قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
ﭿ ٨ ٨
٩ ٩

١٠ ١٠

١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣

١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦

١٧ ١٧

١٨ ١٨
١٩ ١٩
574
سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 1

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ ١

مانای ئایەتەكە: ئەی ئەو كەسەی خۆت بەپۆشاك داپۆشیوە!. و).
ناو بردنی پێغەمبەر(ﷺ) بەو سیفەتە دوو سوودی هەیە:
یەكەم: میهرەبانی لەگەڵ پێغەمبەردا(ﷺ)، چونكە عەرەب كاتێك دەیانەوێت بەنەرم ونیانی لەگەڵ كەسێكدا قسە بكەن وقسەكەیان بۆنی سەركۆنەكردنی لێ نەیەت، تەماشای ئەو كەسە دەكەن بزانن بەچ كارێكەوە خەریكە بەناوی ئەو كارەوە بانگی دەكەن.
دووەم: ئاگادار كردنەوەیە بۆ تەواوی ئەو كەسانەی كەشەو پەتوو، یان پێخەفیان بەخۆیانەوە پێچاوە وخەوتوون، بۆ ئەوەی بۆ شەونوێژ وزیكری خودا بەئاگا بهێنەوە. قورتوبى: ٢١/ ٣١٦.
پرسیار: چ نهێنيەك لەوشەى (المزمل)دا هەيە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 3 - 4

نِّصۡفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصۡ مِنۡهُ قَلِيلًا ٣ أَوۡ زِدۡ عَلَيۡهِ

ئەگەر كەسێك بپرسێت: بۆچی -كەمتر لەنیوە- گرێ دراوە بە-كەم-ـەوە؟ (واتە: بۆچی فەرموویەتی: (أو انقص منه قليلًالەنیوەی شەو، یان كەمێكی لێ دابڕە؟ و) بەڵام بۆ زیاد كردنەكە بەشێوەی ڕەهایی فەرمووی، ئیتر (قليلًا) لەگەڵدا باس نەكردووە؟ وەڵامەكەی بەمجۆرەیە: لەكاتی زیاد كردندا ئەگەر زۆر بێ ئەوە كارێكی پەسەندە بۆیە وشەی (قليلًا)ی بۆ بەكار نەهێناوە، بەپێچەوانەی كەم كردنەوە كەئەگەر بەشێوەی ڕەهایی باسی بكردایە، ئەوە لەوانەبوو بەشی هەرە زۆری لێ كەم بكاتەوە. ابن جزى: ٢/ ٥٠١.
پرسیار: بۆچى لەكاتى كەم كردنەوەدا وشەى (قليلًا)ى بەكار هێناوە، بەڵام لەكاتى زۆر كردندا بەڕەهايى فەرموويەتى؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 4

وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا ٤

تەرتیل بەمانای خوێندنەوەی ڕاست وڕەوان ولەسەرخۆ وڕەچاوكردنی مەددە وشەددە وسەر وبۆر وژێر وزەنەكانە، هەروەها داننان بەپیتەكاندا ودەرخستنیان بەجوانی، بۆیە هەر كەسێك بەمجۆرە قورئان بخوێنێتەوە ئەوە یارمەتیە بۆ ئەوەی بیر لەماناكەیشی بكاتەوە، بەپێچەوانەی خێرا خوێندنەوە، كەخودی قورئانخوێنەكەیش نازانێت چ شتێكی خوێندوەتەوە، پێغەمبەری خوا(ﷺ) قورئانی پیت پیت دەخوێندەوە، بەهەر ئایەتێكی ڕەحمەت دەگەیشت ڕادەوەستا وداوای ڕەحمەت وسۆز ومیهرەبانی لەخوا دەكرد، بەهەر ئایەتێكیش بگەیشتایە كەباسی سزای تێدا بووایە ڕادەوەستا وپەنای بەخودا دەبرد. ابن جزى: ٢/ ٥٠١.
پرسیار: تەرتيل چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 6

إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا ٦

واتە: هەستەكانی مرۆڤ لەشەودا بۆ دەربرین وتێگەیشتن، لەچاو نوێژەكانی ڕۆژدا زیاتر كۆیە وزیاتر تێدەگات، چونكە ڕۆژ كاتی بڵاوبوونەوەی خەڵكی ودەنگەدەنگ وژاوەژاو وكار وكاسبییە. ابن كثير: ٤/ ٤٣٦.
پرسیار: قورئان خوێندنەوە لەشەودا چ فەزڵێكى بەسەر قورئان خوێندنەوە لەڕۆژدا هەيە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 8

وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلۡ إِلَيۡهِ تَبۡتِيلٗا ٨

وشەی (تبتل) لەسەر وەزن وكێشی (تفعیل) هاتووە، بۆ ئەوەی مانایەكی مەزن ببەخشێت، تبیتل كەلەسەر ئەم كێشە هاتووە مانای پلە پلە وهەنگاو بەهەنگاو وڕەنج وسەختی وهەوڵ وتێكۆشانی زۆر دەدات. ابن القيم: ٣/ ٢١٢.
پرسیار: لەڕستەى (وتبتل إليه تبتيلًا)چ خاڵێكى گرنگ هەيە؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 11

وَذَرۡنِي وَٱلۡمُكَذِّبِينَ أُوْلِي ٱلنَّعۡمَةِ وَمَهِّلۡهُمۡ قَلِيلًا ١١

خوای گەورە بەمەبەستی سەرزەنشت وسەركۆنە كردنی ئەوانە كەبەهۆی لەخۆباییبوون وخۆبەگەورەزانینیان بەهۆی ژیانی خۆشەوە پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی، ئەوانەی بەسیفەتی (أولي النعمة) (واتە: ناز پەروەردە. و) باسكرد، بەباسكردنی (ذرني والمكذبين)یش (واتە: لەمنیش گەڕێ لەگەڵ ئەو بێباوەڕانە. و) هەرەشەی كرد كەئەو ناز ونیعمەتانەیان لێ دەسێنێتەوە. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٦٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە كافرەكانى بەسيفەتى (أولي النعمة)(واتە: ناز پەروەردە. و) باسكرد؟

سووڕەتی مزمل ئایەتەکان 0 - 15

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا ١٥

بۆیە خوای گەورە نموونەی فیرعەون وحەزرەتی موسای بۆ كافرانی مەككە باسكرد، چونكە خەڵكی میسر وخەڵكی مەككە لەهۆكاری ڕوو وەرگێڕان لەپێغەمبەران هاوبەش بوون، ئەو هۆكارە بریتی بوو لەپەرستنی غەیری خودا وخۆبەزلزانی وكەش وفش كردن بەسەر ئەو پێغەمبەرەی كەبۆیان نێردراوە. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نموونەى فيرعەون وحەزرەتى موساى بۆ خەڵكى مەككە هێنايەوە؟