قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٤٥ ٤٥
٤٦ ٤٦
٤٧ ٤٧ ٤٨ ٤٨
٤٩ ٤٩
٥٠ ٥٠
٥١ ٥١

٥٢ ٥٢
ﭿ ٥٣ ٥٣ ٥٤ ٥٤
٥٥ ٥٥
٥٦ ٥٦
٥٧ ٥٧
٥٨ ٥٨
٥٩ ٥٩
٦٠ ٦٠
٦١ ٦١
٦٢ ٦٢
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤

٥ ٥
٦ ٦
528
سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 52

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ ٥٢

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: هۆزی نوحیش، كەلەبەرێدا لەوانە ناهەقتر ولاسارتر بوون. و)
گەورەترین بەڵگە لەسەر ئەوەی كەگەلی نوح لەوان لاسارتر وناهەقتر بوون ئەوەیە كەخوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامًا﴾ [العنكبوت: 14]؛ واتە: هەزار ساڵ جگە لەپەنجا ساڵ (واتە: نۆسەد وپەنجا ساڵ. و) لەناو گەل وهۆزەكەیدا مایەوە. گەل وهۆزێك لەو ماوە دوور ودرێژەدا بڕوایان بەپێغەمبەرێكی ئامۆژگاریكەر نەهێنابێت، بێگومان لاسارترین وناهەقترین گەل وهۆز بوون. تەبەرى: ٢٢/ ٥٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەبارەى گەلى حەزرەتى نوح دەفەرمووێت: ناهەقترين ولاسارترين گەل وهۆز بوون؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 61

وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ ٦١

(سمود) بەمانای گۆرانییە.. جا ئەم مانایە لەگەڵ ئەو مانایەدا كەلەئایەتەكەدا (سمود)ی بۆ بەكارهێنراوە، هیچ دژایەتیەكیان نییە (لە ئایەتەكەدا -سمود- بەمانا غەفڵەت وبێ ئاگایی بەكار هێنراوە. و) چونكە گۆرانی مایەی غەفڵەت وبێ ئاگاییە. ابن القيم: ٣/ ٥٨ـ ٥٩.
پرسیار: هەندێك لەپێشينە باشەكان (سمود)يان بەمانا گۆرانى لێك داوەتەوە وهەندێكيشيان بەمانا غەفڵەت وبێ ئاگايى، چۆن دەتوانين ئەم دوو مانايە پێكەوە كۆ بكەينەوە؟

سووڕەتی نجم ئایەتەکان 0 - 62

فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩ ٦٢

خوای گەورە بەشێوەیەكی تایبەت فەرمانی بەسەجدە بردن كردووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گەورەیی سەجدە بردن، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەسەجدە كرۆك وكاكڵەی خواپەرستیە، خشوع وملكەچیە لەبەرامبەر پەروەردگار، كاتێك مرۆڤ سەجدە دەبات لەهەموو كاتەكانی تر زیاتر ملكەچی خودا وفەرمانی خودایە، دڵ ولاشەی دادەنەوێنێتەوە وبەڕێزترین شوێنی (واتە: ناوچەوان ودەموچاوی. و) دەخاتە سەرزەوی ودەیخاتە سەر ئەو شوێنەی كەجێی پێیەكانیەتی. سەعدى: ٨٣٣.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى گەورەيى سەجدە بكە.

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 1

ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ ١

ئەم موعجیزەیەی كەباسكراوە هۆكارێكە بۆ یاداوەری نزیكبوونەوەی پەسڵان، چونكە مانگ یەكێكە لەدروستكراوەكانی ناو ئاسمان كەنیزامێكی تایبەت وهاووێنەی كەشی زەویی هەیە، جا هەر كاتێك گۆڕانێكی نائاسایی لەمانگا پەیدا بوو، ئەوە هۆشداریە بۆ خەڵكی بۆ ئەوەی وێرانبوونی دونیا بهێننە بەرچاوی خۆیان، خوای گەورەش فیعلی تێپەڕی بەكار هێنا وفەرمووی: (اقتربت الساعة) ئەمەش بۆ ئەوەیە كەشتەكە گومان هەڵناگرێت وڕاستە. ابن عاشور: ٢٧/ ١٦٨.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان ڕستەى (اقتربت الساعة) لەگەڵ ڕستەى (وانشق القمر) دا هەيە؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 1

ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ

خوای گەورە هۆشداری وێرانبوونی دونیا ونزیكی ڕۆژی پەسڵانی بەبەندەكانی داوە، فەرمانیشی كردووە بۆ ئەوەی پێش هاتنی لەناكاوی قیامەت ووێرانبوونی دونیا لەكاتێكدا خەڵكی لەناو خەوی غەفڵەت وبێ ئاگاییدان، خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە پڕ لەمەترسیە ئامادە بكەن. تەبەرى: ٢٢/ ٥٦٥.
پرسیار: هەوڵدان بەوەى كەقيامەت نزيكە، چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 3

وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٖ مُّسۡتَقِرّٞ ٣

پێشەوا قوشەیری دەفەرمووێت: یەكێك لەسەرەنجامە خراپەكانی گوێڕایەڵی نەفس بەدرۆ زانینە (واتە: بەدرۆ زانینی بەرنامەی ڕاستەقینە وهەق. و) خوای گەورە مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەو جۆرە مرۆڤانەدا بۆ ئەوەی ڕێنوێنی نەبینن، پەیڕەوی كردن لەو شتانەش كەجێی ڕەزامەندی خوای گەورەن، تەسدیق وباوەڕ وڕاستیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، چونكە خوای گەورە بەهۆی بەرەكەتی پەیڕەوی كردن لەهەق بەرچاوڕوونییەك بەمرۆڤ دەبەخشێت كەدەیگەیەنێت بەهەق وڕاستەقینە وڕێنوێنی. بيقاعى: ١٩/ ٩٧.
پرسیار: پەيڕەوى كردن لەهەواى نەفس چ خراپەيەك لەگەڵ خۆيدا دەهێنێت؟

سووڕەتی قمر ئایەتەکان 0 - 3

وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٖ مُّسۡتَقِرّٞ ٣

واتە: كار وكردەوەی هەر كەسێك بۆ خۆیەتی، كار وكردەوەی چاكە لەبەهەشتدا بۆ ئەوانەیە كەشوێن كار وكردەوەی چاكە كەوتن، كار وكردەوەی خراپیش لەدۆزەخدا بۆ ئەوانەیە كەشوێن كار وكردەوەی خراپ كەوتن. قورتوبى: ٢٠/ ٧٥.
پرسیار: مەبەست لەڕستەى (وكل أمر مستقر)چییە؟