قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥ ١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨ ١٩ ١٩
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١ ٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥
٢٦ ٢٦
٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨
٢٩ ٢٩

٣٠ ٣٠
٣١ ٣١
٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣
٣٤ ٣٤ ٣٥ ٣٥
ﯿ ٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧
٣٨ ٣٨
٣٩ ٣٩
٤٠ ٤٠
569
سووڕەتی معارج ئایەتەکان 11 - 14

يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۢ بِبَنِيهِ ١١ وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ ١٢ وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ ١٣ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ ١٤

خوای گەورە سەرەتا باسی منداڵ ودواتر هاوسەر ودواتر برای كرد بۆ ئەوەی بەبەندەكانی بڵێ كەكافر بەهۆی ئەو سزا گەورەیەی كەلەڕۆژی پەسڵاندا پێی دەگات، ئەگەر بتوانێت خۆشەویسترین كەسەكانی ونزیكترین خزمەكانی دەكاتە قوربانی بۆ خۆی بۆ ئەوەی سزای دۆزەخی لەكۆڵ بێتەوە. تەبەرى: ٢٣/ ٦٠٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بەڕيز كەسە نزيكەكانى ئەوانەى باس كردووە كەسزا دەدرێن؟

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 19 - 22

۞إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا ١٩ إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا ٢٠ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا ٢١ إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ ٢٢

نەفس بەردەوام شتی دەوێت وحەزی لەكارە، جا ئەگەر ویستی چاكی دەست نەكەوێت ئەوا (پەنا بۆ ویستی خراپ دەبات ولەئەنجامدا . و) سەركێش ونافرەمان دەبێت ودەكەوێتە ناو ویستی خراپ وزیانی گەورە ﴿إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا * إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا * وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا﴾؛ خوای گەورە ئەوەی ڕاگەیاندووە كەمرۆڤ لەسەر ئەو سیفەتانە ئەفرێنراوە وتەنها ئەو كەسانە سیفەتی پێچەوانەی ئەوانەیان هەیە كەخوای گەورە بەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی پاك وخاوێنی كردوونەتەوە. ابن القيم: ٣/ ١٩٦.
پرسیار: كاتێك كەزانيت هەر مرۆڤێ ويست وئيرادەيەكى هەيە، چ تەكليف وئەركێكت دەكەوێتە سەرشان؟

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 19 - 22

۞إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا ١٩ إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا ٢٠ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا ٢١ إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ ٢٢

(هلوع واتە: بێ تابشت وچاوچنۆك. و) خوای گەورە ئەم قسانەی وەك سەركۆنە فەرمووە، هەر بۆیە ئەوانەی جیاكردەوە كەنوێژ دەكەن، چونكە نوێژكردن دەبێتە هۆی ئەوەی كەزۆر گرنگی بەدونیا نەدەن، بۆیە لەبەرامبەر بەڵا وموسیبەتەكانی دونیا بێقەراری وبێتاقەتی ناكەن وئێرەیی بەخێر وخۆشییەكانی نابەن. ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: بۆچى نوێژخوێنان لەسيفەتى (هلوع) جوێ كرانەوە؟

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 0 - 27

وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ ٢٧

لەگەڵ ئەوەی كەكار وكردەوەی چاكیان زۆرە، كەچی هێشتا لەخۆیان دەترسن، چونكە كارەكانیان پێ كەمە ودەزانن خوای گەورەیان زۆر گەورەیە (و دەبوو زیاتر وزۆرتر خواپەرستیان بكردایە. و) وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱلَّذِينَ يُؤۡتُونَ مَآ ءَاتَواْ وَّقُلُوبُهُمۡ وَجِلَةٌ أَنَّهُمۡ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ رَٰجِعُونَ﴾ [المؤمنون: 60].واتە: ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌به‌خشن له‌ زه‌كات وخێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌كو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ بێگومانن كه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. ئالوسى: ١٥/ ٧١.
پرسیار: مرۆڤ هەتا ترسى لەپەروەردگار زياتر بێت، كار وكردەوەى زياتر ئەنجام دەدات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 0 - 33

وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ ٣٣

لە هەموو جۆرەكانی خواپەرستی نابێت پەرستش بۆ كەسێكی تری جگە لەخوا بكرێت، ئەمەش ڕاستی وكرۆكی وشەی (لا اله الا الله)یە، هەر بۆیە خوای گەورە ئەو كەسانە لەئاگر حەرام دەكات كەبەڕاستی شایەتییان داوە كەجگە لەزاتی الله هیچ كەسێكی تر خودا نییە، جا مەحاڵە وناگونجێت كەسێك ئەو شایەتیە بەڕاستی ولەتای دڵەوە بدات وبەپێی ئەو شایەتیە كاری كردبێت وبچێتە ناو دۆزەخەوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (والذين هم بشهاداتهم قائمون) واتە: ئەو كەسانەش كەشایەتی ڕاستی دەدەن ( ئەوا جوێ كراونەتەوە وبەر ئەو كەسانە ناكەون كەوشەی (هلوع) دەیانگرێتەوە. و). ئەوانە ئەو شایەتیەی كەداویانە هەم بەڕواڵەت وهەم لەناخیشدا كاری پێ دەكەن، هەندە كەسێكیش هەیە كە(شایەتیەكە دەدەن، بەڵام. و) كاری پێ ناكەن. ابن القيم: ٣/ ١٩٧.
پرسیار: شايەتيدان بەزيكرى پاكى (لا اله الا الله) چۆن دەبێتە شايەتيەكى ڕاستەقينە؟

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 23 - 34

ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ ٢٣ وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ ٣٤

بۆیە وشەی -نوێژەكانیان- (صلاتهم) دووبارە كرایەوە، چونكە ئەو سیفەتەی كەلەسەرەتاوە باسكرا جیاوازە لەو سیفەتەی كەدواتر باسكرا، چونكە مانای (دوام - دائمون) واتە: هیچ شتێك ئەوان لەنوێژ سارد ناكاتەوە ونابێتە لەمپەر لەبەردەم نوێژەكانیاندا، مانای (يحافظون)یش ئەوەیە كەڕەچاوی ئەو كارانە بكەن كەبەئەو كارانەوە نەبێت نوێژی بەڕێكوپێكی نایەتە ئەنجامدان. شەوكانى: ٥/ ٢٩٣.
پرسیار: بۆچى وشەى (صلاتهم) لەم چەند ئايەتەدا دووبارە بووەتەوە؟

سووڕەتی معارج ئایەتەکان 0 - 39

كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ ٣٩

ئەم ئایەتە سێ مانای هەڵدەگرێت: یەكەم: بەچاوی سووك سەیری مرۆڤ كردن وڕەخنە گرتن لەخۆبەزلزانان. دووەم: ڕەخنە گرتن لەكافران بەهۆی ئەوەی كەئەوانیش بەتەمان بچنە ناو بەهەشتەوە، وەك بڵێی دەفەرمووێت: ئێمە ئێوە وخەڵكی ترمان لەیەك جۆرە شت دروست كردووە، هەر هەمووتان وەك یەك لەئاوی مەنی دروست كراون، كەواتە: هیچ كەسێك بەبێ كردنی كار وكردەوەی چاكە سەر ناكات بەبەهەشتدا. سێیەم: بەڵگە هێنانەوەیە بۆ زیندووكردنەوە، واتە: خوای گەورە مرۆڤی لەدڵۆپێ ئاوی بێ نرخ دروست كردووە، كەواتە بێگومان دەتوانێت زیندوویان بكاتەوە، وەك خۆی فەرموویەتی: ﴿أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةً مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ﴾ [القيامة: 37]. واتە: باشه‌، ئایا كاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه‌ له‌مه‌نی كه‌ ده‌ڕژێنرایه‌ شوێنی خۆی (كه‌ منداڵانی دایكه‌). ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە سێ مانا هەڵدەگرێن، ئەو سێ مانايە ڕوون بكەرەوە.