قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٣ ١٣ ١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦ ١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣

٤ ٤
٥ ٥
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١
٢ ٢
٣ ٣

٤ ٤

٥ ٥
598
سووڕەتی قدر ئایەتەکان 0 - 1

إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ ١

باسكردنی ئەوەی كەقورئان لەشەوا هاتووەتە خوارەوە نەك ڕۆژ، ئەوە دەردەخات كەشەو چ فەزڵێكی بەسەر ڕۆژدا هەیە، ئایەت وفەرموودەی زۆر هەن كەهەمان مانای ئەم ئایەتەیان لەخۆ گرتووە، هەندێك لەو ئایەتانە ئەمانەن: ﴿سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلٗا﴾ الإسراء: ١. واته: پاكی وبێگه‌ردی وستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی كه‌ شه‌وڕه‌وی كرد له‌ به‌شێكی كه‌می شه‌ودا به به‌نده‌ی خۆی. ﴿وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةً لَّكَ﴾الإسراء: ٧٩. واته: له‌ به‌شێكی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بكه‌ به‌ ده‌وركردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه‌ له‌ شه‌ونوێژدا كه‌ زیاده‌ ئه‌ركێكه‌ له‌سه‌ر تۆ. ﴿وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَأَدۡبَٰرَ ٱلسُّجُودِ﴾ ق: ٤٠. واته: له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات وستایشی خوا بكه‌، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌كانیش. ﴿إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا﴾المزمل: ٦. واته: به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له‌ شه‌ودا قورستره‌ له‌ ڕووی كردار وباشتره‌ له‌ ڕووی گوفتاره‌وه‌. ﴿كَانُواْ قَلِيلٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ﴾الذاريات: ١٧. واته: له‌شه‌وگاردا زۆر كه‌م ده‌خه‌وتن وڕاده‌كشان (چونكه سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژ وده‌وركردنه‌وه‌ی قورئان ویادی خوا بوون). لەناو فەرموودەكانی پێغەمبەریشدا(ﷺ) دەتوانین ئاماژە بەم فەرموودەیە بكەین: «يَنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ وَتَعَالَى كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ الْآخِرُ، يَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ؟ مَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ؟ مَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ» مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. واته: هەموو شەوێك لەكاتی سێیەكی شەوا جاڕچیەكی خوای گەورە دادەبەزێتە سەر ئاسمانی دونیا ولەلایەن خوداوە جاڕدەدا ودەفەرمووێت: كێ دەپاڕێتەوە با لێی وەربگرم؟ كێ داوام لێ دەكات با پێی ببەخشم؟ كێ داوای لێخۆشبوونم لێ دەكات با لێی خۆشبم؟ كەواتە شەو تایبەترە بەهۆی بەخششەكانی خودای گەورە وتەجەلیاتەوە، چونكە لەشەوا دڵی بەندەكان خاڵییە وكارەكانیان وەستاوە وئارامن، لەو كاتانەدا مرۆڤ باشتر دەتوانێت ترس وبیمی خوای گەورە بخاتە ناو دڵی خۆیەوە. شەنقيتى: ٩/ ٣٨.
پرسیار: بۆچى دابەزينى قورئان تايبەت كراوە بەشەوەوە، يان بۆچى قورئان لەشەوا دابەزيوە؟

سووڕەتی قدر ئایەتەکان 0 - 1

إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ ١

ئەگەر سەرنجی ئایەتەكە بدەین ولەماناكەی ورد بینەوە دەزانین كەئەو ڕاناوەی كەلە (أنزلناه)دایە بۆ قورئان دەگەڕێتەوە، ئەمەش لەسێ ڕوەوە قورئانی گەورە وبەڕێز كردووە، یەكەم: بەهۆی ڕاناوەوە ناوی قورئان براوە وناوەكەی خۆی نەبراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەقورئان كتێبێكی مەشهور وبەنێوبانگە وپێویست ناكات ناوی ببرێت وهەر بەڕاناو دەزانرێت مەبەست قورئانە. دووەم: لەباشترین كاتدا دابەزیوە. سێیەم: خوای گەورە دابەزاندنی قورئانی نیسبەت داوە بۆ لای خۆی (نەك بۆ لای فریشتەیەك. و). ابن جزى: ٢/ ٥٩٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە لەسێ سەرەوە گەورەيى قورئانى دەرخستووە، باسى بكە.

