قورئان
ﮎ
ﰹ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ٣٠ ٣٠ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٣١ ٣١ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٣٢ ٣٢ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ٣٣ ٣٣ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٣٤ ٣٤ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٣٥ ٣٥ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ٣٦ ٣٦ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ٣٧ ٣٧
وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ خَلِيفَةٗۖ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت پێشەوا وخەلیفەیەك دیاری بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی قسەكانی ببیستن وفەرمانەكانی جێبەجێ بكەن، بەمجۆرە یەكێتی نێوان باوەڕداران بەهێز دەبێت وحوكمەكانی خیلافەت جێبەجێ دەبێت، ئەمە قسە وفەرموودەی هەموو پێشەوایانە وكەس ڕای پێچەوانەی لەسەر ئەمە نییە. قورتوبى: ١/ ٣٩٥.
پرسيار: بوونى ئوممەتى ئيسلامى بەبێ خەليفە يەكێكە لەو هەڵە گەورانەى كەبە هۆيەوە هەمووان تاوانبار دەبن، چونكە زەرەر وزيانى زۆرى هەيە، ئەم بابەتە بەبەڵگەيەكى قورئان ڕوون بكەرەوە.
أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ
ئەم دوو هۆكارە: خراپەكاری وخوێن ڕشتن، كەفریشتەكانی خوای گەورە باسیان كرد، هەمان ئەو هۆكارانەن كەخوای گەورە بڕیاری دا بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا كەهەر كەسێك توشی ئەو دوو تاوانە ببێت دەبێت بكوژرێت. الجامع الكلام: ١/ ١٩٢.
پرسيار: دوو شت هەيە كەهەر كاتێك لەناو هەر گەلێكدا بڵاو ببێتەوە، سەردەكێشێ بۆ تياچوون وشكست، ئەو دوو هۆكارە چين؟
أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحۡنُ نُسَبِّحُ بِحَمۡدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَۖ
فریشتەكان ئەمەیان لەڕوی ڕەخنە گرتن لەخودا وئێرەیی بردن بەمرۆڤەوە نەكرد، بەڵكو مەبەستیان ڕوون كردنەوە وتێگەیشتن بوو لەكارەكەی خوای گەورە. ابن كثير: ١/ ٦٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە لەبەر پرسيارێك سەركۆنەى ئيبليسى كرد، بەڵام سەركۆنەى فريشتەكانى نەكرد؟
قَالُوٓاْ أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ
(أتجعل فیها من یفسد فیها) دەتەوێت لەسەر زەویدا كەسێك دامەزرێنیت كەخراپەكاری تێدا دەكات؟ (ویسفك الدماء) هەروەها بەناهەق خوێن تێدا دەڕێژێت؟!. سەرەتا بەڕەهایی باسی تاوانیان كرد، دوایی تایبەتیان كرد وباسی خوێن ڕشتنیان كرد (ئەمە لەڕەوانبێژیدا پێی دەڵێن: (التخصیص بعد التعمیم) واتە: تایبەتكردنی بابەتێكی گشتی. ئەمەش ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەكوشتن وخوێنڕشتن تاوانێكی زۆر خراپ وگەورەیە. سەعدى: ٤٨.
پرسيار: سەرەتا باسى تاوان بەڕەهايى كرا، دواتر تايبەت كرا بەخوێن ڕشتنەوە، بۆچى؟
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ لَا عِلۡمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمۡتَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ ٣٢
ئەگەر كەسێك پرسیاری شتێكی لێ كراو نەیزانی، ئەوە سوننەتە وەك پێغەمبەران وفریشتەكان وزانایان بڵێ: (والله اعلم) خودا زاناترە ومن نازانم!. پێغەمبەری خوا(ﷺ) هەواڵی ئەوەی داوە كەبەمردنی زاناكان زانست نامێنێت، كەواتە: خەڵكدانێكی نەزان دەمێننەوە وكاتێك كەپرسیاریان لێ دەكرێت لەسەر بنەمای ئارەزوو وڕای تایبەتی خۆیان فەتوا دەدەن وهەم خۆیان گومڕا دەبن وهەم خەڵكیش گومڕا دەكەن!. قورتوبى: ١/ ٤٢٥.
پرسيار: فريشتەكان گوتيان: (سبحانك لا علم لنا إلا ما علمتنا) چ وانەيەك لەمەدا هەيە؟
وَلَا تَقۡرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٣٥
ڕوون وئاشكرایە كاتێك خوای گەورە نەهی لەوە كردووە كەلەو دارە نزیك نەبنەوە، ئەو نەهیە خواردنیش دەگرێتەوە، ئەمە دەچێتە خانەی (سد الذریعة) واتە: ڕێگرتن وبەربەست كردنی تاوان. جا ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ئەم (سد الذریعة)یە. ابن جزى: ١/ ٦٣.
پرسيار: باشترين ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەتاوان چییە؟
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٖ فَتَابَ عَلَيۡهِۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ٣٧
سۆز ومیهرەبانی خوای گەورە پێش خەشم وتوڕەییەكەی كەوتووە، كەواتە: كاتێك لەبەندەكانی توڕەیە ڕەحمیشیان پێ دەكات، وەك چۆن دابەزاندنی ئادەمی كردە هۆكاری بەرزبوونەوەی، دووریشی كردە هۆكاری نزیك بوونەوەی، كەواتە: ئەو زاتەی كەتەوبە وەردەگرێت ولەتاوانەكان خۆش دەبێت زاتێكی پاك وبێگەردە وزۆر بەسۆز ومیهرەبانە. ئالوسى: ١/ ٢٣٨.
پرسيار: دواى خوێندنەوەى چيرۆكى ئادەم لەسۆز وميهرەبانى خواى گەورە نائومێد نابين، ئەمە بەئايەت ڕوون بكەرەوە!.