قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




ﭿ


٢٠ ٢٠
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣ ٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦ ٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩ ١٠ ١٠
١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
ﯿ ١٤ ١٤ ١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧ ١٨ ١٨
575
سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 20

۞إِنَّ رَبَّكَ يَعۡلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدۡنَىٰ مِن ثُلُثَيِ ٱلَّيۡلِ وَنِصۡفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَۚ

دەست پێكردنی ئەم ئایەتە بەڕستەی (إن ربك يعلم أنك تقوم)ئاماژەیە بەوەی كەباسی گەورەیی وبەڕێزی پێغەمبەری(ﷺ) كردووە، چونكە ئەو فەرمانەی بەكامڵترین شێوە وبەجوانی بەجێ گەیاندووە كەخوای گەورە فەرمانی پێكردووە بەشێك لەشەو هەستێت وخواپەرستی بكات وگرنگی بەشەونوێژ دەدات، دواتر بۆ ماوەیەكی دیاریكراو نیوەی شەو یان كەمێك لەوە كەمتر یان كەمێك لەوە زیاتر دەمایەوە وشەونوێژی دەكرد، بەڵكو بۆ ماوەی كەمترینیان كەشەونوێژی تێدا دەكرد بریتی بوو لەسێیەكی شەو، وەك مرۆڤە هیممەت بڵندەكانیش ئەو عادەت ونەریتەی پێغەمبەریان(ﷺ) وەرگرتووە وهەیانە. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٨٠.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (إن ربك يعلم أنك تقوم)دەستى پێكردووە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 20

عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرۡضَىٰ وَءَاخَرُونَ يَضۡرِبُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَبۡتَغُونَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ

خوای گەورە بەهانەكانیانی ئاوا باسكرد وفەرمووی: (علم أن سيكون منكم مرضى)(واتە: خوا دەزانێت كەهەندێكتان نەخۆش دەكەون. و) كەواتە ناتوانن شەونوێژ بكەن (وآخرون يضربون في الأرض يبتغون من فضل الله)(واتە: هەندێكیشتان بۆ بژیوێ خودا بیدا، بەوڵاتدا بڵاو دەبن. و) واتە: ئەوانەی كەبەمەبەستی بازرگانی وقازانج كردن لەسەر زوەیدا سەفەر دەكەن وبەدوای ڕزق وڕۆزیدا دەگەڕێن بۆ بژێوی ژیانیان، بۆیە بەو بۆنەوە ناتوانن شەونوێژ بكەن (وآخرون يقاتلون في سبيل الله)واتە: ئەوانەی كەلەجیهادان ناتوانن شەونوێژ بكەن. خوای گەورە سێ هۆكاری بۆ نەكردنی شەونوێژ باسكردووە، لەبەر خاتری ئەو سێ چینە كەبیانوویان هەیە وناتوانن شەونوێژ بكەن، شەونوێژی لەسەر هەموو باوەڕداران لابرد وفەرزی نەكرد لەسەریان (بەڵكو بەسوننەتیی هێشتیەوە وكێ دەتوانێت وبۆی دەكرێت خێرێكی گەورە ومەزنە. و). شەوكانى: ٥/ ٣٢٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چەند بيانوو بۆ نەكردنى شەونوێژ باسكراوە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 20

وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمُۢ ٢٠

ڕستەی (إن الله غفور رحيم)بۆ باسكردنی هۆكاری فەرمانكردنە بەداوای لێخۆشبوون، واتە: بەو هۆیەوە كەخوای گەورە زۆر لێبووردە ومیهرەبانە، داوای لێبووردنی لێ بكەن. ئامانج لەباسكردنی ئەم هۆكارە هاندان وخۆشتەڤی كردنی أستغفرالله كردنە، چونكە ئومێد وایە خوای گەورە وەری بگرێت ولەو كەسە خۆش ببێت كەأستغفرالله دەكات، جا ئەو دوو ناوەی خوای گەورە لەسەر كێشی صیغەی موبالەغە هاتووە (واتە: زێدە كردن لەهەر كارێكدا كەباسكراوە، لێرە (غفور) واتە: زۆر لێبووردە، (رحیم) واتە: زۆر بەسۆز ومیهرەبان. و) ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەخوای گەورە بەڵێنی گیرا كردنی داوە. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٩٠.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى :(إن الله غفور رحيم)كۆتايى پێهاتووە؟

