قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٧٨ ٧٨


ﭿ
٧٩ ٧٩


٨٠ ٨٠




٨١ ٨١

٨٢ ٨٢

٨٣ ٨٣
60
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 78

وَإِنَّ مِنۡهُمۡ لَفَرِيقٗا يَلۡوُۥنَ أَلۡسِنَتَهُم بِٱلۡكِتَٰبِ لِتَحۡسَبُوهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ

مەبەسەت لەكتێب ئەوەیە كەوشەكانی پارێزراو بێت، هیچی لێ نەگۆڕن، لەمانا ومەبەستی تێبگەن وخەڵكیشی لێ تێبگەیەنن، بەڵام ئەمانە بابەتەكەیان ڕێك پێچەوانە كردووەتەوە وپێچەوانەی ئەوەی كەكتێبەكانی خوا مەبەستی بووە بەخەڵكیان گەیاندووە، جا یان بەدركە وكینایە، یان هەر بەسەریحی. سەعدى: ١٣٦.
پرسيار: ئەم ئايەتە باسى جۆرێك لەمانا گۆڕين وبەلاڕێدابردنى ماناى تێدايە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 78

وَإِنَّ مِنۡهُمۡ لَفَرِيقٗا يَلۡوُۥنَ أَلۡسِنَتَهُم بِٱلۡكِتَٰبِ لِتَحۡسَبُوهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ ٧٨

هەردوو وشەی (یلوون)ـەو (یقولون)ـە بەشێوەی فیعلی موزاریع هاتون، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەلەداهاتووشدا هەر ئەم كارە دەكەن وخوویان بەوە گرتووە ووازی لێ ناهێنن. ابن عاشور: ٣/ ٢٩٢.
پرسيار: بۆچى ئەو دوو فيعلە لەئايەتەكەدا بەشێوەى موزاريع هاتوون؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 78

وَإِنَّ مِنۡهُمۡ لَفَرِيقٗا يَلۡوُۥنَ أَلۡسِنَتَهُم بِٱلۡكِتَٰبِ لِتَحۡسَبُوهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ

بەلاڕێدا بردن دوو جۆری هەیە، یەكەم: بەلاڕێدا بردنی دابەزین (تنزیل). دووەم: بەلاڕێدا بردنی تەئویل، ئەمەی دووەمیان زۆر ڕوویداوە، چەند گروپێكی ئیسلامیش دوچاری ئەو دەردە بوون، زۆرێكیش لەخەڵكی دوچاری ئەوەی یەكەمیان بوونەتەوە، مەبەسەت ئەوەیە كەفەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ) دەگێڕنەوە ودەیگۆڕن وفەرموودەی مونكەر ولاوازیش دەگێڕنەوە. الجامع الكلام: ٢/ ٨٦.
پرسيار: بەلاڕێدابردنى سروش (وەحى) دوو جۆرە، باسى ئەو دوو جۆرە بكە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 79

وَلَٰكِن كُونُواْ رَبَّٰنِيِّۧنَ بِمَا كُنتُمۡ تُعَلِّمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمۡ تَدۡرُسُونَ ٧٩

( رَبَّٰنِيِّۧنَ ) واتە: ئەوانەی شوێن ڕێگای خواپەرستی كەوتون، ئەوانەی كەسەر بەئایینی خودان وزانان وكار بەزانستەكەشیان دەكەن، چونكە مرۆڤی ڕەببانی كەسێكە زۆر بەتوندی وپتەوی دەست بەبەرنامەی خوداوە بگرێت وخواپەرستی بكات. بیقاعى: ٢/ ١١٨.
پرسيار: ڕەببانیيەكان چ سيفەتێكيان هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 79

وَلَٰكِن كُونُواْ رَبَّٰنِيِّۧنَ بِمَا كُنتُمۡ تُعَلِّمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمۡ تَدۡرُسُونَ ٧٩

سەعیدی كوڕی جوبەیر دەفەرمووێت: ڕەببانی زانایەكە كار بەزانستەكەی بكات.. هەندێكیش دەڵێن: ڕەبانییەكان پلەیان لەپلەی ئەحبارەكان بەرزترە، ئەحبار واتە زاناكان، ڕەبانییەكان واتە ئەو زانایانەی كەجگە لەزانست وزانیاری دەشتوانن كاروباری خەڵك بەڕێوە ببەن ولەبواری سیاسەتدا (سیاسەتی شەرعی نەك سیاسەتی پڕ لەدرۆ ودەلەسەی وەك سیاسەتی ئەمڕۆ. و) زانان. بەغەوى: ١/ ٣٧٥.
پرسيار: چ زانايەك بەڕەببانى هەژمار دەكرێت؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 79

وَلَٰكِن كُونُواْ رَبَّٰنِيِّۧنَ بِمَا كُنتُمۡ تُعَلِّمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمۡ تَدۡرُسُونَ ٧٩

چونكە سوودی وانە زانستە وسوودی زانستیش كار پێكردنەكەیەتی، كەهاندانی خەڵك بۆ كردنی كاری چاكە وترسان لەپەروەردگار، بەشێكە لەو كارپێكردنە. بیقاعى: ٢/ ١١٨.
پرسيار: وانەكان وگەڕان بەدواى زانستدا چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 81

وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۧنَ لَمَآ ءَاتَيۡتُكُم مِّن كِتَٰبٖ وَحِكۡمَةٖ ثُمَّ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مُّصَدِّقٞ لِّمَا مَعَكُمۡ لَتُؤۡمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥۚ قَالَ ءَأَقۡرَرۡتُمۡ وَأَخَذۡتُمۡ عَلَىٰ ذَٰلِكُمۡ إِصۡرِيۖ قَالُوٓاْ أَقۡرَرۡنَاۚ قَالَ فَٱشۡهَدُواْ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ ٨١

چەند كەسێك لەپێشینە چاكەكان وەك: عەلی، عەبدوڵڵای كوڕی عەباس وخەڵكی ترش، فەرموویانە: لەسەردەمی حەزرەتی نوحەوە (سڵاوی خوای لەسەر بێت) خوای گەورە هەر پێغەمبەرێكی ناردبێت ئەو بەڵێنەی لێ وەرگرتووە كەئەگەر لەسەردەمی ژیانی ئەوا حەزرەتی موحەممەد(ﷺ) نێردرا، باوەڕی پێ بهێنن ویارمەتیشی بدەن، هەروەها فەرمان بەهەموو ئەو پێغەمبەرانە كراوە كەئەو بەڵێنە لەئوممەت وشوێنكەوتوانی خۆیان بسێنن كەئەگەر لەسەردەمی ئەواندا پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) نێردرا باوەڕی پێ بهێنن وشوێنی بكەون. الجامع الكلام: ٢/ ٨٨.
پرسيار: پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) چ پلە وپايەيەكى هەيە؟