قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٣٤ ٣٤
٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤ ٥ ٥
ﭿ ٦ ٦

٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩
١٠ ١٠
١١ ١١
١٢ ١٢ ١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧ ١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١

٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣ ٢٤ ٢٤
589
سووڕەتی مطففين ئایەتەکان 0 - 35

عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ٣٥

واتە: تەماشای باخ وجۆگەلە وحۆری وخزمەتكارانی ناو بەهەشت دەكەن، جگە لەم سەیركردنە وو خۆشی وتام وچێژ وەرگرتن لەدیمەنەكانی بەهەشت، هیچ كارێكی تریان نییە. پێشەوا قوشەیری دەفەرمووێت: تەنها باسی سەیركردنەكە كراوە وباسی ئەو شتانە نەكراوە كەسەیری دەكەن، چونكە ئەو شتانەی كەسەیری دەكەن زۆر وجیاوازن، یەكێك سەیری كۆشكەكانی دەكات، یەكێك سەیری حۆرییەكانی دەكات وبەو جۆرە هەر كەسێك تەماشای شتێك دەكات، ئەوانەیش كەتایبەتن بەردەوام سەیری زاتی خوای گەورە دەكەن، وەك چۆن كافرەكان بەردەوام لەبینینی خوای گەورە بێ بەشن. بيقاعى: ٢١/ ٣٢٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى ئەوەى كردووە كەبەهەشتيەكان سەير دەكەن، بەڵام باسى ئەوە نەكراوە كەسەيرى چى دەكەن؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 6

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ ٦

ئەم ئایەتە هانی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ كاری چاكە بدات، چونكە هەر كەسێك دڵنیابێ كەلەبەرامبەر پادشادا ڕادەوەستێ تەواوی هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی كارێكی وەها بكات كەپادشا پێی خۆش بێت وئافەرینی لێ بكات. بيقاعى: ٢١/ ٣٣٩.
پرسیار: مرۆڤ كاتێك لەوە دڵنيايە كەبە خزمەت پەروەردگار دەگات، دەبێت چ كارێك بكات وچۆن خۆى بۆ ئەو ديدارە ئامادە بكات؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 9

وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورٗا ٩

مرۆڤی باوەڕدار لەدونیادا لەلای خانەوادەكەیا، ترسی لەڕاوەستان هەیە لەخزمەت خوای گەورەدا، خەمبار وخەفەتبارە، بەیانی وئێوارە خۆی لێكۆڵینەوە لەخۆی دەكات، زۆر بەسەختی وبەجددی لەخۆی دەكۆڵێتەوە، جگە لەوە كەلەناو ژیانی ناخۆش وناڕەحەت وپڕ لەئاڵۆزی وتەڵە وداوی نەیارانە. بيقاعى: ٢١/ ٣٤١.
پرسیار: بۆچى لەقيامەتدا پاداشتى باوەڕدار بەوە دەدرێتەوە كەلەلاى خانەوادەكەيدا خۆشحاڵ دەكرێت؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 10

وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ ١٠

لەوانەیە هۆكاری ئەوەی كەنامەی كردار لەپشتەوە بەدەستی چەپی كافرەكان دەردێت ئەوە بێ كەئەو كەسانەی كەنامەكان دەدەنەوە دەستیان بەهۆی ئەوەی كەچێرە وشكڵ وشێوەی كافرەكان هێندە ناشیرین وناحەزە، یان بەهۆی ئەوەی كەزۆر ڕقیان لەو كافرانەیە، پێیان خۆش نییە چاویان بەسەر وسیمایان بكەوێت ، یان بەرگەی بینیی سیمای ئەو كافرانەیان نییە، یان بەهۆی ئەوەی كەلەدونیادا كافرەكان نامە وپەیامەكانی خوایان خستە پشت سەریان (واتە: گوێیان نەدایە وباوەڕیان پێ نەهێنا. و). ئالوسى: ٣٠/ ٨١.
پرسیار: بۆچى لەقيامەتدا كارنامەى كافرەكان لەدواوە دەردێ بەدەستيانەوە؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 13

إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا ١٣

مەبەست ئەو شادمانی وخۆشحاڵیەیە كەبەبێ ڕامان وبیركردنەوە لەپێشهاتەكان وترسان لەئایندە ئەنجام بدرێت، چونكە لەدوای ئەو شادمانی ودڵخۆشییە كاتییانە بۆ ماوەی دوور ودرێژ وهەتا هەتایی توشی خەم وخەفەت دەبن. ابن كثير: ٤/ ٤٩٠.
پرسیار: شادمانى لەچ كاتێكدا ناپەسەندە؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 14

إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ ١٤

مانای ئایەتەكە: ئەو گومانی وابوو كەهەرگیز ناگەڕێتەوە. و). ئەو گومانەی كەباسكراوە ئاماژەیە بەوەی كەنەبوونی باوەڕ وئیمان بەزیندووبوونەوە، یان گومان لەزیندووبوونەوە هۆكاری تەواوی خراپەكارییەكان ولەناوبەری هەموو چاكەكانە، باوەڕیش بەزیندووبوونەوە خاڵی دەسپێكی هەموو كارێكی چاكەیە، وەك لەسەرەتای قورئاندا خوای گەورە دەفەرمووێت: ( والذين يؤمنون بما أنزل إليك وما أنزل من قبلك وبالأخرة هم يوقنون* أؤلئك على هدى من ربهم وأؤلئك هم المفلحون)البقرة: ٤ - ٥. شەنقيتى: ٨/ ٤٧١.
پرسیار: بۆچى باوەڕنەكردن بەزيندووبوونەوە يان گومان لەزيندووبوونەوە، ڕيشە وبنەماى هەموو كارە خراپەكانە؟

سووڕەتی انشقاق ئایەتەکان 0 - 15

بَلَىٰٓۚ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرٗا ١٥

واتە: ئەو دەبینێت وبەتەواوی ئاگای لێیەتی، كەواتە: بەبێ هودە بەرەڵا كردنی ئەو، لەگەڵ ئەوەیشدا كەئاگای لەكارەكانیەتی، لەگەڵ دانایی وفەرمانڕەوایی ودادگەریدا دژ بەیەكن وبەهیچ لۆژیكێك ئەمە قابیلی قبووڵ نییە. بيقاعى: ٢١/ ٣٤٥.
پرسیار: باسكردنى ئەوەى كەخواى گەورە ئاگاى لەتەواوى كارەكانى مرۆڤە، ئاماژەيە بۆ چ شتێك؟