قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




ﭿ ٧ ٧




٨ ٨


٩ ٩


١٠ ١٠

ﯿ

١١ ١١
543
سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 7

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجۡوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمۡ وَلَا خَمۡسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمۡ وَلَآ أَدۡنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمۡ أَيۡنَ مَا كَانُواْۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ ٧

خوای گەورە سەرەتای ئایەتەكەی بەباسی زانست دەستپێكرد وهەر بەباسی زانستیش كۆتایی پێهێنا، هەر لەبەر ئەوەیە كەپێشەوایان ابن عباس وزەححاك وسوفیانی سەوری وئەحمەدی كوڕی حەنبەل فەرموویانە: خوای گەورە بەزانست وزانیاری لەگەڵ دروستكراوەكانیەتی (واتە: ئاگای لەهەموو كار وكردەوەیەكیانە ولەهیچ كارێكی دروستكراوەكانی غافڵ وبێ ئاگا نابێت. و). ابن تيميە: ٦/ ٢٤٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە چۆن دەزانى مەبەست لە(هو معهم) لەگەڵبوونە بەزانست وئاگادارى، نەك بەزات وبەخودى خۆى؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 8

وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوۡكَ بِمَا لَمۡ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ

كاتێك دەچوونە خزمەت پێغەمبەر(ﷺ) لەژێر لێوەوە سڵاویان دەكرد، چونكە درۆشمێكە لەدروشمەكانی ئیسلام وسەلامەتی ڕادەگەیەنێت، ئەوان خۆیان لەسڵاوكردن دەبوارد ولەجێی ئەوە دەیانگوت: (أنعم صباحا) (وەك بەیانیت باشەكەی لای خۆمان كەهەندێك بەناو ڕۆشنبیر وموثەقەف پێیان هەتك وشورەییە ولایان گرانە سڵاو بەكار بهێنن ودەڵێن: بەیانیت باش! ئەم كاتەت باش! ئێورات باش!. و) ئەو جۆرە سڵاو لەیەك كردنە (واتە: گوتنی أنعم صباحا) سڵاوی عەرەب بووە لەسەردەمی نەفامیدا، چونكە ئەوانە پێیان خۆش نەبوو واز لەداب ونەریتی سەردەمی نەفامی بهێنن. ابن عاشور: ٢٨/ ٣١.
پرسیار: بۆچوونى تۆ لەبارەى هەندێك لەجۆرەكانى سڵاو ومەرحەبايى ناو خەڵكى چۆنە؟ كام جۆرە لەهەمووان باشترە؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 11

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ

ئەو جێگەكردنەوەیە كەپێویستە لەسەر مرۆڤ جێبەجێی بكات ئەوەیە كەخۆ بداتە یەك وبۆشاییەك دروست بكات بۆ ئەوەی جێگەی كەسێكی تر ببێتەوە، نەك ئەوەی كەخۆی هەستێ وجێگەی كەسێكی تر بكاتەوە، هەر بۆیە پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: كەستان هەڵنەستن وكەسێكی تر بخەنە جێی خۆتان، بەڵكو خۆ بدەنە یەك وجێگەی كەسێكی تر بكەنەوە. ابن جزى: ٢/ ٤٢٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە فەرمان بەجێبەجێ كردنى كام يەك لەفەرمانەكانى شەرع دەكات؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 11

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ

(يفسح الله لكم) واتە: خوای گەورە گۆڕەكانتان بۆ گوشاد دەكات، هەندێكیش دەڵێن: دڵتان گوشاد دەكات، هەندێكیش دەڵێن: لەدونیا ولەقیامەتدا كارئاسانیتان بۆ دەكات. قورتوبى: ٢٠/ ٣١٨.
پرسیار: مەبەست چییە لەوەى كەخواى گەورە گوشاديتان بۆ دەكات؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 11

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَكُمۡ تَفَسَّحُواْ فِي ٱلۡمَجَٰلِسِ فَٱفۡسَحُواْ يَفۡسَحِ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ

پاداشت لەجسن وجۆری كردەوەیە، كەسێك كەكارئاسانی بۆ خەڵكی بكات، بێگومان خوای گەورە كارئاسانی بۆ دەكات، كەسێك كەجێگەی كەسێكی تر بكاتەوە، خوای گەورە جێگای پێ دەبەخشێت. سەعدى: ٨٤٦.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە بنەماى (پاداشت وسزا لەجسن وجۆرى كردەوەيە) ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 11

يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ

هەرگیز وا گومان مەبەن كەئەگەر كەسێك لەئێوە لەكاتی هاتنی برایەكی ئایینیدا جێگای كردەوە یان ئەگەر فەرمانی پێكرد بەدەرچوون ئەویش دەرچوو، ئەوە بەمانا وواتای ڕەچاونەكردنی مافەكانیەتی، نەخێر! ئەم كارە پلە وپایەی لەلای خوا بەرز دەكاتەوە. ابن كثير: ٤/ ٣٢٦.
پرسیار: ئەگەر لەكۆڕ وكۆبوونەوەيەكدا جێگات بۆ كەسێكى تر واڵا كرد، ئەوە بەماناى ستەم كردنە لەمافى خۆت؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 11

يَرۡفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ دَرَجَٰتٖۚ

الف ولامی سەر وشەی (ﰏ) بۆ ئیستیغراق نییە (واتە: بۆ ئەوە نییە كەهەموو جۆرەكانی زانست بەگەورە وبچووك وورد ودرشتەوە بگرێتەوە. و) بەڵكو واتە: ئەو زانستەی كەخوای گەورە پێغەمبەری(ﷺ) پێ ڕەوانە كرد، جا لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە زانستە بەزانایان دراوە بۆیە گوێڕایەڵییان پێویست وواجبە (كەواتە ئەگەر زانای ئایینی ڕاستەقینە جگە لەبواری ئایینی زانستی بەشتێكی تر نەبوو، هەر جێگەی ڕێزلێگرتنە ودەبێت خەڵكی گوێڕایەڵیی لێ بكەن. و). ابن القيم: ٣/ ١٤٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەگوێڕايەڵى لەزانايانى ئايينى كارێكى پێويستە؟