قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٥١ ٥١ ٥٢ ٥٢
٥٣ ٥٣
٥٤ ٥٤
٥٥ ٥٥
٥٦ ٥٦
٥٧ ٥٧
٥٨ ٥٨
٥٩ ٥٩
ﭿ ٦٠ ٦٠
٦١ ٦١

٦٢ ٦٢

٦٣ ٦٣
٦٤ ٦٤
٦٥ ٦٥
٦٦ ٦٦
٦٧ ٦٧
٦٨ ٦٨
٦٩ ٦٩

٧٠ ٧٠
٧١ ٧١
٧٢ ٧٢

٧٣ ٧٣
٧٤ ٧٤
ﯿ ٧٥ ٧٥
٧٦ ٧٦
536
سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 60

نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ ٦٠

واتە: مەرگمان بەپێی كاتی دیاری كراو بۆ هەمووان دیاری كردووە وهیچ كەس لەمەرگ ڕزگاری نابێت، واتە تەمەنی كەسی وامان كۆتا كردووە كەلەلوتكەی دەسەڵات وهێز وسەلامەتی وخۆشگوزەرانیدا بووە، تەمەنمان بەمرۆڤی وەهاش داوە كەلەوپەڕی نەخۆشی ولاوازی ولەش بەباریدا بووە، ئێوەش دەزانن كەخوای گەورە كارەكانی لەسەر بنەمای دانایی وزانیاری وهێز ودەسەڵات ئەنجام دەدات. بيقاعى: ١٩/ ٢٢١.
پرسیار: ئايەتى (نحن قدرنا بينكم الموت)چ مانايەكى هەيە؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 62

وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ ٦٢

خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی خەڵكینە! بۆچی پەند وەرناگرن بۆ ئەوەی بزانن كەئەو زاتەی یەكەمجار ئێوەی لەنەبوونەوە هێنایە بوون، زۆر لەلای ئاسانە دوای مردنتان دووبارە ئێوە زیندوو بكاتەوە. تەبەرى: ٢٣/ ١٣٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دروست كردنى يەكەمجار وياداوەرى پێكەوە باسكردووە؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 64

ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ ٦٤

ئەم ئایەتە دوو شتی لەخۆ گرتووە: یەكەم: باسكردنی ئەو ناز ونیعمەتەی كەخوای گەورە كشتوكاڵی ئەوان سەوز دەكات، بۆ ئەوەی بەو هۆیەوە بتوانن ژیان بەسەر بەرن، جا بۆیە خوای گەورە باسی ئەوەی كردووە، بۆ ئەوەی لەهەمبەر ناز ونیعمەتەكانی سوپاسی بكەن. دووەم: بەڵگە ودەلیلێك كەدەبێتە هۆی پەند وەرگرتن، واتە: دوای تۆو وەشاندن كشتوكاڵەكانیان سەوز دەكات وگەشەی پێ دەدات تا ئەوكاتەی بەهێز دەبن وچەند بەرامبەر زیاد دەكەن، كەواتە: زیندووكردنەوەی مردوو لەو كارانە ئاسانترە، ئەم بەڵگەیەش بەسە بۆ ئەو كەسانەی كەخاوەنی ژیری وفامی ڕێكوپێكن. قورتوبى: ٢٠/ ٢١١.
پرسیار: بەكورتى باسى ناز ونيعمەتى كشتوكاڵ بكە كەخواى گەورە بەمرۆڤى بەخشيوە.

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 68

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ ٦٨

هەرچەندە ئاو سوودگەلێكی زۆری هەن، بەڵام خوای گەورە تەنها باسی خواردنەوەی ئاوی كرد، چونكە گەورەترین ومەزنترین سوودی ئاو خواردنەوەكەیەتی. شەوكانى: ٥/ ١٥٨.
پرسیار: بۆچى لەناو ئەو هەمووە سوودەى كەئاو هەيەتى، خواى گەورە تەنها باسى خواردنەوەى كرد؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 68 - 69

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ ٦٨ ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ ٦٩

ڕستەی (أأنتم أنزلتموه من المزن) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەموو ئاوێك هەر لەكانی وڕووبار وچەمەوە بگرە تا دوایی، هەر هەمووی لەهەورەوە دێتە خوارەوە وخوای گەورە دەیخاتە سەرزەوی بۆ بەندەكانی. شەنقيتى: ٧/ ٥٣٤.
پرسیار: بنەماى هەموو ئاوەكانى سەرزەوى هەر لەكانيەوە تا دەريا، لەچ شوێنێك دێتە سەرزەوى؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 73

نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةٗ وَمَتَٰعٗا لِّلۡمُقۡوِينَ ٧٣

(المقوين)بەواتای ڕێبوار وموسافیر دێت، بۆیە خوای گەورە باسی ڕێبوارانی كرد، چونكە مرۆڤی ڕێبوار زیاتر لەهەموو كەسێكی تر سوود لەئاگر وەردەگرێت، باسی ئەم بەڵگەیەش لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت كەئەم دونیایە هەمووی سەرای كۆچ وسەفەرە ومرۆڤ لەكاتی لەدایكبوونیەوە دەست بەسەفەر دەكات بەرەو لای پەروەردگار. سەعدى: ٨٣٥ـ ٨٣٦.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو ئەوانەى كەسوود لەئاگر دەبينن، تەنها باسى ڕێبواران كرا؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 74

فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ ٧٤

بەپاك ڕاگرتن وتەسبیحاتی خوای گەورە لەدوای باسی ناز ونیعمەتەكانی، ئەوە مەتح وسوپاسی خوایە لەبەرامبەر ناز ونیعمەتەكان، سوپاس كردنی ئەو كەسەیە كەناز ونیعمەت دەبەخشێت. ئالوسى: ١٤/ ١٥٠.
پرسیار: فەرمان كردن بەتەسبيحات لەدواى باسكردنى ناز ونيعمەتەكان چ واتايەك دەبەخشێت؟