قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤

٥ ٥
ﭿ ٦ ٦ ٧ ٧
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
602
سووڕەتی قريش ئایەتەکان 3 - 4

فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣ ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۢ ٤

خوای گەورە هەموو ئەوانەی لەناو برد كەنییەتی زیان گەیاندنیان بەقوڕەیش هەبوو، حەرەمی مەككە ودانیشتوانی مەككەی لەلای عەرەبەكان بەڕێز وقەدرگران كرد وخەڵكیش بەڕێزەوە سەیری ئەوانیان دەكرد ولەهیچ یەك لەسەفەرەكاندا ڕێگایان پێ نەدەگرتن، بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێكردن كەسوپاسگوزاریی بەجێبهێنن وفەرمووی: (فليعبدوا رب هذا البيتواتە: دەبێت بەدڵێكی پڕ لەئیخلاس وبەبێ ئەوەی هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن، پەروەردگاری ئەم كەعبەیە بپەرستن. سەعدى: ٨٩٤.
پرسیار: بەسەرنجدان لەسورەتى (قريش) ئەوە ڕوون بكەرەوە كەيەكێك لەجۆرەكانى سوپاسگوزاریى ئەوەيە كەمرۆڤ یەكخواپەرست بێت وجگە لەخودا هيچ كەسێكى تر نەپەرستێت.

سووڕەتی قريش ئایەتەکان 0 - 4

ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۢ ٤

بە كۆكردنەوەی ناندان وخۆراك پێدان لەكاتی برسێتی ولابردنی مەترسی لەسەریان، ناز ونیعمەتێكی مەزن هەیە، چونكە مرۆڤ بەبێ هەبوونی ئەم دوو ناز ونیعمەتە بەهرەمەند نابێت وناگات بەخۆشبەختی، چونكە هیچ خۆشی وتام وچێژێك لەگەڵ برسێتی وهیچ خۆشگوزەرانییەك لەگەڵ ترسدا نایەنە جێ، بەڵام بەكۆبوونەوەی خواردن وئاسایش پێكەوە، ناز ونیعمەتەكان كامڵ دەبن. شەنقيتى: ٩/ ١١٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نان وخۆراك پێدان لەكاتى برسێتى ولابردنى مەترسى لەسەريانى پێكەوە باس كردووە؟

سووڕەتی ماعون ئایەتەکان 1 - 2

أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ ١ فَذَٰلِكَ ٱلَّذِي يَدُعُّ ٱلۡيَتِيمَ ٢

سەیری ئەو كەسە بكە كەباوەڕ بەئایین ناكات، ئەم ئاكارە ناشیرین وئەم كارە بەدانە لەوا بەدی دەكەیت، چونكە ئایین مرۆڤ ڕادەكێشێ بۆ لای كردنی كاری چاكە ووازهێنان ودەست نەبردن بۆ خراپە. ابن جزى: ٢/ ٦١٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرموويەتى ئەو كەسانەى كەبێباوەڕن وباوەڕيان بەئايين نییە ئاكاريان ناشيرينە؟

سووڕەتی ماعون ئایەتەکان 4 - 5

فَوَيۡلٞ لِّلۡمُصَلِّينَ ٤ ٱلَّذِينَ هُمۡ عَن صَلَاتِهِمۡ سَاهُونَ ٥

واتە: ئەوانەی كەنوێژ دەكەن وپابەندن بەنوێژكردنەوە، بەڵام لێی غافڵن (یانی هۆشیان نییە بەلای نوێژەكەیاندا ونازانن چی دەڵێن وچی دەكەن وچەند ڕكاتیان كردووە. و) یان مەبەست ئەوانەیە كەهەر لەنوێژ غافڵن (واتە: نوێژ ناكەن. و).. یان نوێژەكان لەكاتی شەرعیی خۆیاندا ناكەن، دوایان دەخەن ولەكاتی دیاری كراوی خۆی دەیبەنە دەرەوە. ابن كثير: ٤/ ٥٥٨.
پرسیار: مەبەست لەسەهو وغەفڵەت لەنوێژدا چییە؟

سووڕەتی كوثر ئایەتەکان 0 - 2

فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ ٢

خوای گەورە لەڕستەی (فصل لربك وانحر)، نوێژی پێش خستووە لەسەر قوربانی ولەئایەتی ﴿قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ * وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ﴾الأعلى: ١٤ – ١٥. تەزكیە وپاڵفتەكردنی دڵ ودەروونی پێش خستووە بەسەر نوێژدا، زەكاتی سەرفترە پێش نوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربانی كردن لەدوای نوێژی جەژنی قوربان سوننەتی پێغەمبەرە(ﷺ). ابن تيميە: ٧/ ١٩٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەڕستەى (فصل لربك وانحر)نوێژى پێش خستووە لەسەر قوربانى ولەئايەتى ﴿قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ * وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ﴾الأعلى: ١٤ – ١٥. تەزكيە وپاڵفتەكردنى دڵ ودەروونى پێش خستووە بەسەر نوێژدا؟

سووڕەتی كوثر ئایەتەکان 0 - 3

إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ ٣

ئەگەر كەسێك بەئاشكرا تاوانێكی وەهای ئەنجامدا كەئەو تاوانە حەدد وتۆڵەی بۆ دیاری كرابوو، دەبێت تۆڵەی لێ بسەندرێتەوە، كەواتە كەسێك كەدوژمنایەتی وسەرپێچی خۆی ئاشكرا كردووە دەبێت تۆڵەی لێ بكرێتەوە وتەمبێ بكرێت. ابن تيميە: ٧/ ١٩٦.
پرسیار: جياوازى چییە لەنێوان ئەوانەى كەبە ئاشكرا تاوان دەكەن لەگەڵ ئەوانەى كەبە ئاشكرا نايكەن؟

سووڕەتی كوثر ئایەتەکان 0 - 3

إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ ٣

ئەوانەی شوێنكەوتەی سووننەتی پێغەمبەرن(ﷺ) دوای مردن یادیان هەر زیندوویە، بەڵام ئەوانەی كەئەهلی بیدعەن دوای مردن ناویان دەچێت بەكۆركۆرەی ئاشدا وكوێر دەبێتەوە، چونكە چینی یەكەم سوننەتی پێغەمبەر(ﷺ) زیندوو دەكەنەوە وبەر ئەم فەرموودەیە دەكەون كەخوای گەورە فەرموویەتی: (ورفعنا لك ذكرك)الشرح: ٤. واته: ناوبانگیشتمان بەرز كردەوە. هەرچی ئەوانەیشە كەئەهلی بیدعەن ئەوە دژایەتی سوننەتی پێغەمبەر(ﷺ) دەكەن وبەر ئەم ئایەتە دەكەون كەدەفەرمووێت: (إن شانئك هو الأبتر)). واتە: ئەوەی لێت بەناووناتۆرەیە، بۆ خۆی ئۆجاخی كۆرەیە. ابن تيميە: ٧/ ١٩٨.
پرسیار: بۆچى ناوى ئەهلى سوننەت بەزيندوويى دەمێنێت وناوى بيدعەتكاران ون دەبێت وكوێر دەبێتەوە؟