قورئان
ﯫ
ﱔ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
٩ ٩ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ١٠ ١٠
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ١١ ١١
ﯬ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١ ١ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ٢ ٢ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ٣ ٣ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٤ ٤
فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٩
لێرەدا خوای گەورە فەرموویەتی: (فاسعوا إلى ذكر الله) ونەیفەرمووە: (فاسعوا الی الصلاة) وەك لەدواییدا دەفەرمووێت: (فإذا قضيت الصلاة)من دەڵێم بۆیە وای فەرمووە تا هەم نوێژەكە بگرێتەوە هەم وتارەكەش. ابن عاشور: ٢٨/ ٢٢٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە فەرموويەتى: (فاسعوا إلى ذكر الله)ونەيفەرمووە: (فاسعوا الى الصلاة) ؟
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ
عراك بن مالك هەر كاتێك نوێژی هەینی تەواو ببووایە ونوێژەكەی بكردایە لەلای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستا ودەیفەرموو: خوایە! من هاتم بەدەم بانگەوازەكەتەوە، ئەوەی كەلەسەر منت فەرز كردبوو بەجێم هێنا، بەو جۆرەی تۆ فەرمانت پێكردم كەوتمە ڕێ بۆ ڕۆیشتنەوە، دەی خوایە فەزڵی ومیهرەبانی خۆتم بەسەردا بڕێژە تۆ باشترین ڕۆزیدەرەكانی. ابن كثير: ٤/ ٣٦٧.
پرسیار: عراكى كوڕى مالك چۆن چۆنى كارى بەم ئايەتە دەكرد؟
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ١٠
بەهۆی ئەوەی كەبازرگانی دەبێتە هۆی غافڵبوون لەیاد وزیكری خوای گەورە، خوای گەورە فەرمانی كردووە كەزیكری ئەو زۆر بكەین. سەعدى: ٨٦٣.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا دواى ئەوەى فەرمان بەبڵاوەكردن كراوە، بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە زيكرى ئەو زۆر بكەين؟
وَإِذَا رَأَوۡاْ تِجَٰرَةً أَوۡ لَهۡوًا ٱنفَضُّوٓاْ إِلَيۡهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمٗاۚ قُلۡ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ مِّنَ ٱللَّهۡوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِۚ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ١١
سەبر گرتن بۆ خواپەرستی نابێتە لەمپەر لەبەرامبەر ڕزق وڕۆزیدا، چونكە خوای گەورە باشترین ڕزق وڕۆزیدەرەكانە، هەر كەسێك ڕەچاوی تەقوای خوای گەورە بكات خوای گەورە لەشوێن وجێگای وەهاوە ڕزق وڕۆزی بۆ دەنێرێت كەئەو مرۆڤە خۆی هەرگیز بەخەیاڵیدا نەهاتووە. سەعدى: ٨٦٣.
پرسیار: لەم ئايەتەدا ئاماژە بەوە كراوە كەتەقوا ولەخواترسان يەكێكە لەهۆكارەكانى ڕزق وڕۆزى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ قَالُواْ نَشۡهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ ١
خوای گەورە لەدژی دووڕووەكان شایەتی داوە كەئەو دووڕووانە درۆزنن، هەرچەندە بەڕواڵەت قسەكانیشیان ڕاستە، چونكە ناخی ئەوانە دیوی دەرەوە وڕواڵەتی ئەوانە بەدرۆ دەخاتەوە، كار وكردەوەش وابەستە بەنییەتە وبەپێی نییەتە. شەنقيتى: ٨/ ١٨٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە شايەتى ئەوەى داوە كەئەو دووڕووانە درۆزنن؟
۞وَإِذَا رَأَيۡتَهُمۡ تُعۡجِبُكَ أَجۡسَامُهُمۡۖ وَإِن يَقُولُواْ تَسۡمَعۡ لِقَوۡلِهِمۡۖ كَأَنَّهُمۡ خُشُبٞ مُّسَنَّدَةٞۖ يَحۡسَبُونَ كُلَّ صَيۡحَةٍ عَلَيۡهِمۡۚ هُمُ ٱلۡعَدُوُّ فَٱحۡذَرۡهُمۡۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٤
پیاوانێكی گەلێ جوان بوون، بەڵام ئێستا دەڵێی دارن وبەدیواردا هەڵسپێراون، خوای گەورە ئەوانەی بەدارێكەوە چواند كەبەدیوارەوە هەڵسپێرابێت كەنە دەبیستێت ونە لەهیچ تێ دەگات، لاشەی بێ ڕۆح وگیان وتەنێكی خاڵی لەعەقڵ وئاوەز. هەندێكیش دەڵێن: خوای گەورە ئەوانەی چواندووە بەو دارانەی كەسیس بوون وسواون، هەر بۆیە پاڵیان بەغەیری خۆیانەوە داوە ونازانن چییان لەهەمبانەدایە. قورتوبى: ٢٠/ ٥٠٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دووڕووەكانى بەدارى هەڵسپێراو بەديوارەوە چواند؟
هُمُ ٱلۡعَدُوُّ
لە ڕاستیدا ئەوانە دوژمنن، دوژمنی ئاشكرا مەترسی كەمترە لەوەی كەدوژمنایەتیەكەی خۆی دەشارێتەوە، دوژمنی نەناسراو فێڵباز وخاپینۆكە، لەسەرەوە خۆی بەدۆست پیشان دەدات ولەژێرەوە دوژمنی ڕاستەقینە ئەوە. سەعدى: ٨٦٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرموويەتى دوژمنى ڕاستەقينە دووڕووەكانن؟