قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯤ

ﱓ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ٤٢ ٤٢ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ
ﭛ ٤٣ ٤٣
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٤٤ ٤٤ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ٤٥ ٤٥
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٤٦ ٤٦ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ٤٧ ٤٧
ﭳ ﭴ ٤٨ ٤٨ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ٤٩ ٤٩
ﭻ ﭼ ﭽ ٥٠ ٥٠ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
٥١ ٥١
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٥٢ ٥٢ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
٥٣ ٥٣
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
٥٤ ٥٤
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٥٥ ٥٥ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ٥٦ ٥٦
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
٥٧ ٥٧
ﮮ ﮯ ﮰ ٥٨ ٥٨ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
٥٩ ٥٩
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٦٠ ٦٠ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ٦١ ٦١
ﯣ ﯤ ﯥ ٦٢ ٦٢ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ٦٣ ٦٣
ﯬ ٦٤ ٦٤ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
٦٥ ٦٥
ﯳ ﯴ ﯵ ٦٦ ٦٦ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٦٧ ٦٧
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٦٨ ٦٨
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٦٩ ٦٩
533
سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 43 - 45

هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٤٣ يَطُوفُونَ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَ حَمِيمٍ ءَانٖ ٤٤ فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ٤٥

لەبەر ئەوەی كەسزای كەسانی تاوانبار ونافەرمان ولاسار، هەروەها چاكە كردن لەگەڵ پارێزكاران، لەسەر بنەمای فەزڵ وسۆز ودادگەری ولوتف ومیهرەبانی خودایە بەرامبەر بەدروستكراوەكانی وترساندنیان لەسزا وخەشمی خۆی ئەوانی لەهاوەڵپەرستی وتاوانەكانی تر گرتووەتەوە، بۆ باسكردنی ئەو هەمووە ناز ونیعمەتانە خوای گەورە فەرمووی: (فبأي آلاء ربكما تكذبان)،(واتە: دەیسا ئێوە لەكام كاری پەروەرێنتان حاشا دەكەن؟!. و). ابن كثير: ٤/ ٢٧٨.پرسیار: خواى گەورە باسى سزاى تاوانباران دەكات لەدۆزەخدا، پاشان بەئايەتى (فبأي آلاء ربكما تكذبان)منەت دەخاتە سەريان، ئەم بابەتە بەنموونەوە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 46

وَلِمَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ ٤٦

ڕاغیب دەفەرمووێت: ترسان لەخودا وەك ئەو ترسانە نییە لەشێر كەبەناو مێشكی مرۆڤدا گوزەر دەكات، بەڵكو مەبەست تەركی تاوان وئەنجامدانی فەرمانەكانی خوایە، هەر لەبەر ئەوەیە كەسێك كەتاوان ئەنجام دەدات پێی دەڵێن: لەخوا ناترسێت! ئالوسى: ١٤/ ١١٥.
پرسیار: مەبەست لەترسان لەخودا چییە؟

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 54

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشِۢ بَطَآئِنُهَا مِنۡ إِسۡتَبۡرَقٖۚ

سیفەت وجوانی ئەو قاڵی وڕایەخ وفەرشانە تەنها لەزانستی خوای گەورەدایە، بەر وئاستەڕی ئەو فەرشانە كەدەكەونە سەر زەوی لە(إستبرق) دروستكراوە، واتە: باشترین وجوانترین جۆری ئاورێشمە، دەی دەبێت ئەو بەشەی چۆن بێت كەڕاستەوخۆ بەر پێستی مرۆڤ دەكەوێت؟!. سەعدى: ٨٣١.
پرسیار: جوانيى ئاستەڕى فەرش وڕايەخەكانى ناو بەهەشت بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 54

وَجَنَى ٱلۡجَنَّتَيۡنِ دَانٖ ٥٤

(جنی) بریتییە لەمیوەی تازە ڕناو، (دان)یش بەمانای نزیكییە، دەگێڕنەوە دەڵێن: مرۆڤ لەبەهەشتدا لەهەموو حاڵەتێكدا چ ڕاكشابێت چ پاڵكەوتبێت وچ بەپێوە بێت دەتوانێت میوەی ناو بەهەشت بڕنێت ولەبەر دەستن، هەر جارێك میوەی گەرەك بێت میوەكان لێی نزیك دەبنەوە. ابن جزى: ٢/ ٣٩٦.
پرسیار: باسى نزيكى ميوەكانى نێو بەهەشت بكە..

