قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮏ

ﰻ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ
ﭙ ٥٣ ٥٣
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
٥٤ ٥٤
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ٥٥ ٥٥
ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ٥٦ ٥٦
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٥٧ ٥٧
ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ٥٨ ٥٨
ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ٥٩ ٥٩
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
٦٠ ٦٠
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٦١ ٦١
57
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 53

رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلۡتَ وَٱتَّبَعۡنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ ٥٣

(مع الشاهدين): واتە: لەگەڵ ئەو گەلانەی كەشایەتی ڕاستی دەدەن. هەندێكیش دەڵێن: واتە: لەگەڵ ئوممەتی پێغەمبەر موحەممەدا(ﷺ). ابن جزى: ١/ ١٤٧.
پرسيار: بۆ ئەوەى ئەم نزايە تۆش بگرێتەوە، دەبێت چ كارێك بكەى؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 54

وَمَكَرُواْ وَمَكَرَ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلۡمَٰكِرِينَ ٥٤

فێڵی خودا بەم جۆرەیە: لەشوێن وجێگەی وەهاوە بەندەكانی توشی گرفتاری دەكات كەخۆیان نایزانن وسەری لێ دەرناكەن.. ابن عباس دەفەرمووێت: واتە: هەر كاتێك تاوانێكیان ئەنجامدا، ناز ونیعمەتێكی تازەمان پێ بەخشین. قورتوبى: ٥/ ١٥١.
پرسيار: چ جۆرێك لەفێڵى خودا بەرامبەر بەبەندەكانى لەم ئايەتەدا باسكراوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 55

وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوۡقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ

واتە: ئەوانەش كەپەیڕەوی تۆن هەتا قیامەت زاڵیان دەكەم بەسەر بێ باوەڕەكاندا. بەهێنانەوەی بەڵگەی بەهێز زاڵیان دەكات، هەندێكیش دەڵێن: بەسەركەوتن وسەربەرزی. قورتوبى: ٥/ ١٥٦.
پرسيار: یەكخواپەرستەكان لەچ ڕوويەكەوە زاڵ دەبن بەسەر بێباوەڕاندا؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 55

وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوۡقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ ٥٥

مەبەست باوەردارانی ئوممەتی پێغەمبەری ئیسلامە(ﷺ)، كەپێغەمبەریان بەڕاست زانیوە وبەرگرییان لەئایینی ئەو ویەكخواپەرستی كردووە، واتە: بەهەبوونی هێز وسەربەرزی وبەڵگەی بەهێز لەكافران دەبەنەوە وزاڵ دەبن بەسەریاندا. بەغەوى: ١/ ٣٦١.
پرسيار: خواى گەورە بەڵێنى سەركەوتنى بەپەيڕەوانى حەزرەتى عيسا دا، ئايا ئەم بەڵێنە ئوممەتى پێغەمبەرى ئيسلاميش(ﷺ) دەگرێتەوە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 57

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡۗ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپاداشتی كار وكردەوەی باوەڕداران ئەم شتانەش دەگرێتەوە: ڕێز گرتن، سەركەوتن، ژیانی پاك وخاوێن لەدونیادا، دواتریش لەو دونیا بەهۆی ئەو كارە چاكانەی كەلەدونیادا كردوویانە، مافی تەواوی كارەكانی خۆیان وەردەگرنەوە، واتە: پاداشی هەموو كارێك وەردەگرنەوە، جگە لەوەش خوای گەورە بەلوتف ومیهرەبانی خۆی پاداشتیان بۆ زیاد دەكات. سەعدى: ١٣٢.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر پاداشتى باوەڕداران لەدونيا وقيامەتا؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 59

إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٖ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ٥٩

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەو قسەیەی گاورەكان كەدەڵێن: چۆن منداڵ بەبێ باوك دێتە دونیا؟ خوای گەورە لەوەڵامدا نموونەی بەئادەم هێنایەوە كەبەبێ دایك وباوك دروستی كردووە، دروست كردنی ئادەم زۆر لەدروست كردنی عیسا سەیرترە كەئێوە پێی سەرسامن، بەم جۆرە قسەكەی ئەوانی بەتەواوی پووچەڵ كردەوە. ابن جزى: ١/ ١٤٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە وەڵامێكى دەمكوتكەرى گاورەكانە، بەكورتى باسى بكە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 60

ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ ٦٠

ئەم ئایەتە وئایەتەكانی دواتر بەڵگەن لەسەر قاعیدە وبنچینەیەكی گەورە كەئەمەیە: هەر شتێك بەڵگەی لەسەر بوو كەهەق وڕاستە، پەیوەندی بەبیروباوەڕەوە هەبێت یان نا، مادەم بەندە بڕوای پێی هەبێت ولێی دڵنیا بێت، ئەوە ئیتر هەر شتێك پێچەوانەی ئەو شتانە بوو بەتاڵە وناشێ شوێنی بكەوێت، هەر گومانێكیش لەسەر ئەو بیروباوەڕانە پەیدا بوو ئەو كەسە بتوانێت لێی دەربچێت یان لێی دەرنەچێت هەر بەتاڵە ودەبێت بەبەتاڵ وپووچەڵی بزانێت، چونكە ناتەوانی بەندە لەبەرامبەر وەڵامی ئەو گومانانە نابنە بەڵگە لەسەر ئەوەی كەبیروباوەڕەكەی بەتاڵ وپووچەڵە، كەواتە: هەر شتێك پێچەوانەی هەق وڕاستی بێت ئەوە باتڵ وپووچەڵە، خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿فَمَاذَا بَعۡدَ ٱلۡحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَٰلُ﴾، يونس: ٣٢. واتە: دوای حەقیقەت وڕاستەقینە جگە لەبەتاڵ وپووچەڵ چ شتێكی تر هەیە؟ جا لەسەر ئەم قاعیدە وبنچینە شەرعیە هەموو ئەو گومانانە پووچەڵ دەبێتەوە كەمەنتیقییەكان سەبارەت بەئایین دەیخەنە ڕوو. ئەگەر مرۆڤ ئەم بەڵگانەی پووچەڵ كردەوە ئەوە هەوڵێكی مەزنی لەلایەن خۆیەوە ئەنجام داوە، ئەگینا لەسەریەتی كەهەق وڕاستەقینە بەبەڵگەی بەهێز ئاشكرا بكات وخەڵكی بۆ داوەت بكات. سەعدى: ١٣٣.
پرسيار: بڕوادارى یەكخواپەرست لەبەرامبەر ئەو گومانانەى كەسەبارەت بەئايينى ئيسلام وقورئان وسوننەت دروست دەكرێت، بەڵگەى ڕوون وئاشكرا ويەكلاكەرەوەى بەدەستە، دەبێت چ جۆرە ڕەفتارێك لەخۆى پيشان بدات؟