قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦ ٦


٧ ٧
ﭿ

٨ ٨


٩ ٩





ﯿ ١٠ ١٠


١١ ١١
550
سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 6

وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ ٦

(ومن يتول) هەر كەسێك ڕوو لەئیسلام وپەند وئامۆژگارییەكانی قورئان وەرگێڕێت (فإن الله هو الغني)ئەوە با بزانێت كەخوای گەورە ئاتاجی دروستكراوەكان نییە ولەبەر پێویستی ئەوانی دروست نەكردووە وپەكی ناكەوێت (الحميد) خوای گەورە لەزات ولەسیفاتدا پەسنكراوە. قورتوبى: ٢٠/ ٤٠٥.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەو دوو ناوە كۆتايى پێهات؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 7

۞عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم

كاتێك كەخوای گەورە فەرمانیدا كەباوەڕداران كافرەكان بەدوژمنی خۆیان بزانن وپەیوەندییان لەگەڵدا بپچڕێنن، باوەڕداران پەیوەندی خۆیان لەگەڵ خزمە كافرەكانیان پچڕاند، جا لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەیزانی باوەڕداران ڕاستگۆن بۆیە بەدابەزاندی ئەم ئایەتە دڵی ئەوانی هێور كردەوە وبەڵێنی پێدان كەلەنێوانیاندا دۆستایەتی بەقەرار دەكات وئەم دۆستایەتیە لەكاتی ڕزگار كردنی مەككەدا بەرقەرار بوو، بەجۆرێك كەقوڕەیشییەكان لەو كاتەدا باوەڕیان هێنا. ابن جزي: ٢/ ٤٣٦.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە فەرمانى كرد كەپەيوەندى لەگەڵ كافرەكاندا بپچڕێنن، ئەو ئايەتەى ناردە خوارەوە؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 7

۞عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ

(عسى الله أن يجعل بينكم وبين الذين عاديتم منهم مودة) چونكە باوەڕ دەهێنن (والله قدير)خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، یەك لەوانە: ڕێنوێنی كردنیان وگۆڕینیان (بەوەی كەباوەڕ بهێنن وخزمایەتیە كۆنەكە نوێ ببێتەوە وبەهۆی باوەڕەوە پێكەوە شاد وشوكور ببنەوە. و). سەعدى: ٨٥٦.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە باسى ئەوەى كرد كەلەوانەيە دژايەتى كافرەكان ببێت بەدۆستایەتى، باسى هێز ودەسەڵاتى خۆى كرد؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 8

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ ٨

لكاتێك كەخوای گەورە فەرمووی كەدژایەتی كافرەكان ودۆستایەتی نەكردنیان كارێكی شایستەیە، خوای گەورە باسی ئەو كافرانەی كرد كەڕەوایە چاكەیان لەگەڵدا بكرێت وباسی ئەوانەیشی كرد كەنابێت چاكەیان لەگەڵدا بكرێت وفەرمووی: (لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين...). شەوكانى: ٥/ ٢١٣.
پرسيار: ئەم ئايەتە چ پەيوەنديەكى لەگەڵ پێشەوەى خۆيا هەيە؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 10

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ

قوشەیری دەفەرمووێت: تاقیكردنەوە تاقە ڕێگای ناسینەوەیە، گەوهەر وجەوهەری نەفسی مرۆڤ بەئەزموون ئاشكرا دەبێت، هەر كەسێك بەبێ ئەزموون ولەخۆوە مل بداتە بەر كارێك لێی پەشیمان دەبێتەوە. بيقاعى: ١٩/ ٥١٤.
پرسیار: جەڕباندن وتاقيكردنەوەى مرۆڤ چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 10

فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ

ئەمە ئەوە دەردەخات كەدەكرێت مرۆڤ لەبیروباوەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤ ئاگادار بێت. ابن كثير: ٤/ ٣٥١.
پرسیار: ئايا دەتوانين بەشێوەيەكى دروست ئاگامان لەباوەڕى ڕاستەقينەى كەسێكى تر بێت؟

سووڕەتی ممتحنە ئایەتەکان 0 - 10

فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ

خوای گەورە فەرمانی كردووە كەئەگەر ژنێك باوەڕی هێنا وگل درایەوە، دەبێت هەموو ئەو سەروەت وسامانە بۆ مێردەكەی بگێڕێتەوە كەئەو بۆی هەڵگرتووە، ئەمەش نیشانەی وەفا وئەمەكە، چونكە بەهۆی باوەڕ نەهێنان لەخانەوادەی خۆی ماروم بووە، بەڵام سەروەت وسامانەكەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی زیانەكەی دوو لایەنە نەبێت، هەم ژنەكەی لەدەست بچێت وهەم سەروەت وسامان. قورتوبى: ٢٠/ ٤١٤.
پرسیار: يەكێك لەجۆرەكانى ئەمەكداریى كەلەم ئايەتەدا باسكراوە، ڕوون بكەرەوە..