سووڕەتی بينە ئایەتەکان 0 - 1

لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ ١

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەهلی كیتاب بەتەواوی لەڕێ لایانداوە، ئەوانە بەهۆی ئەو زانستەوە كەهەیانبوو زیاتر لەهاوەڵپەرستان شیاوی ئەوە بوون كەڕێنوێنی وەربگرن، كەواتە: ئینكاری كردن وسەرپێچی كردنی مرۆڤی زانا زۆر لەئینكاری كردن وسەرپێچی كردنی مرۆڤی نەزان سەخترە (و سزایشی زیاترە. و). بيقاعى: ٢٢/ ١٩٢.
پرسیار: بۆچى ئەهلى كيتاب پێش هاوەڵپەرستان سەركۆنە كران؟

سووڕەتی بينە ئایەتەکان 0 - 4

وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ ٤

بۆیە لێرەدا ئەهلی كیتاب بەتایبەتی باسكراوە، چونكە ئەوانە ناوی گەورەمان موحەممەدیان(ﷺ) لەناو كتێبەكانی خۆیاندا دیبوو، چاك دەیانزانی كەپێغەمبەر(ﷺ) ڕاستگۆیە وبەڕاستی پێغەمبەرە. ابن جزى: ٢/ ٥٩٧.
پرسیار: لەسەرەتاى ئەم سورەتەدا باسى ئەهلى كيتاب وهاوەڵپەرستان پێكەوە كرا، بەڵام لەم ئايەتەدا تەنها باسى ئەهلى كيتاب كرا، بۆچى؟

سووڕەتی بينە ئایەتەکان 0 - 5

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ ٥

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنییەتهێنان لەكاتی خواپەرستییەكاندا پێویست وواجبە، چونكە ئیخلاص یەكێكە لەكارەكانی دڵ، ئیخلاس واتە: ئەو كارەی كەدەیكەی تەنها لەبەر خوا بێت، نەك لەبەر كەسێكی تر. قورتوبى: ٢٢/ ٤١٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی بينە ئایەتەکان 0 - 5

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ ٥

( وماأمرو إلا ليعبدو مخلصين له الدين حنفاء)واتە: پشت لەهاوەڵپەرستی دەكەن وڕوو لەیەكخواپەرستی لەیەكخواپەرستی (ويقيموا الصلاة)(نوێژەكانیان دەكەن) كەنوێژ گەورەترین جۆری خواپەرستیە، (ويؤتوا الزكاة)زەكاتدانیش چاكەیەكە لەگەڵ نەدار وهەژاراندا (وذلك دين القيمة)واتە: ئایینی ڕاوەستاو ودادپەروەر، یان گەلی ڕاستەڕێ ومیانەڕەو، زۆرێك لەپێشەوایان وەك زوهری وشافیعی فەرموویانە: بەبەڵگەی ئەم ئایەتە كار وكردەوە بەشێكن لەئیمان. ابن كثير: ٤/ ٥٤٠.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئيمان بریتییە لەباوەڕى ناو دڵ وگوتن بەزمان وكار وكردەوە وبەجێهێنانى پايەكانى ئيسلام.

سووڕەتی بينە ئایەتەکان 0 - 5

وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ

هەرچەندە بەهۆی ئەو ڕێز وگەورەییەی كەهەیانە ئەم ئایەتە نوێژ وزەكاتیش دەگرێتەوە وبەبەڵگەی ئەوەش كەهەر كەسێك ئەم دووانە جێبەجێ بكات ئەوا هەموو ئەركەكانی ئایین جێبەجێ دەكات، بەڵام دیسان بەشێوەی سەربەخۆش باسكرانەوە. سەعدى: ٩٣٢.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەدا كەئەم ئايەتە نوێژ وزەكات دەگرێتەوە كەچى بەشێوەى سەربەخۆش هەر باسكران؟