قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٧٠ ٧٠
٧١ ٧١
٧٢ ٧٢
٧٣ ٧٣
٧٤ ٧٤
٧٥ ٧٥

٧٦ ٧٦
٧٧ ٧٧
ﭿ ٧٨ ٧٨
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤ ٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨

٩ ٩
١٠ ١٠ ١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥ ١٦ ١٦
534
سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 72

حُورٞ مَّقۡصُورَٰتٞ فِي ٱلۡخِيَامِ ٧٢

(حور)كۆی وشەی (حوراء)ـه، (مقصورات)نیش بەمانا ژنانی باڵاپۆشە، چونكە ژن بەهۆی مانەوە لەماڵدا پەسن دەدرێن وبەهۆی زۆر چوونە دەرەوە سەركۆنە دەكرێن. ابن جزى: ٢/ ٣٩٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە هانى ژنان دەدا كەلەماڵەوە بمێننەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 1

إِذَا وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ ١

بۆیە ناونراوە (الواقعة)واتە: ڕووداوەكە. و) چونكە ڕوودانی ئەو ڕۆژە بێگومانە وهەر ڕوو دەدات، یان لەبەر ئەوەی كەڕوودانەكەی نزیكە، یان بەهۆی ئەو هەمووە سەختی وناڕەحەتیە كەلەو ڕۆژەدایە. شەوكانى: ٥/ ١٤٧.
پرسیار: بۆچى ڕۆژى پەسڵان بە(الواقعة)ڕووداوەكە، ناوبراوە؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 3

خَافِضَةٞ رَّافِعَةٌ ٣

دەستەیەك دەهێنێتە خوارەوە بۆ دۆزەخ ودەستەیەكیش دەباتە سەرەوە بۆ بەهەشت. ابن عباس دەفەرمووێت: دەستەیەك كەلەدونیادا لەسەرەوە بوون، دەهێنێتە خوارەوە ودەستیەك كەلەدونیادا لاواز بوون دەباتە سەرەوە. بەغەوى: ٤/ ٣٠١.
پرسیار: مەبەست لەهاتنە خوار وچوونە سەرەوە لەڕۆژى پەسڵاندا چییە؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 10

وَالسّٰبِقُوْنَ السّٰبِقُوْنَ ١٠

هەر كەسێك لەدونیادا بەرەو كاری چاكە پێشڕەوی كردبێت، لەپەسڵانیشدا بەرەو ڕێزلێگیران پێشڕەوی دەكات، چونكە پاداشت لەجسن وجۆری كار وكردەوەیە، مرۆڤیش هەر بەو دەستەی كەبەخشیویەتی، پاداشت وەردەگرێتەوە. ابن كثير: ٤/ ٢٨٥.
پرسیار: بۆچى لەپەسڵاندا هەندێك كەس پێشڕەوى دەكەن؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 13 - 14

ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ ١٣ وَقَلِيلٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ ١٤

(ثلة من الأولين) واتە: دەستەیەكی زۆر لەپێشڕەوانی ئەم گەل وئوممەتە ولەگەل وئوممەتەكانی تر. ئایەتی (وقليل من الآخرين).ـیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەچینی یەكەمی ئیسلام لەچینەكانی دوایی بەڕێزتر ولەپێشترە، چونكە پیاوچاكان ومرۆڤە مەزنەكانی چینی یەكەم، لەپیاوچاكان ومرۆڤە مەزنەكانی چینەكانی دوایی زیاترن، مەبەست لەپیاوچاك ومەزنەكان ئەو مرۆڤانەن كەدۆستی خودان وتایبەتن. سەعدى: ٨٣٣.
پرسیار: ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر چاكى ولەپێشترى چينى يەكەمى ئيسلام.

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 15 - 16

عَلَىٰ سُرُرٖ مَّوۡضُونَةٖ ١٥ مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ ١٦

كاتێك كەژمارەی كۆمەڵێك زۆر دەبێت هەندێكیان دەكەونە پشتەوەی هەندێكیان ولەیەكتریش دوور دەكەونەوە، بەڵام خوای گەورە ئەوەی دەرخست كەلەبەهەشتدا كەس لەكەسەوە دوور نییە وهەمووان بەرامبەری یەكترن، ناكەونە پشتی یەكترەوە وچاویان بەپشتی یەكتر ناكەوێت وهیچ ناخۆشی وبێزارییەك لەنێوانیاندا نییە. بيقاعى: ١٩/ ٢٠٣.
پرسیار: وشەى (متقابلين)بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی واقعە ئایەتەکان 0 - 16

مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ ١٦

بەهۆی دڵپاكی وئەدەب وئاكاری بەرز ودڵی پڕ لەپاكی وخۆشەویستییەوە، هەمووان ڕوویان لەیەكترە. سەعدى: ٨٣٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر دڵپاكى بەهەشتيەكان ودووربوونيان لەڕك وكينە ودڵپيسى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.