قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٥ ٥


٦ ٦

ﭿ

٧ ٧


٨ ٨


٩ ٩


١٠ ١٠

١١ ١١
Surah Header

555
سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 7

وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَفۡقَهُونَ ٧

دووڕووەكان گوتیان: (لا تنفقوا على من عند رسول الله حتى ينفضوا) واتە: هیچ مەدەن بەوانەی كەلەلای پێغەمبەری خودان بۆ ئەوەی بڵاوەی لێ بكەن. ئەوان ئەم قسەیەیان بەو باوەڕ ودڵنیاییەوە كرد كەئەگەر هیچیان پێ نەدەن ئیتر ڕزق وڕۆزییان لێ دەبڕێت ولەئەنجامدا واز لەپێغەمبەر(ﷺ) دەهێنن، چونكە وایان گومان دەبرد كەتەنها خۆیان توانای ڕزق وڕۆزیدانیان هەیە، ئیتر لەوە بێ ئاگابوون كەڕێگاكانی ڕزق وڕۆزیدان وهۆكارەكانی گەلێك زۆرن، هەر بۆیە خوای گەورە بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو خەیاڵ پڵاو وكارە گڵاوەی ئەوان فەرمووی(ولكن المناقفين لا يفقهون):ابن عاشور: ٢٨/ ٢٤٨.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئەم ئايەتەدا خواى گەورە فەرمووى: (ولكن المنافقين لا يفقهون)؟

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 8

وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ ٨

خەڵكی لەبەردەم دەروازە ودەرگای ماڵەكانی خۆیاندا بەدوای سەربەرزی ودەسەڵاتەوەن، لەحاڵێكدا سەربەرزی تەنها پەیوەستە بەخواپەرستیەوە. حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: ئەگەرچی ئەسپە خۆشڕەوەكان هی ئەوان بێت وهێستر وقاترەكان لەبەردەم كۆشك وماڵەكانی ئەوانە تەقەی سمیان بێت، بەڵام دیسانەوە سەرشۆڕی وڕیسوایی تاوان یەخەیانی گرتووە، بێگومان خوای گەورە هەموو ئەو كەسانە سەرشۆڕ وڕیسوا دەكات كەتاوان دەكەن وگوێڕایەڵی ئەو ناكەن. ابن تيميە: ٦/ ٣١٢.
پرسیار: سەربەرزى ڕاستەقينە لەكوێ پەيدا دەبێت؟

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُلۡهِكُمۡ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ

كاتێك خوای گەورە باسی لەپیسی وخراپەی دووڕووەكان كرد، ڕووی لەباوەڕداران كرد وهانیدان بۆ ئەوەی زیكری ئەو بكەن وفەرمووی: (يا أيها الذين آمنوا لا تلهكم أموالكم ولا أولادكم عن ذكر الله)خوای گەورە نەهی لەوان كرد كەئاكار وڕەوشتی دووڕووەكانیان هەبێت، ئەو دووڕووانەی كەماڵ وسەروەت وسامان ومنداڵ ئەوانی لەیاد وزیكری خوا دوور خستووەتەوە. شەوكانى: ٥/ ٢٣٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە چ پەيوەنديەكى بەپێشەوەى خۆى هەيە؟

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُلۡهِكُمۡ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ

خوای گەورە باسی سەروەت وسامان ومنداڵی كرد وفەرمووی: ئەمانە لەزیكری خواتان دوور نەخاتەوە! چونكە خەڵكی زۆر لەبیری ئەوەدان كەچۆن كار بكەن وسەروەت وسامانیان زۆر بكەن، تا وای لێهاتووە پێش ئەوەی گرنگی بەمنداڵیش بدەن خەریكی كاسبی وبازرگانی وكارن، جگە لەوەی كەكار وكاسبی وبازرگانی وزۆركردنی سەروەت وسامان زۆربەی كاتەكانی مرۆڤ داگیر دەكات ولەیاد وزیكری خوای دوور دەخاتەوە، بیركردنەوە لەهەڵگرتن وتاقەت كردنی ئەو سەروەت وسامانەش كاتێكی زۆری دەوێت ومرۆڤ لەیادی خودا دادەبڕێت وبیریان بەلای ئەوەدا نامێنێت كەخوای گەورە فەرمانی كردووە لەو سەروەت وسامانە ببەخشن. ابن عاشور: ٢٨/ ٣٥١.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: با ماڵ ومنداڵ ئێوە لەياد وزيكرى خوا دوور نەخاتەوە؟

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُلۡهِكُمۡ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ

بەردەوامیی زیكر هۆكارە بۆ بەردەوامیی خۆشەویستی، كەواتە زیكر بۆ دڵ وەك ئاو وایە بۆ باخچە وكشتوكاڵ، باخچە وكشتوكاڵ تەنها بەهۆی ئاو سەوز دەبێت وگەشە دەكات، جا زیكری خوا چەند جۆرێكی هەیە، یەكەم: زیكری خوای گەورە بەهۆی ناو وسیفەتەكانیەوە وستایشی خودا لەو ڕێگەوە. دووەم: گوتنی سبحان الله والحمدلله والله اكبر ولااله الا الله، كاتێك كەزانایانی ئەم دواییە باسی زیكری خوا دەكەن، زیاتر ئەمەیان مەبەستە (واتە: بڵێی: سبحان الله والحمدلله ولااله الا الله والله اكبر. و). سێیەم: زیكری خودا بەهۆی جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لەو شتانەی كەقەدەغەی كردوون، واتە: زیكری ئەهلی زانست.. باشترین زیكر زیكری خوایە بەكەلامی خوا.. جۆرێكی تر لەزیكرەكانی خوا نزا وپاڕانەوە وملكەچی واستغفرالله كردن وئەو جۆرانەیە، بەمجۆرە پێنج جۆر لەجۆرەكانی زیكر باسكرا. ابن القيم: ٣/ ١٥٧ـ ١٥٨.
پرسیار: باسى گرنگى وجۆرەكانى زيكرى خوا بنووسە.

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 10

وَأَنفِقُواْ مِن مَّا رَزَقۡنَٰكُم

بە پێی ئەم ئایەتە ئەوە دەردەكەوێت كەخوای گەور بەجۆرێك فەرمانی بەخشینی نەكردووە كەببێتە مایەی تەنگەتاوی، بەڵكو فەرمانی داوە هەندێك لەو سەروەت وسامانە بكەین بەخێر كەخوای گەورە پێی بەخشیوین وهۆكارەكانی بۆمان ئاسان كردووە. سەعدى: ٨٦٥.
پرسیار: سوودى هێنانى پيتى جەڕ (حرف الجر) واتە وشەى (من) كەماناى هەندايەتى دەدات، چییە؟

سووڕەتی منافقون ئایەتەکان 0 - 10

مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٠

هەموو مرۆڤێكی لەسنوور دەرچوو لەكاتی مەرگدا پەشیمان دەبێتەوە، ئارەزووی مۆڵەت وهەلێكی ترە هەرچەندە كەمیش بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕابردووی خۆی پاك وخاوێن بكاتەوە. ابن كثير: ٤/ ٣٧٣.
پرسیار: ئايا پەشيمانى سەرەمەرگ تايبەتە بەكافرانەوە؟ لەم بابەتەوە چ شتێكمان دەست دەكەوێت؟