قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤

١٥ ١٥
١٦ ١٦
ﭿ ١٧ ١٧

١٨ ١٨
١٩ ١٩
٢٠ ٢٠

٢١ ٢١
٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤

٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦

ﯿ ٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨
571
سووڕەتی نوح ئایەتەکان 10 - 11

فَقُلۡتُ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارٗا ١٠ يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا ١١

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەداوای لێخۆشبوون كردن لەخودا (و گوتنی أستغفرالله. و) هۆكاری باران بارینە، بۆیە حەزرەتی عومەر ڕۆیشت بۆ نوێژە بارانە وبەڵام هەر داوای لێخۆشبوونی كرد وگەڕایەوە، پێیان گوت: دەی خۆ ئێمە نەمانبینی نوێژە بارانە بكەیت وداوای باران بارین بكەی؟ لەوەڵامدا فەرمووی: سوێند بەخوا بەباشترین شێوە داوای باران بارینم كردووە. ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: گوتنى (استغفراللە) وداواى لێخۆشبوون لەخودا چەندە كاريگەرى لەسەر باران بارين هەيە؟
(ابن صبیح دەفەرمووێت: پیاوێك هاتە لای حەسەنی بەصری وسكاڵای وشكەساڵیی لەلا كرد، حەسەن فەرمووی: بڕۆن استغفرالله زۆر بكەن. پیاوێكی تر هات بۆ خزمەتی وسكاڵای لەدەست هەژاری كرد، فەرمووی: بڕۆ استغفر الله زۆر بكە، پیاوێكی تر هاتە خزمەتی وپێی گوت: داوا بكە لەخوای گەورە منداڵم پێ ببەخشێت! فەرمووی: بڕۆ استغفر الله زۆر بكە، پیاوێكی تر هاتە خزمەتی وسكاڵای ئەوەی لەلا كرد كەباخ وكشتوكاڵەی وشك دەبێت، فەرمووی: بڕۆ استغفر الله زۆر بكە. ئێمە -ئەو كارەی حەسەنمان پێ سەیر بوو، بۆیە- لەو بارەوە لێمان پرسی، لەوەڵامدا فەرمووی: من لەخۆمەوە هیچم نەگوتووە، ئەوەتا خوای گەورە لەسورەتی نوحدا دەفەرمووێت: ( فقلت استغفروا ربكم إنه كان غفارا ، يرسل السماء عليكم مدرارا ، ويمددكم بأموال وبنين ويجعل لكم جنات ويجعل لكم أنهارا ) قورتوبى: ٢١/ ٢٥٤.
پرسیار: گوتنى أستغفرالله وداواى لێخۆشبوون لەخودا هۆكارە بۆ خۆشيەكانى دونيا، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە. و.).

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 13

مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا ١٣

واتە: ئەوە ئێوە چیتانە! بۆچی لەگەورەیی خودا ناترسن وناترسن كەسزاتان بدات؟ یان بەجۆرێكی تر: ئێوە بیانووتان چییە وا لەخودا ناترسن؟ قورتوبى: ٢١/ ٢٥٥.
پرسیار: مەبەست لە(لا ترجون) چییە؟

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 13

مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا ١٣

ئەگەر خوایان بەگەورە زانیبایە ومافەكانی خودایان ڕەچاو كردبا، ئەوا تەنها ئەویان دەپەرستی وفەرمانیان لەو وەردەگرت وسوپاسیان بەجێ دەهێنا، چونكە گوێڕایەڵی خودا وخۆپاراستن لەنافەرمانی وشەرم كردن لەخودا، هێندەی ئەو شكۆ وقەدرەی خودایە كەلەناو دڵی مرۆڤدا هەیە (واتە: هەتا زیاتر قەدری خودا بزانێت زیاتر گوێڕایەڵی دەكات وشەرمی لێ دەكات. و). ابن القيم: ٣/ ٢٠٣.
پرسیار: گەورەيى خودا لەناو دڵدا چ نيشانەيەكى هەيە؟

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 21

قَالَ نُوحٞ رَّبِّ إِنَّهُمۡ عَصَوۡنِي وَٱتَّبَعُواْ مَن لَّمۡ يَزِدۡهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارٗا ٢١

ژیانی خۆشیان لەدونیادا بووە هۆی لاڕێبوون وسەركێشی وناسوپاسی وپەیڕەوییان لەورتەورتی نەفس، تا وای لێهات كافر بوون وپەلاماری خەڵكی تریان دا وزاڵبوون بەسەریاندا، ئەوەش بووە هۆی بەدبەختی وزیانبارییان. بيقاعى: ٢٠/ ٤٤٧.
پرسیار: باسى بەدبەختى ئەو كەسانە بكە كەدڵيان لاى سەروەت وسامان وخۆشيەكانى دونيايە وپەيڕەوى لەپێغەمبەران وپياوچاكان ناكەن.

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 27

إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا ٢٧

واتە: مانەوەی ئەوانە تەنها هۆكاری گەندەڵیە، هەم بۆ خۆیان وهەم بۆ خەڵكی تریش، حەزرەتی نوح بۆیە توك ونزای شەڕی لێكردن، چونكە ماوەیەكی زۆر لەگەڵیاندا مایەوە، ئاگای لەئاكار وڕەوشتیان بوو، ئاگای لەداهاتووی ئاكاریشیان بوو، خوای گەورەش نزای حەزرەتی نوحی گیرا كرد وتەواوی گەلەكەی بەتۆفان خنكاند وتەنها حەزرەتی نوح وباوەڕدارەكان ڕزگاریان بوو. سەعدى: ٨٨٩.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى نوح توك ونەفرەتى لەگەڵەكەى خۆى كرد؟

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 28

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ

لەم ئایەتەوە ئەو سوننەتە دەردەكەوێت كەمرۆڤ سەرەتا نزای خێر بۆ خۆی بكات پاشان بۆ كەسانی تر. ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: لەم نزايەى حەزرەتى نوح چ شتێك ڕوون دەبێتەوە؟

سووڕەتی نوح ئایەتەکان 0 - 28

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ

لەبەر ئەوەی كەدایك وباوك مافی زۆریان بەسەر مرۆڤەوە هەیە وسەرەتا دەبێت چاكە لەگەڵ ئەواندا بكەین، سەرەتا وبەتایبەتی نزای بۆ دایك وباوكی كرد، پاشان بەشێوەی گشتی نزای بۆ هەمووان كرد. سەعدى: ٨٩٠.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى نوح پێش لەوەى نزاى خێر بۆ خەڵكى بكات، بۆ دايك وباوكى كرد؟