قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٣١ ٣١ ٣٢ ٣٢ ٣٣ ٣٣
٣٤ ٣٤
٣٥ ٣٥
٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧

ﭿ ٣٨ ٣٨

٣٩ ٣٩

٤٠ ٤٠
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥ ٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨ ٩ ٩
١٠ ١٠
١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥ ﯿ ١٦ ١٦
583
سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 35

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّٰبٗا ٣٥

ئەم ئایەتە وەك ئایەتی ﴿لَّا لَغۡوٌ فِيهَا وَلَا تَأۡثِيمٌ﴾ الطور: ٢٣. وایە، واتە: هیچ قسەیەكی پڕوپووچ وبێ سوود وتاوان ودرۆ لەبەهەشتدا نییە، بەڵكو سەرای سەلامەتیە وهەر هەموو ئەو شتانەی كەتێیدایە تێر وتەواون وهیچی ناتەواوی تێدا نییە. ابن كثير: ٤/ ٤٦٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى چ ناز ونيعمەتێكى نێو بەهەشت دەكات؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 35

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّٰبٗا ٣٥

لەو ڕووەی كەبەهێزترین سزا هەر هەموو هەستەكانی ئەهلی دۆزەخ داگیر دەكات، وەك سوتاندن بەئاگر ودەرخوارددانی ئاوی كوڵاو وخوێناو بۆ ئەوەی وەك چۆن لاشەیان لەدەرەوە توشی سزا بووە، ئاواش ناوەوەیان توشی سزا ببێت، لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا ئەوە گوترا كەبچووكترین بێزاركەر، واتە: قسەی نابەجێ ودرۆ، نادرێت بەگوێی بەهەشتییەكاندا. ابن عاشور: ٣٠/ ٤٦.
پرسیار: ئەوەى كەبەهەشتيەكان لەبەهەشتدا قسەى درۆ وبێ سوود نابيستن، چ پەيوەنديەكى بەو ئايەتانەى پێشەوە هەيە كەباسى سزاى دۆزەخيەكان دەكات؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 40

إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا ٤٠

لە ڕۆژی پەسڵاندا كەهیچ تەوبەیەك گیرا نابێت وهیچ چاكەیەكیش سوودی نییە، كافرەكان ئەو قسەیە دەكەن. بەڵام ئەوانەی لەسەرای دونیادا ولەترسی خوای گەورە ئەو قسانەیان كردووە، ئەوە پاداشت وەردەگرنەوە، ئارەزووەكەی خاتو مەریەم كەفەرمووی: ﴿يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا﴾ مريم: ٢٣. واتە: ئەی خۆزگا پێشتر مردبام وبەیەكجاری لەبیر چوبام وفەرامۆش كرابام. وەك ئارەزووی مردن نییە لەقیامەتدا. ابن تەيميە: ٦/ ٤٥٦.
پرسیار: جياوازى نێوان پەشيمانى لەتاوان لەدونيادا وپەشيمانى لەتاوان لەقيامەتدا چییە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 40

إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا ٤٠

لە ابو هورەیرە وابن عومەرەوە دەگێڕنەوە فەرموویانە: خوای گەورە لەڕۆژی پەسڵاندا تۆڵەی ئاژەڵ لەئاژەڵ دەكاتەوە، دواتر پێیان دەفەرمووێت: دە ببنەوە بەخۆڵ. ئیتر هەموویان دەبنەوە بەخۆڵ. بۆیە لەو كاتانەدا كافرەكانیش ئارەزوویانە كەببنەوە بەخۆڵ. چونكە ئەو ڕۆژەی كەهاتووەتە پێشەوە زۆریان لەلا سەختە. بيقاعى: ٢١/ ٢١٦.
پرسیار: كافر چ كاتێك وبۆچى ئارەزوو دەكات ببێت بەخۆڵ؟

سووڕەتی نازعات ئایەتەکان 0 - 2

وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا ٢

یەكێك لەزانایانی سەردەمی زێڕین فەرموویەتی: فریشتەكان بەئارامی وبەنەرمی گیانی باوەڕداران دەكێشن ودوایی لێی دەگەڕێن بۆ ئەوەی ماوەیەك پشوو بدات، دوایی بەنەرمی وبەئارامی دەری دەهێنن، وەك ئەو مەلەوانەی كەبەئارامی لەناو ئاوا مەلە دەكات بۆ ئەوەی نەخنكێت، فریشتەكانیش ئەو كارە بەنەرمی دەكەن بۆ ئەوەی ئەزیەت وئازار بەباوەڕدار نەگات. ئالوسى: ٣٠/ ٢٣.
پرسیار: فريشتەكان چۆن گيانى مرۆڤى باوەڕدار دەكێشن؟

سووڕەتی نازعات ئایەتەکان 0 - 9

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ ٨ أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ ٩

(أبصارها خاشعة)ئاماژەیە بۆ ملكەچی وترس. ابن جزى: ١/ ٢٥٤٥.
پرسیار: وەسفداركردنى چاوەكان بەملكەچى، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی نازعات ئایەتەکان 0 - 15

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ١٥

ئەم ئایەتە دڵدانەوەیە بۆ پێغەمبەر(ﷺ)، واتە: ئێمە سزای فیرعەونمان دا كەلەكافرەكانی سەردەمی تۆ زۆر بەهێزتر وملهوڕتر بوو، ئەمانیش هەر سزا دەدەین. قورتوبى: ٢٢/ ٥٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە چيرۆكى حەزرەتى موسا وفيرعەونى بەنەفرەتبووى بۆ پێغەمبەر(ﷺ) گێڕايەوە؟