قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٩ ١٩



ﭿ
٢٠ ٢٠



٢١ ٢١


٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣

ﯿ ٢٤ ٢٤
540
سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 20

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ

مەبەستی ئەم ئایەتە ئەوانەیە كەخۆشەویستی خۆیان هەر بەدونیا داوە.. بەڵام هەر كەسێك دونیا وحەقیقەتی دونیا بناسێت ئەوا دونیا بەشوێنی تێپەڕین (وەك پردێك بەسەریدا تێپەڕێت. و) دەزانێت، نەك شوێنی مانەوە وپشوودان، بۆیە بەمەبەستی نزیكبوونەوەی لەخودای گەورە لەگەڵ خەڵكیدا پێشبڕكێ دەكات وهەموو ئەو شتانە بەكار دەهێنێت كەدەیگەیەنن بەخودای گەورە. سەعدى: ٨٤١.
پرسیار: دواى ئەوەى حەقيقەتى دونيات ناسى، چۆن لەدونيا دەڕوانیت؟

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 20

ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ

لەم ئایەتەدا بنەما وقۆناغەكانی هەریەك لەمرۆڤەكان باسكراوە، چونكە گەپ وگاڵتە قۆناغی ساوایی ومنداڵییە، بادی هەوایی مەبەست قۆناغی هەرزەكاریە، خۆبەجوان نیشاندان مەبەست قۆناغی بەپیاو بوونە، فەخر وشانازی وخۆلەسەر یەكتر ڕانانیش قۆناغی سەرەتای پیرییە وفرەبوونی دارایی وماڵ ومنداڵیش قۆناغی تەواو پیربوونە. ابن عاشور: ٢٧/ ٤٠١.
پرسیار: ئەم ئايەتە قۆناغەكانى ژيانى لەخۆ گرتووە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 20

وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ

كۆتایی وئاخیرەت دوو جۆر زیاتر نییە، یان سزای سەختە لەئاگری دۆزەخدا، یان ئەوەتا خوای گەورە لەتاوانەكان دەبوورێت ولەو كەسانە ڕازی دەبێت كەدەیانخاتە ناو بەهەشتەوە، ئەمە وا لەمرۆڤ دەكات كەلەدونیادا خۆپارێز بێت ودڵ بەقیامەت ببەستێت نەك بەدونیا. سەعدى: ٨٤١.
پرسیار: كاتێك زانيت كەئەو دونيا يان سزايە يان لێخۆشبوون، چ ڕێ وشوێنێك لەبەرامبەر دونيادا دەگريتەبەر؟

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 20

وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ ٢٠

سەعیدی كوڕی جوبەیر دەفەرمووێت: دونیا دەبێتە مایەی فریودانی ئەو كەسانەی كەلەدونیادا كار بۆ دوای دونیا نەكەن، بەڵام بۆ ئەوانەی كەكار بۆ دوای دونیا دەكەن مایەی چاكەیە (وەك پردێك وایە مرۆڤ لەمبەرەوە بپەڕێنێتەوە بۆ ئەوبەر. و). بەغەوى: ٤/ ٣٢٨.
پرسیار: ئايا دونيا دەبێتە مايەى فريودانى هەمووان؟

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 23

لِّكَيۡلَا تَأۡسَوۡاْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا تَفۡرَحُواْ بِمَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ ٢٣

واتە: ئێمە ئەوەمان بۆ ئێوە باسكردووە كەپێش دروستبوونی دروستكراوەكان هەموو شتێك دیاری كراوە ونووسراوەتەوە وڕێك بەو پێیە كەنووسراوەتەوە كارەكان جێبەجێ دەبن، بۆ ئەوەی خەفەت بۆ ئەو شتە نەخۆن كەلەدەستی دەدەن، چونكە ئەو لەدەستدانەتان لەسەر نووسراوە، شتێكیش كەئومێدی كەمتری تێدابێت كەمتر مایەی خەفەتە، هەروەها بۆ ئەوەی دڵ بەوەش خۆش نەكەن كەدەستان دەكەوێت، چونكە ئەگەر بڕواتان وابێت كەئەو خێر وبێرەی كەپێتان دەگات بۆتان نووسراوە وبێگومان هەر پێتان دەگات، ئیتر كەمتر خۆشحاڵ دەبن وشاگەشكە نابن. شەنقيتى: ٧/ ٥٤٩.
پرسیار: مرۆڤ ئەگەر باوەڕى بەوە هەبوو كەهەموو شتێك لەڕۆژى بەرێدا نووسراوە ودەبێت وەك ئەو نووسراوە بێتەدى، چ سوودێك لەو باوەڕە دەبينێت؟

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 0 - 23

لِّكَيۡلَا تَأۡسَوۡاْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا تَفۡرَحُواْ بِمَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ ٢٣

ئەگەر بگوترێت وبپرسرێت: مرۆڤ بەدەست خۆی نییە بەبیستنی هەواڵی خۆش خۆشحاڵ دەبێت وبەبیستنی هەواڵی ناخۆش خەمبار دەبێت، وەك ئەوەی كەكاتێك سەروەت وسامانێكی زۆر گەیشتە دەست پێشەوا ئەبوبەكر فەرمووی: خوایە! ئێمە ناتوانین بەهۆی ئەوەی كەبۆ ئێمەت ڕازاندووەتەوە خۆشحاڵ نەبین. ئەوە وەڵامی ئەو پرسیارە ئەمەیە: مەبەست لەو خۆشیەی كەخوای گەورە نەهی لێكردووە، ئەو خۆشی وشادمانییەیە كەلەخۆبەزلزانی وتەكەبورەوە سەرچاوەی گرتووە، مەبەستیش لەو خەم وخەفەتە كەنەهی لێكراوە ئەوەیە كەسنووری سەبر وئارامی ببەزێنێت. ابن جزى: ٢/ ٤١٥.
پرسیار: خواى گەورە نەهى كردووە لەخۆشحاڵ بوون بەهۆى ئەو شتانەى دەستمان دەكەون وخەفەت خواردن بۆ ئەو شتانەش كەلەدەستمان دەچن، مەبەست لەو دوو نەهى كردنە چییە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی حديد ئایەتەکان 23 - 24

وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٍ ٢٣ ٱلَّذِينَ يَبۡخَلُونَ وَيَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبُخۡلِۗ

(بخل) ڕژدی وچاوچنۆكی ودەست قوچاوی دەكرێت لەهەموو سوودێكی دونیایی ودینیدا وەك زانست وسەروەت وسامان، بەكار ببرێت، ڕژدی لەزانستدا بەوە دەبێت كەكابرای زانا كەس فێری زانست نەكات، مرۆڤی فیس زل وخۆپەسەند بەهۆی ئەو فیس وخۆبەزلزانییەی كەهەیەتی یان بەدوای زانستدا ناگەڕێت، یان ئەگەر زانستیی هەبێت كەس فێر ناكات، زۆر جار ئەمە ڕوویداوە، جا ملكەچی وسادەیی لەكاتی فێربوونی زانست وفێركردنی خەڵكیشدا دژی ئەوەی یەكەمیانە. ابن تيميە: ٦/ ٢١٧.
پرسیار: زۆرێك لەخەڵكى بەبێ ئەوەى خۆيان هەستى پێ بكەن توشى ڕژدى وبەخيلى بوون، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.