێكەڵ بەخواپەرستییەكانی بكات بۆ ئەوەی پووچەڵیان بكاتەوە، ئەگەر توانای ئەوەیشی نەبوو هەوڵ دەدا كارێك بكات مرۆڤ بەخۆی سەرسام بێت وتوشی غرور وعوجب ببێت وخواپەرستییەكانی خۆی پێ زۆر وگرنگ بێت، جا لەو ڕێگایە ئاگری ئێرەیی وكینە وتوڕەیی لەناو سینگ ودڵی مرۆڤدا خۆش دەكات، تا وای لێدێت مرۆڤ بەرەو كارە خراپەكان ڕابكێشێت وكەمەندكێشی بكات. ابن جزى: ٢/ ٦٣٢.
پرسیار: هەنگاوەكانى شەيتان بۆ دروستكردنى ورتەورت ووەسوەسە چۆنە؟
مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ ٦
خوای گەورە باسی ئەوەی كردووە كەجاری وا هەیە ئەو كەسەی كەوەسوەسە وورتەورت دروست دەكات مرۆڤە. حەسەن دەفەرمووێت: دوو جۆر شەیتان هەیە، شەیتانی دێو وجنۆكە لەگەڵ شەیتانی مرۆڤ، شەیتانی جنۆكە وەسوەسە وورتەورت لەناو سینگی مرۆڤدا دروست دەكات، بەڵام شەیتانی مرۆڤ هەر بەئاشكرا دێت. قەتادە دەفەرمووێت: لەناو جنۆكەدا جۆرەها شەیتان هەیە ولەناو مرۆڤیشدا جۆرەها شەیتان هەیە، پەنا بگرە بەخوا لەهەموو جۆرە شەیتانەكانی جنۆكە وهەموو جۆرە شەیتانەكانی مرۆڤ. قورتوبى: ٢٢/ ٥٨٣.
پرسیار: ئايا لەناو مرۆڤيشدا شەيتان هەيە؟ دەبێت مرۆڤى باوەڕدار بۆ ڕزگاربوون لەشەيتان چ شتێك بكات؟