قورئان
ﯼ
ﱖ
ﭟ ﭠ ﭡ ١٩ ١٩ ﭣ ﭤ ﭥ ٢٠ ٢٠ ﭧ ﭨ ٢١ ٢١ ﭪ
ﭫ ﭬ ٢٢ ٢٢ ﭮ ﭯ ٢٣ ٢٣ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٢٤ ٢٤ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ٢٥ ٢٥ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ٢٦ ٢٦
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٢٧ ٢٧ ﮋ ﮌ ﮍ ٢٨ ٢٨
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ٢٩ ٢٩ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٣٠ ٣٠
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٣١ ٣١ ﮞ ﮟ ٣٢ ٣٢ ﮡ ﮢ
ﮣ ٣٣ ٣٣ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ٣٤ ٣٤ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ٣٥ ٣٥ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٣٦ ٣٦ ﯖ ﯗ ﯘ ٣٧ ٣٧ ﯚ
ﯛ ﯜ ٣٨ ٣٨ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٣٩ ٣٩ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٤٠ ٤٠ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
٤١ ٤١ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٤٢ ٤٢ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ٤٣ ٤٣ ﯽ ﯾ ﯿ ٤٤ ٤٤ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ
٤٥ ٤٥ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ٤٦ ٤٦
ﯽ
فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ ١٨
حەزرەتی موسا(ﷺ) فیرعەونی هاندا بۆ پاككردنەوەی دڵ ودەروونی خۆی لەبیروباوەڕی گومڕاكەر كەبەپیسایی مەجازی هەژمار دەكرێت، بۆ ئەوەی ڕێنمایی زۆر بەكاری چاكە وەربگرێت. ابن عاشور: ٣٠/ ٧٧.
پرسیار: بۆچى هەر لەسەرەتاى بانگەشەكەيدا حەزرەتى موسا فيرعەونى بۆ پاككردنەوەى دڵ ودەروون بانگهێشت كرد؟
وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ ١٩
وتفريع (فتخشى) على (وأهديك) ئاماژەیە بەوەی كەترسان لەخودا بەبێ ئاگایی بەدەست نایەت، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْ﴾فاطر: ٢٨. واتە: لەناو خەڵكیدا تەنها زانایانن كەلەخودا دەترسن. مەبەست ئەو كەسانەن كەخودا دەناسن، واتە: بەجوانی وبەبەبێ هەڵە وكەمتەرخەمی لەخوای گەورە دەترسن. ابن عاشور: ٣٠/ ٧٧.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەى سەرەوەدا لەدواى ڕێنوێنى (هيدايەت) باسى لەخواترسان كراوە؟
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ ٢٦
كەسێ لەخوا دەترسێت كەسوود لەئایەت وپەندەكان وەربگرێت، كەواتە: كاتێك دەزانێت سزای فیرعەونی داوە دەزانێت كەخودا لەدونیا ولەقیامەتدا سزای هەموو ئەو كەسانە دەدات كەخۆیان بەگەورە دەزانن ونافەرمانی دەكەن، بەڵام ئەوانەی كەترسی خودایان لەدڵدا نەماوە تەنانەت ئەگەر هەموو ئایەت ونیشانەكانیش ببینن هێشتا پەندی لێ وەرناگرن وسوودی نییە بۆیان. سەعدى: ٩٠٩.
