قورئان
ﮏ
ﰻ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٣٨ ٣٨ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٣٩ ٣٩ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٤٠ ٤٠ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٤١ ٤١ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ٤٢ ٤٢ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ٤٣ ٤٣ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ٤٤ ٤٤ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٤٥ ٤٥
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥۖ قَالَ رَبِّ هَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةٗ طَيِّبَةًۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ ٣٨
پێغەمبەر زەكەریا (سڵاوی خوای لەسەربێت) فەرمووی: پێم ببەخشە!. چونكە بەخشین چاكەیەكە كەلەبەرامبەر هیچ شتێكدا ناكرێت، بەڵكو خاوەن چاكەكە بەبێ بەرامبەر ئەو شتە دەبەخشێت بەكەسەكەی تر، ئەمەش لەگەڵ بارودۆخی حەزرەتی زەكەریادا زۆر گونجاوە، خۆی پیر وناتەوان ببوو، ژنەكەی سەرەڕای پیری نەزۆكیش بوو. ئالوسى: ٣/ ١٤٤.
پرسيار: بۆچى حەرزەتى زەكەريا فەرمووى: ڕۆڵەيەكم پێ ببەخشە؟
فَنَادَتۡهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٞ يُصَلِّي فِي ٱلۡمِحۡرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحۡيَىٰ
سەبارەت بەوەی كەبۆچی خوای گەورە ناوی لەو منداڵە ناوە یەحیا، ئەوە ڕای جیاواز هەیە، ابن عباس دەفەرمووێت: خوای گەورە بەهاتنە دونیای یەحیا، چارەسەری نەزۆكییەكەی دایكی یەحیای كرد ووەك بڵێی زیندووی كردووەتەوە. قەتادە دەفەرمووێت: چونكە خوای گەورە دڵی ئەوی بەبیروباوەڕ زیندوو كردبوویەوە. هەندێكیش دەڵێن: چونكە خوای گەورە دەیزانی كەیەحیا شەهید دەبێت، شەهیدانیش زیندوون ونامرن، (یەحیاش واتە: زیندوو، نەمر. و). بەغەوى: ١/ ٣٤٨.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە حەزرەتى يەحياى ناو ناوە يەحيا؟
ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمۡزٗاۗ
واتە: نیشانەیەك بۆ ئەوەی بزانی منداڵەكەتان دروست بووە، نیشانەكەش ئەوەیە كەزمانت بەبێ ئەوەی ئێش وئازاری هەبێت یان نەخۆش بێت، دەبەسترێت، بۆیە تەنها بەئاماژە وهێما دەتوانی قسە بكەیت، ئەمە نیشانەیەكی گەورەیە، هۆكارێكی سەرسوڕهێنەرە، لەبەر ئەوە سەرسوڕهێنەرە چونكە ئەوەتا هۆكارەكان هەبوو، كەچی هەر لەكار كەوتبوو (زمانەكە هەبوو، ئێش وئازاریشی نەبوو، كەچی توانای قسەی نەبوو. و) ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەموو شتێك هەر دەچێتەوە ناو بازنەی قەزا وقەدەری پەروەردگار. سەعدى: ١٣٠.
پرسيار: زمان بەسترانى حەزرەتى زەكەريا وپەيدابوونى منداڵ بۆ حەزرەتى زەكەريا، دوو نيشانەى زۆر گەورە بوون لەسەر دەسەڵاتى پەروەردگار، ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰكِ
خوای گەورە بۆیە مەریەمی هەڵبژارد چونكە خواپەرست بوو، پارسا بوو، داوێن پاك بوو، لەهەموو هەڵە وپەڵە ووەسوەسەیەكی شەیتان دوور بوو. ابن كثير: ١/ ٣٤٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە مەريەمى كچى عيمرانى هەڵبژارد؟
يَٰمَرۡيَمُ ٱقۡنُتِي لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِي وَٱرۡكَعِي مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ ٤٣
مەبەست لەكڕنوش ملكەچی وفەرمانبەردارییە، بۆیە خوای گەورە فەرمانی ملكەچی وفەرمانبەرداری بەمەریەم كردووە، بۆ ئەوەی نەكەوێتە چاڵ وتەڵە وتەپكەی خۆ بەگەورە زانینەوە وبۆ ئەوەش ئەوەندەی كەمەریەم شیاویەتی پلە وپایەی بەرزتر بكاتەوە. ئالوسى: ٣/ ١٥٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى سەجدە وكڕنوشى كردووە بەسەر مەريەما؟
يَٰمَرۡيَمُ ٱقۡنُتِي لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِي وَٱرۡكَعِي مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ ٤٣
دوای ئەوەی خوای گەورە پلە وپایەی مەریەمی بەرز كردەوە وبەتەواوی لەخۆی نزیك كردەوە، فەرمانی ئەوەی پێدا كەپابەندی نوێژەكان ببێت، بۆ ئەوەی سستی ڕووی تێ نەكات ولەخوا غافڵ نەبێت. ئالوسى: ٣/ ١٥٦.
پرسيار: ڕستەى (واسجدي واركعي مع الراكعين)بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
وَٱسۡجُدِي وَٱرۡكَعِي مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ ٤٣
بۆیە بەتایبەتی باسی كڕنوش وسەجدەی كرد، چونكە فەزڵێكی تایبەتییان هەیە، جگە لەوەش ئەم دوو كارە هۆكاری ئەوپەڕی خۆ بەكەمزانین وملكەچی وگوێڕایەڵین لەبەرامبەر زاتی خوای گەورەدا. سەعدى: ١٣٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە بەتايبەتى باسى كڕنوش وسەجدەى كردووە؟