سووڕەتی مدثر ئایەتەکان 0 - 4

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ ٤

لە موحەممەدی كوڕی سیرینەوە دەگێڕنەوە كەلەتەفسیری (وثيابك فطهر)دا فەرموویەتی: پۆشاكەكانت بەئاو بشۆرە. یونس وای بۆ من گێرایەوە كەابن وهب پێی گوتین: ابن زید لەبارەی (وثيابك فطهر)ەوە فەرموویەتی: هاوەڵپەرستان خۆیان پاك وخاوێن نەدەكردەوە، خوای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) كرد كەهەم خۆی وهەم پۆشاكەكانی پاك وخاوێن ڕابگرێت. تەبەرى: ٢٣/ ١٢.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (وثيابك فطهر) چییە؟

سووڕەتی مدثر ئایەتەکان 0 - 4

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ ٤

لەوانەیە مەبەست هەر پۆشاك وجل وبەرگ بێت وخوای گەورە فەرمانی دابێت كەبەپاك وخاوێنی ڕایبگرین، بەتایبەت لەكاتی كردنی نوێژەكاندا، چونكە پاك وخاوێنی پۆشاك وجل وبەرگ وجەستە، بەشێكە لەپاكێتی دڵ ودەروون. سەعدى: ٨٩٥.
پرسیار: مەبەست لەپاك وخاوێن ڕاگرتنى پۆشاك وجل وبەرگ چییە؟

سووڕەتی مدثر ئایەتەکان 9 - 10

فَذَٰلِكَ يَوۡمَئِذٖ يَوۡمٌ عَسِيرٌ ٩ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ غَيۡرُ يَسِيرٖ ١٠

زەمەخشەری دەفەرمووێت: زاراوەی (يوم عسير) هەمان مانای (غير يسير) دەگەیەنێت ونیازێك بەگوتنی ئەو زاراوەیە نییە، بەڵام بۆ ئەوە دووبارە بوویەوە تا بۆمان دەربكەوێت كەناخۆشی وسەختی ڕۆژی قیامەت وەك ناخۆشی وسەختی دونیا نییە كەئومێدی تروسكایی وڕۆشناییەك هەبێت، ئەوەش هۆكاری هەڕەشەیە بۆ كافران بۆ سەختی ئەو ڕۆژە ومزگێنیە بۆ باوەڕداران بۆ خۆشی وئاسانی ئەو ڕۆژە بۆیان. لەوانەشە كەدوو واتای جیاواز وسەربەخۆیان هەبێت، واتە قسەیەكی سەربەخۆ بۆ وەسفكردنی ئەو ڕۆژە وبۆ باسكردنی مەترسی ئەو ڕۆژە بۆ هەمووان. شەنقيتى: ٨/ ٣٦٣.
پرسیار: بەڵگە چییە لەسەر ئەوەى كەزاراوەى (يوم عسير) هەمان ماناى (غير يسير) دەگەيەنێت؟

سووڕەتی مدثر ئایەتەکان 0 - 13

وَبَنِينَ شُهُودٗا ١٣

نادیار وغایب نین، لەلایدا ئامادەن، بەمەبەستی بازرگانی كۆچ ناكەن وكۆیلەكانیان ئەو كارانەیان بۆ بەڕێوە دەبەن، ئەوانە لەتەنیشت باوكیاندان وسوودیان لێ وەردەگرن، ئەگەر منداڵ لای دایك وباوكدا بێ ئەوە ناز ونیعمەتی سەر دایك وباوك كامڵتر وتێر وپڕتر دەبێت. ابن كثير: ٤/ ٤٤٢.
پرسیار: هەبوونى منداڵ لاى دايك وباوكدا چ ناز ونيعمەتێكە؟