پرسیار: چ كەسانێك سوود لەپەند وئامۆژگاريیەكانى قورئان وەردەگرن وچ كەسانێك سوودى لێ وەرناگرن؟
ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا ٢٧ رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا ٢٨ وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا ٢٩ وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ ٣٠ أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا ٣١ وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا ٣٢ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَ لِأَنۡعَٰمِكُمۡ ٣٣
خوای گەورە بەمجۆرە بەڵگەیەكی ئاشكرا بۆ ئەو كەسانە باس دەكات كەبڕوایان بەزیندووبوونەوە ودووبارە دروستبوونەوەی لاشە پواوەكان نییە: ئەی مرۆڤەكان! ئایا دروست كردنەوەی ئێوە لەپاش مەرگ ئاسانترە یان دروست كردنی ئاسمانەكان؟ ئەو زاتەی كەئاسمانە مەزنەكان ئەو هەمووە تیشك وئەستێرە وزەوی سەخت وبەسوود وئەو هەمووە پێداویستیەی بۆ دروستكراوەكانی لەزەویدا دروست كردووە، بێگومان دەتوانێت ئەو كەسانە دووبارە زیندوو بكاتەوە كەئەركی ئایینی خستووەتە سەرشانیان ولەهەمبەر كار وكردەوەكانیان سزایان بدات یان پاداشتیان بداتەوە، چاكەكاران پاداشت وەردەگرنەوە وخراپەكارانیش دەبێت تەنها سەركۆنەی خۆیان بكەن، كەواتە هاتنی قیامەت ودواتریش باسی سزا وپاداشتی كردووە. سەعدى: ٩٠٩.
پرسیار: ئەو نيشانە گەورانەى كەلەم ئايەتانەدا باسكراون بەڵگەن لەسەر چ شتێك؟ بۆچى دواى ئەوانە باسى سزا وپاداشت كرا؟
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ ٣٦
وا دەردەكەوێت كەدۆزەخ بۆ هەمووان دەركەوێت، مرۆڤی باوەڕدار بەدیتنی دۆزەخ ناز ونیعمەتی ڕزگاربوون لەدۆزەخی بۆ دەردەكەوێت وكافریش خەم وخەفەتەكەی هێندەی تر زیاد دەكات. شەوكانى: ٥/ ٣٨٠.
پرسیار: ئايا دۆزەخ تەنها پيشانى كافرەكان دەدرێت يان پيشانى باوەڕدارانيش دەدرێت؟ بۆچى؟
وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ ٤٠ فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ ٤١
وشەی (الهوى) لەبنەمادا ناوە بۆ مەیل وحەز بۆ هەرشتێك (باش بێ یان خراپ. و) بەڵام زیاتر بووەتە ناو بۆ مەیل وحەز بەشەهەوات وحەز وئارەزووەكان، بەپێی قسەی ڕاغیب (كە زانایاكی مەزنە وكتێبێكی لەبارەی وشەكانی قورئانەوە نووسیوە وناوی -المفردات-ـی لێناوە ولەو بوارەدا پێشی لەهەمووان گرتووە. و) بۆیە بە(الهوى)دەڵێن: هەوا، چونكە لەدونیادا خاوەنەكەی بەرەو هەموو كارێكی پەست وبێ بنەما ولەقیامەتیشدا بەرەو دۆزەخ ڕادەكێشێت، هەر بۆیە پەسنی دژی هەوا دراوە، یەكێك لەدانایان فەرموویەتی: هەر كاتێك بەدوای كارێكی ڕاستا دەگەڕای ئەوا تەماشای حەز وهەوای نەفسی خۆت بكە وبەپێچەوانەی ئەو بجووڵێوە. فوزەیل فەرموویەتی: باشترین كار وكردەوە ئەوەیە كەكار لەدژی حەز وهەوای نەفسی خۆت بكەیت. ئالوسى: ٣٠/ ٣٦.
پرسیار: بۆچى هەوا ناونراوە هەوا؟
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا ٤٥
واتە: تۆ نێردراوی بۆ ئەوەی سەبارەت بەقیامەت هۆشداری بدەی، ئیتر باسی ئەوە كەچ كاتێك قیامەت دێت ئەوە كاری تۆ نییە، جا بۆیە هۆشدارییەكە تایبەت كرا بەوانەی كەدەترسن، چونكە هۆشدارییەكان تەنها سوودی بۆ ئەو جۆرە كەسانە هەیە. ابن جزى: ٢/ ٥٣٥.
پرسیار: چ كەسانێك سوود لەهۆشداريدان دەبينن؟