قورئان
ﯩ
ﱔ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ١ ١ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٢ ٢ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٣ ٣ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٤ ٤ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٥ ٥
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ
كاتێك كەدۆستایەتی وخۆشەویسی لەگەڵ كافراندا دروست دەبێت، بەدوای ئەوەشدا هاوكاری دروست دەبێت، هەر بەو بۆنەوە مرۆڤ لەبازنەی بیروباوەڕ وئیمان دەچێتە دەرەوە ودەبێتە ئەندامێك لەكافران وئیتر فڕی بەسەر ئیمانەوە نامێنێت. سەعدى: ٨٥٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەوەى كەدۆستايەتى لەگەڵ كافرا بكرێت؟
وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡ
كاتێك دەزانن كەمن ئاگام لەهەموو شتێكە ئیتر سیڕڕ ونهێنییەكانتان چ سوودێكی هەیە؟ ئەگەریش وا گومان دەبەن كەمن ئاگام لەنهێنییەكانتان نییە ئەوە بێگومان ئەو گومانەی ئێوە گومانێكی پووچەڵە. بيقاعى: ١٩/ ٤٨٨.
پرسیار: چ سوودێك لەوەدايە كەخواى گەورە هەواڵى ئەوەى داوە كەئاگاى لەديار وناديارە؟
إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ ٢
باوەڕداران ئایین ودینی خۆیان لەگیانی خۆیان زیاتر خۆش دەوێت، چونكە لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەخت دەكەن، گرنگترین شتێكیش كەدوژمن چاوی لێیەتی ئەوەیە كەبەسەر شتێكدا زاڵ ببێت كەبەلای نەیارەكەیەوە گرنگترین شت بێت. ئالوسى: ١٤/ ٢٦٣.
پرسیار: باوەڕداران چ شتێكيان زۆر بەلاوە بەنرخە؟ گرنگترين شتيش بەلاى كافرانەوە چ شتێكە؟
لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ٣
كاتێك كەحاتەبی كوڕی ئەبو بەلتەعە بەوە بیانووی هێنایەوە كەماڵ ومنداڵ وكەسوكاری لەژێر دەستی دوژمنە، خوای گەورە فەرمووی: خانەوادە وماڵ ومنداڵ لەڕۆژی پەسڵاندا هیچ سوودێك بەمرۆڤ ناگەیەنن ئەگەر بەهۆی ئەوانەوە نافەرمانی لەخوای گەورە كردبێت. قورتوبى: ٢٠/ ٤٠٢.
(ت: حاتەبی كوڕی ئەبو بەلتەعە یەكێك بوو لەهاوەڵە باوەڕدارەكان، چونكە ماڵ ومنداڵی لەژێر دەستی كافران بوو، بەنهێنی نامەیەكی بۆ كافران نارد وتێیدا هەندێك لەنییەت ومەبەست ونهێنییەكانی پێغەمبەری(ﷺ) ئاشكرا كردبوو بۆ ئەوەی لەبەرامبەرا ئەوانیش ئاگایان لەماڵ ومنداڵی ئەو بێت وئەزیەت وئازاریان نەدەن، بەڵام خوای گەورە پێغەمبەری(ﷺ) لەو كارە ئاگادار كردەوە وپێغەمبەر(ﷺ) دوو كەسی نارد ونامەكەیان لەژنێك سەندەوە كەحاتەب ناردبووی، دواتر حاتەب تەوبەی كرد وپێغەمبەر(ﷺ) ئەوی بەخشی، دیارە حاتەب دووڕوو ومونافیق نەبووە، بەڵكو هەڵەیەك بووە كەتێیكەوتووە وپێغەمبەر(ﷺ) چاوپۆشی لێكرد، بۆ زیاتر شارەزا بوون لەچیرۆكی حاتەب دەتوانیت یەكێك لەكتێبەكانی سیرە بخوێنیتەوە. و.)
پرسیار: ئايا مرۆڤى باوەڕدار دەبێت لەبەر گيانى خۆى يان گيانى ماڵ ومنداڵى نهێنيەكانى باوەڕداران بۆ كافران ئاشكرا بكات؟
قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُ
خۆشەویستی ودوژمنایەتی لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە یەكێكە لەپتەوترین وخۆڕاگرترین پەت وگوریسەكانی بیروباوەڕ، بۆیە دەبێت مرۆڤی باوەڕدار لەو دوو شتە بێ ئاگا نەبێت. ئالوسى: ١٤/ ٢٦٣.
پرسیار: دوو نموونە لەپتەوترين پەت وگوريسەكانى بيروباوەڕ چين؟ ناويان ببە.
قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُ
واتە: باوەڕداران شوێن ڕەزامەندی پێغەمبەر(ﷺ) دەكەون، وەك چۆن پەیڕەوانی حەزرەتی ئیبراهیم شوێن ڕەزامەندی ئەو كەوتبوون. ابن عاشور: ٢٨/ ١٤٣.
پرسیار: چاولێكردن ولاسايى كردنەوەى حەزرەتى ئيبراهيم وشوێنكەوتووانى بەچ مانايەك دێت؟
رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ
واتە: بەهۆی تاوانەكانمانەوە ئەوان زاڵ مەكە بەسەر ئێمەدا با توشی بەڵا وموسیبەتمان نەكەن وخۆیان توشی بەڵا وموسیبەت بكە، چونكە ئەگەر ئەوان سەربكەون وزاڵ ببن ئەوان وا گومان دەبەن كەئەوان لەسەر هەقن وئێمە لەسەر ناهەقین، لەئەنجامدا بەو هۆیەوە زیاتر كافر دەبن وزیاتر سنوورەكان دەبەزێنن. سەعدى: ٨٥٦.
پرسیار: چۆن چۆنى مرۆڤى باوەڕدار دەبێتە هۆى فيتنە بۆ كافر؟