قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥ ٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩
١٠ ١٠ ١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١
٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥ ٢٦ ٢٦
٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨
٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
582
سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 1 - 2

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ ١ عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ ٢

خوای گەورە باسی ئەوە دەكات كەلەناو یەكدا لەبارەی چ شتێك پرسیار لەیەكتری دەكەن؟ دواتر ڕوونی دەكاتەوە ودەفەرمووێت: (عن النبأ العظيم)خوای گەورە باسەكەی بەشێوەی پرسیار وبەشێوەی نادیار دەست پێكرد، بۆ ئەوەی مێشك وبیر وزەین بەرەو لای ئەو بابەتە بێن، دواتر باسەكەی بەشێوەیەك كردەوە كەبەڵگەیە لەسەر گەورەیی ومەزنیی ئەو بابەتە، وەك بڵێی دەفەرمووێت: لەبارەی چ شتێكەوە پرسیار لەیەكتری دەكەن؟ دەتانەوێت ئەو بابەتەتان بۆ ڕوون بكەمەوە وپێتان بڵێم؟ دواتر لەوەڵامدا دەفەرمووێت: (عن النبأ العظيم).شەوكانى: ٥/ ٣٦٣.
پرسیار: بۆچى ئەم پرسيارە هەر لەسەرەتاى سورەتەكەوە هاتووە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 3

ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ ٣

لەجیاتی ئەوەی بفەرمووێت: (الذی یختلفون فیه) یان شتێكی لەو جۆرە، صیلەی مەوصولەكەی بەشێوەی جوملەی ئیسمیە هێنا، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوون بكاتەوە كەئەو پرسیارە لای ئەوان هەمیشەییە وهەر دەمێنێتەوە. جوملەی ئیسمیە بەڵگەیە لەسەر بەردەوامی ئەو شتە. ابن عاشور: ٣٠/ ١١.
پرسیار: بۆچى صيلەى مەوصولەكە بەشێوەى جوملەى ئيسميە هاتووە نەك جوملەى فيعليە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 6 - 14

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدٗا ٦ وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادٗا ٧ وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجٗا ٨ وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا ٩ وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا ١٠ وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشٗا ١١ وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا ١٢ وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا ١٣ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا ١٤

خوای گەورە ئەو دروستكراوانەی كەلەم چەند ئایەتەدا باسكراوە، وەك نموونە باسی كردوون، بۆ ئەوەی ببنە بەڵگە لەسەر ئەو كەسانەی كەدان بەزیندووبوونەوەی ڕۆژی قیامەت نانێن وئینكاری دەكەن، وەك بڵێی دەفەرمووێت: ئەو خودایەی كەتوانای دروست كردنی ئەم دروستكراوانەی هەیە، دەشتوانێت مردوو زیندوو بكاتەوە. ابن جزى: ١/٢٥٤١.
پرسیار: خواى گەورە بۆچى باسى ئەو دروستكراوانەى كردووە كەلەم چەند ئايەتەدا ناويان هاتووە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 9

وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا ٩

واتە: بەمەبەستی ئاسایشی ئەنگۆ وهەروەها پوشدان لەكارەكانتان، چونكە ئەگەر بەردەوام بێ ئەوا لەڕووی تەندروستیەوە زیانتان پێ دەگات، بۆیە خوای گەورە شەو وخەوی بۆ مرۆڤ دروستكردووە بۆ ئەوەی ئەو جموجووڵانەی كەمایەی ماندوێتی وزیانن ئێست بكەن وبووەستن وبگەن بەئاسایش وئاسوودەیی وپشوودان. سەعدى: ٩٠٦.
پرسیار: خەو لەچ ڕوويەكەوە ناز ونيعمەتە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 21

إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادٗا ٢١

واتە: هیچ كەسێك ناچێتە بەهەشتەوە هەتا بەناو دۆزەخدا گوزەر نەكات، ئەو كاتە ئەگەر گوزەرنامەی پێبوو، ئەوا ڕزگاری دەبێت ودەچێتە بەهەشتەوە، ئەگینا لەدۆزەخدا بۆ خۆی دەمێنێـەوە. ابن كثير: ٤/ ٤٦٤.
پرسیار: دۆزەخ كەمينگا وبۆسەيە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 29

وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبٗا ٢٩

(وكل شيءٍ )هەموو شتێك چ كەم وچ زۆر (أحصيناه كتابًا) هەر هەموویمان لەتەختی پارێزراوا (اللوح المحفوظ)دا نووسیوەتەوە، كەواتە تاوانبارەكان ترسی ئەوەیان نەبێت كەبەهۆی تاوانێكەوە سزایان بدەین كەتاوانی خۆیان نەبێت! واش نەزانن كار وكردەوەیەكیان بەفیڕۆچووە ونادیارە. سەعدى: ٩٠٧.
پرسیار: نووسينەوەى كار وكردەوەى بەندەكان چ حيكمەت وداناييەكى تێدايە؟

سووڕەتی نبإ ئایەتەکان 0 - 30

فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا ٣٠

لە عەبدوڵڵای كوڕی عەمرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: هیچ ئایەتێك دانەبەزیوەتە سەر دۆزەخییەكان كەلەم ئایەتە قورستر وتوندوتیژتر بێت كەخوای گەورە دەفەرمووێت: (فذوقوا فلن نزيدكم إلا عذابًا)چونكە سات لەدوای سات ئێش وئازار وسزاكانیان زیاتر دەبێت. تەبەرى: ٢٤/ ١٦٩.
پرسیار: سەخترين ئايەت لەسەر دۆزەخيەكان كام ئايەتەيە؟ بۆچى؟