قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯱ

ﱕ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ١٧ ١٧ ﭜ
ﭝ ١٨ ١٨
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ١٩ ١٩ ﭧ
ﭨ ٢٠ ٢٠
ﭪ ﭫ ٢١ ٢١ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ٢٢ ٢٢
ﭵ ﭶ ﭷ ٢٣ ٢٣ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ٢٤ ٢٤
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٢٥ ٢٥ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
٢٦ ٢٦
ﮋ ﮌ ﮍ ٢٧ ٢٧ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
٢٨ ٢٨
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٢٩ ٢٩ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ٣٠ ٣٠
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ٣١ ٣١ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٣٢ ٣٢
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٣٣ ٣٣
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٣٤ ٣٤
ﯨ ﯩ ﯪ ٣٥ ٣٥
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٣٦ ٣٦ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ٣٧ ٣٧
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ٣٨ ٣٨ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٣٩ ٣٩
ﰊ ﰋ ﰌ
ﰍ ٤٠ ٤٠
ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٤١ ٤١ ﰘ
ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ٤٢ ٤٢
565
سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 17

إِنَّا بَلَوۡنَٰهُمۡ كَمَا بَلَوۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ

ئێمە ئەم بێباوەڕانەمان بەخێر وچاكە تاقی كردەوە، مۆڵەتمان پێدان، بەسەروەت وسامان، بەماڵ ومنداڵ، بەتەمەنی درێژ وئەو شتانەی كەخۆمان ویستمان وبەدڵی ئەوانیش بوو، هاوكاری ئەوانمان كرد، نەك لەبەر ئەوەی كەئەوان لای ئێمە بەڕێز وبەنرخ بوون، بەڵكو بەجۆرێ كەخودی خۆیان سەریان لێی دەرنەچێت مۆڵەتمان پێدان وئەوانیش تاوان لەسەر تاوان زیادیان كرد وتاوانیان كەڵەكە كرد بەسەر خۆیاندا. سەعدى: ٨٨٠.
پرسیار: ئايا دەوڵەمەندى وهەژارى نيشانە وبەڵگەيە بۆ ئەوەى كەخواى گەورە مرۆڤى داراى خۆش بوێت وڕقى لەهەژار بێتەوە؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 19

فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٞ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ ١٩

پێش ئەوەی كەخێر نەكەن ئێمە ئەوانمان سزادا، چونكە بڕیاریان دابوو كەخێر نەكەن، ئەوەش دەركەوت وچەسپا كەئەوانە زەكات نادەن. لەم ئایەتەدا پەند وئامۆژگاری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەداران وبەسەروەت وسامان یارمەتی خەڵكی نادەن. ابن عاشور: ٢٩/ ٨٢.
پرسیار: بۆچى هەر خاوەن باخەكان بڕيارى ئەوەيان دا كەخێر نەكەن وپێش ئەوە خێرەكە نەكەن خواى گەورە تۆڵەى لێ سەندنەوە؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 25

وَغَدَوۡاْ عَلَىٰ حَرۡدٖ قَٰدِرِينَ ٢٥

بڕیاریاندا خێر بەهەژار وداماوەكان نەكەن وویستیان خەڵكیی لەو خێر وسەدەقەیە بێ بەش بكەن، دەشیانتوانی خێر بكەن ودەستگرۆیی داماو وهەژران بكەن (بەڵام هێندە ڕژد وناخ پیس بوون بڕیاری ئەوەیان دا بەهیچ جۆرێ خێر نەكەن وداماوێك لەسایەی ئەواندا نەحەسێتەوە. و) جا لەبەر ئەوە بوو كەكاتێك دەمەو بەیانی هات هەموو شتێكیان لەدەست دەرچووبوو، ئیتر توانای ئەوەیان نەبوو بتوانن خێر بكەن ونەیكەن. ئالوسى: ١٥/ ٣٦.
پرسیار: چ شتێك بووە هۆكارى ئەوەى كەخاوەن باخەكان لەسوودى ئەو باخانە بێ بەش ببن؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 27

بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ ٢٧

(ئەمە قسەی خاوەن باخەكانە گوتیان: . و) چونكە هەژارانمان بێبەش كرد و(إن شاء الله)شمان نەكرد، بۆیە لەخێر وبێری باخەكان بێ بەش بووین. بەغەوى: ٤/ ٤٥١.
پرسیار: بۆچى خاوەن باخەكان لەخێر وبێرى باخەكان بێ بەش بوون؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 28

قَالَ أَوۡسَطُهُمۡ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ لَوۡلَا تُسَبِّحُونَ ٢٨

(أوسطهم):چاكترینیان ونزیكترینیان لەخێر وچاكە، یەكێك لەو سێ برایە، وشەی (وسط) (وەك بەمانا ناوەراست وناوەنجی هاتووە، ئاواش. و) مانای باشتر وچاكتر دەدات، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَٰكُمۡ أُمَّةٗ وَسَطٗا﴾ [البقرة: 143]، واته: هەروەها ئێوەمان كردووە بەگەلێكی میانەڕەو وهەڵبژاردە. دیسان دەفەرمووێت: ﴿حَٰفِظُواْ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلۡوُسۡطَىٰ﴾ [البقرة: 238].واتە: پارێزگاری لەنوێژەكانتان بكەن ومەیانفەوتێنن بەتایبەتی نوێژی ناوەند -كە نوێژی عەسرە-. ابن عاشور: ٢٩/ ٨٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەناو سێ براكەدا ناوى (أوسطهم)ى هێنا؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 34

إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٣٤

نزیكبوونی ئەم كەسانە لەخودا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لێیان ڕازییە، دەبێت ڕەزامەندی خاوەن ماڵ پێش بكەوێت بەسەر تەماشا كردنی ماڵەكەدا. بيقاعى: ٢٠/ ٣١٧.
پرسیار: ڕستەى (عند ربهم) چ شتێك ڕوون دەكاتەوە؟

سووڕەتی قلم ئایەتەکان 0 - 42

يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٖ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ ٤٢

بە پێچەوانەی ئەوەی كەلەدونیادا بوون، سزا دەدرێن، لەدونیا پێیان گوترا كەسوژدە بۆ خوا ببەن، بەڵام هەرچەندە ساغ وسەلامەتیش بوون سوژدەیان بۆ خوا نەبرد، بۆیە لەقیامەتیشدا توانای ئەو كارەیان نییە (چونكە هێزی ئەوەیان لێ دەسەنرێتەوە كەسوژدە ببەن. و) ئەو كاتەی كەخوای گەورە ئامادەیە وهەموو باوەڕداران سوژدەی بۆ دەبەن، كافران ودووڕووەكان ناتوانن سوژدەی بۆ ببەن، بەڵكو پشتیان تەخت وڕەپ دەبێت وناتوانن بچەمێنەوە ولەجووڵە دەكەون. ابن كثير: ٤/ ٤٠٧.
پرسیار: بۆچى كافرەكان ودووڕووەكان لەڕۆژى قيامەتدا لەسوژدە بردن بێ بەش دەكرێن؟