قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥
٢٦ ٢٦
٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨
٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
ﭿ ١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨ ٩ ٩
١٠ ١٠
١١ ١١ ١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
594
سووڕەتی فجر ئایەتەکان 0 - 24

يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي ٢٤

واتە: ئەگەر تاوانبار بێت ئەوا لەهەموو ئەو تاوانانە پەشیمانە كەكردوویەتی، ئەگەریش فەرمانبەردار بێت خۆزگە دەخوازێت ودەڵێت: خۆزگا زیاتر خواپەرستیم كردبا. ابن كثير: ٤/ ٥١١.
پرسیار: ئايا لەڕۆژى پەسڵاندا تەنها مرۆڤى تاوانبار پەشيمانە؟ ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی فجر ئایەتەکان 27 - 28

يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ ٢٧ ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةٗ مَّرۡضِيَّةٗ ٢٨

مەبەست ئەو نەفسەیە كەبەهۆی ئەو دڵنیاییە تەواوەی كەهەیەتی ئارامی گرتووە، وای لێهاتووە كەهیچ شك وگومان ودڕدۆنگیەك لەباوەڕەكەیدا بوونی نییە. هەندێكیش دەڵێن: ئەو نەفسە ئارامەی كەلەو كاتەدا (واتە: كاتی مردن. و) ناترسێت. ابن جزى: ٢/ ٥٧٢.
پرسیار: نەفس بەهۆى كام سيفەتەوە واى لێدێت كەخۆشحاڵ وئارام وئارخەيان بێت؟

سووڕەتی بلد ئایەتەکان 0 - 4

لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِي كَبَدٍ ٤

مەبەست سەختی ودژوارییەكانی دونیا وبەرزەخ وئەو ڕۆژەی كەشایەتەكان قیت دەبنەوە، كەدەبنە بایسی ڕەنج وسزا بۆ مرۆڤ، ئەوەیش كەدەبوو كارێكی وەهای كردبا كەئەوی لەم سەختی وتەنگانانەیە ڕزگار كردبا وببووایە بەهۆی شادی ودڵخۆشیی هەمیشەیی، بەڵام ئەگەر خۆی لەم كارە ببوێرێت، ئەوا بۆ هەمیشە لەناو دەرد وبەڵا وسەختیدا دەمێنێتەوە. سەعدى: ٩٢٥.
پرسیار: ئايا مرۆڤ تەنها لەدونيادا توشى سەختى وتەنگانە وناڕەحەتى دەبێت؟ چۆن دەتوانێت خۆى لەو تەنگانەيە ڕزگار بكات؟

سووڕەتی بلد ئایەتەکان 0 - 6

يَقُولُ أَهۡلَكۡتُ مَالٗا لُّبَدًا ٦

خوای گەورە بۆیە پارە خەرجكردنی لەپێناو تاوان بەنابودی وتیاچوون ناوبردووە چونكە ئەو كەسەی كەپارەكە خەرج دەكات هیچ سوودێكی لێ نابینێت وتەنها پەشیمانی وڕەنجەڕۆیی وبەدبەختیی بۆ دەمێنێتەوە. سەعدى: ٩٢٥.
پرسیار: بۆچى لەجياتى فيعلى (أنفقت) فيعلى (أهلكت) هاتووە؟

سووڕەتی بلد ئایەتەکان 8 - 10

أَلَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ عَيۡنَيۡنِ ٨ وَلِسَانٗا وَشَفَتَيۡنِ ٩ وَهَدَيۡنَٰهُ ٱلنَّجۡدَيۡنِ ١٠

ئەم ناز ونیعمەتە گەورانە وا دەخوازن كەمرۆڤ مافەكانی خوای گەورە جێبەجێ بكات، لەبەرامبەر ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە سوپاسگوزار بێت وئەو ناز ونیعمەتانە لەتاواندا بەكار نەهێنێت. سەعدى: ٩٢٥.
پرسیار: ئێستا دەزانى كەخودايە چاو ولوت ودەم وئەندامەكانى ترى بۆ دروست كردوويت وڕێگايشى پێ پيشان داوىت، دەى دەبێت لەبەرامبەر ئەو هەمووە ناز ونيعمەتانەدا چى بكەيت وچۆن مامەڵە لەتەك خواى گەورەدا بكەیت؟

سووڕەتی بلد ئایەتەکان 11 - 12

فَلَا ٱقۡتَحَمَ ٱلۡعَقَبَةَ ١١ وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡعَقَبَةُ ١٢

(العقبة)بریتییە لەو كار وكردەوە چاكانەی كەلەدوای ئەم ئایەتەوە باس دەكرێن، ئەوانە بۆیە بە(العقبة)ناونراون، ئەم ناوە لە(العقبة)ی وشترەوە وەرگیراوە، (عەقەبە واتە: كۆپارەی وشتر. و) سەركەوتن بەسەر ئەو كۆپارەدا سەخت ودژوار وناڕەحەتە. ابن جزى: ٢/ ٥٧٤.
پرسیار: بۆچى كار وكردەوەى باش بەكۆپارە ناوبراوە؟ چ نێهنيەك لەو ناونانەدا هەيە؟

سووڕەتی بلد ئایەتەکان 0 - 15

يَتِيمٗا ذَا مَقۡرَبَةٍ ١٥

(ذا مقربة) واتە: خزم. ناندان ویارمەتیدانی ئەو هەتیوەی كەخزمە، خێرتر وباشترە لەخزمەت كردنی ئەو هەتیوەی كەخزم نییە، بەپێی فەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ) خێركردن بەخزم وكەسوكار هەم خێرە وهەم پەیوەندی خزمایەتی (سیلەی ڕەحم)ـە، بەڵام خێركردن بەئەو هەژارانەی كەخزم نین وبێگانەن، تەنها خێركردنە وتەواو. شەنقيتى: ٨/ ٥٣٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى ئەو هەتيوەى كردووە كەخزمە؟