قورئان
ﯮ
ﱔ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ١ ١
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ٢ ٢ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ٣ ٣ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٤ ٤ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٥ ٥
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ رَبَّكُمۡۖ لَا تُخۡرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخۡرُجۡنَ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ
ڕستەی (واتقوا الله ربكم)هۆشداریە بۆ ئەو كەسانەی كەسەبارەت بەبڕیارەكانی تەڵاق وعیددە كەمتەرخەمن، چونكە لەسەردەمی نەفامیدا هیچ نرخێكیان بۆ ژن دانەدەنا، خزم وكەسوكاری ژنیش زۆر بەكەمی داكۆكییان لەژنان دەكرد ولەئەنجامدا وای لێهات خەڵكی مافی ژنیان ڕەچاو نەدەكرد، بۆیە ئەم ئایەتانە بەشێوەیەكی توند باسكراون ومافەكانی ژنی بەتەقوا وسنوورەكانی خودا لێكدایەوە، بۆ تەئكید كردنەوەی زۆرتریش لەسەر تەقوا دوا بەدوای ناوی( الله)وشەی(ربكم)ی هێنا، بۆ ئەوەی ئەوە وەبیر بهێنێتەوە كەدەبێت خۆیان لەتوڕەیی خودا بپارێزن. ابن عاشور: ٢٨/ ٢٩٨ـ ٢٩٩.
پرسیار: بۆچى لەناو باسى بڕيارەكانى تەڵاقدا باسى تەقواى خواى گەورەش كراوە؟
ذَٰلِكُمۡ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا ٢
باسی ئەوانەی كردووە كەباوەڕیان بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە، چونكە تەنها ئەوانە سوود (لەو پەندانە) وەردەگرن (كە خوای گەورە لەقورئاندا باسیان دەكات. و). شەوكانى: ٥/ ٢٤١.
پرسیار: بۆچى باسى ئەوە كراوە كەتەنها مرۆڤى باوەڕدار پەند وەردەگرێت؟
وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا ٢
كەسێك كەڕەچاوی تەقوای خوا نەكات، دەكەوێتە ناو كێشە وئارێشە وتەنگانەی وەها كەناتوانێت خۆیانی لێ ڕزگار بكات، بۆنموونە: لەبارەی تەڵاقەوە -ئەگەر مرۆڤ لەوبارەوە ڕەچاوی تەقوای خوا نەكات وبەشێوەی قەدەغە وناڕەوا بەكاری بهێنێت، وەك ئەوەی كەگوێ نەداتە تەڵاق كەوتن وتەڵاقی سێ بەسێ- ئەوە بێگومان پەشیمان دەبێتەوە وناتوانێت تۆڵەیشی بكاتەوە وخۆی لەئۆدەی ئەو كارەیە دەربكات. سەعدى: ٨٧٠.
پرسیار: كەسێك كەڕەچاوى تەقواى خوا نەكات لەكاتى ئارێشە وتەنگانەدا حاڵى چۆن دەبێت؟
وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا ٢
ابن عباس لەتەفسیری (يجعل له مخرجا)دا دەفەرمووێت: واتە: لەهەموو بەڵا وناخۆشییەكی دونیا وقیامەت ڕزگاری دەكات. هەندێكیش دەڵێن: خوای گەورە وای لێ دەكات ڕازی بێت بەوەی كەخوا پێی بەخشیوە. كەلبی دەفەرمووێت: ڕێگەی خەلاسبوون ودەربازبوونی لەدۆزەخەوە بۆ بەهەشت بۆ دەكاتەوە.. ڕەبیعی كوڕی خەیثەم دەفەرمووێت: واتە لەهەموو ئەو شتانە ڕزگاری دەكات كەبەلای خەڵكەوە قورس وگرانن. قورتوبى: ٢١/ ٤٢ و٤٣.
پرسیار: مەبەست لە(يجعل له مخرجا)چییە؟
وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ
هەندێك لەزانایان فەرموویانە: ڕزق وڕۆزی دوو جۆرە، ئەو ڕۆزیەی كەبۆ هەموو گیاندارێك وبۆ ماوەی ژیانی دەستەبەر كراوە، واتە: ئەو خواردنەی كەمانەوە وژیانی پێوە بەندە، لەم ئایەتەدا ئاماژە بۆ ئەم جۆرە كراوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزۡقُهَا﴾ هود: ٦. واتە: هیچ ئاژەڵ وگیانلەبەرێك نییە كەڕزق وڕۆزیەكەی لەسەر خوا نەبێت. جۆری دووەم ئەو ڕزق وڕۆزیەیە كەتەنها بۆ پارێزكاران دیاری كراوە وبەڵێنیان پێ دراوە ولەئایەتەكەی سەرەوەدا باسكراوە (واتە ئایەتی: (ومن بتق اللله يجعل له مخرجا*وبرزقه من حيث لا يحتسب)الطلاق: ٢ - ٣. و). ابن جزى: ٢/ ٤٥٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ڕزق وڕۆزى دوو جۆرە، ئەو دوو جۆرە كامانەن؟
وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمۡرِهِۦۚ قَدۡ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَيۡءٖ قَدۡرٗا ٣
چونكە خوای گەورە فەرموویەتی مرۆڤی خاوەن تەوەككول دەپارێزێت وپارێزگاری لێ دەكات، لەوانەبوو وا گومان ببرێت كەتەنها بەپشت بەستن بەخودا ئیتر خوای گەورە هەموو كارێكی بۆ دەكات وژینی بۆ ئاسان دەكات، (جا بۆ ڕەواندنەوەی ئەو گومانە. و) خوای گەورە فەرمووی: (قد جعل الله لكل شيء قدرًا)واتە: هەموو شتێك كاتی دیاری كراوی هەیە، لەهەمان كاتدا سەر دەگرێت، كەواتە نابێت مرۆڤی خاوەن تەوەككول پەلە بكات وبڵێت: پشتم بەخوا بەست ونزای خێرم كرد، بەڵام هیچ بەرهەمێكی نەبوو! خوای گەورە نەیپاراستم ویارمەتی نەدام! چونكە خوای گەورە لەو كاتەدا كارەكانی ئەنجام دەدا كەخۆی دیاری كردووە (نەك من وتۆ وئەم وئەو. و). ابن القيم: ٣/ ١٦٥.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئەم ئايەتەدا خواى گەورە فەرمووى:(قد جعل الله لكل شيء قدرًا)؟
ذَٰلِكَ أَمۡرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعۡظِمۡ لَهُۥٓ أَجۡرًا ٥
(ويعظم له أجرًا) بەهۆی كار وكردەوە وتەقواكەیەوە خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە، یەكێك لەپاداشتەكانی ئەوەیە كەدەیخاتە بەهەشتەوە وهەتا هەتایە لەبەهەشتدا دەیهێڵێتەوە. تەبەرى: ٢٣/ ٤٥٦.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەچۆن خواى گەورە پاداشتى مرۆڤى پارێزكار دەداتەوە؟