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 58

كَأَنَّهُنَّ ٱلۡيَاقُوتُ وَٱلۡمَرۡجَانُ ٥٨

وێكچوونی ژنانی نێو بەهەشت لەیاقوت ومەرجان دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگی سووری وجوانی شكڵ وشێوەیان، وەك ئەوەی دەموچاوی كەسێك بەگوڵ بچوێنیت، جاری واش هەیە بەڕەنگی سپی دەگوترێت سوور، بۆنموونە ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر(ﷺ) كەدەفەرمووێت: بعثت الی الأحمر والأسود. رواه احمد: ١٤٢٦٤ و٢١٣١٤. واتە: من نێردراوم بۆ سەر مرۆڤی ڕەش وسپی. واتە: مرۆڤایەتی بەڕەش وسپیەوە. (لێرە مەبەست لەالأحمر سپییە. و). ابن عاشور: ٢/ ٢٧٠.
پرسیار: وێكچوونى ژنانى نێو بەهەشت لەياقوت ومەرجان بۆ چ شتێك دەگەڕێتەوە؟

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 60

هَلۡ جَزَآءُ ٱلۡإِحۡسَٰنِ إِلَّا ٱلۡإِحۡسَٰنُ ٦٠

واتە: هەر كەسێك فەرمانی خوای گەورە بەجوانی جێبەجێ بكات، خوای گەورە بەبەخشینی بەهەشت بەو كەسە چاكەی لەگەڵدا دەكات، دەگونجێت وشەی (الإحسان) لەم ئایەتەدا مەبەست هەمان (الإحسان) بێ كەپێغەمبەر(ﷺ) لەم فەرموودەیەدا باسی كردووە وفەرموویەتی: الإحسان أن تعبد الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراه فإنه یراك. رواه البخاری: ٥٠ و٤٧٧٧ ومسلم: ٨. واتە: ئیحسان ئەوەیە بەجۆرێك خواپەرستی بكەیت وەك ئەوەی بەچاوی سەر بیبینی، خۆ ئەگەر تۆ ئەو نابینیت بێگومان خوا تۆ دەبینێت. ئەم ئیحسانە هەمان ئەو پلەیەیە كەپێی دەگوترێت: مەقامی موراقەبە وموشاهەدە. خوای گەورە پاداشتی ئەو ئیحسانەی بەو دوو باخە دیاری كردووە. ئەم ڕاوبۆچوونەی دواییە بەوە بەهێز دەبێت كەئەو دوو باخەی كەباسكراون بۆ ئەوانەیە كەپلەیان باڵاترە، دوو باخی تر بۆ ئەوانە دیاری كراوە كەپلەیان خوارترە. ابن جزى: ٢/ ٣٩٦.
پرسیار: مەبەست لەئيحسان لەو دوو شوێنەدا چییە كەباسكرا؟

سووڕەتی رحمن ئایەتەکان 0 - 60

هَلۡ جَزَآءُ ٱلۡإِحۡسَٰنِ إِلَّا ٱلۡإِحۡسَٰنُ ٦٠

لەبارەی دوو باخەكەی سەرتاوە فەرمووی: (هل جزاء الإحسان إلا الإحسان)ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو دوو باخ وبەهەشتە پاداشتی چاكەكاران (محسنین)ـه، بەڵام سەبارەت بەو دووانەی كۆتایی ئەو ئایەتەی دووبارە نەكردەوە، بەمەش دەردەكەوێت كەئەو دوو باخ وبەهەشتەی كەسەرەتا باسكرا زۆر لەم دووانەی دواییە باشترە، ئەو دوو باخەی سەرەتا ئامادە كراون بۆ ئەوانەی كەلەخوداوە نزیكن، وەك پێغەمبەران وڕاستگۆیان وبەندە تایبەتەكانی خوا، واتە: پیاوچاكان، دوو باخەكەی دواییش بۆ باوەڕدارەكانی ترە. سەعدى: ٨٣٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەبارەى دوو باخەكەى سەرتاوە فەرمووى: (هل جزاء الإحسان إلا الإحسان) بەڵام بۆ دوو باخەكەى دوايى ئەو ئايەتەى دووبارە نەكردەوە؟