قورئان
ﯠ
ﱓ
٥٢ ٥٢ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٥٣ ٥٣ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ٥٤ ٥٤ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٥٥ ٥٥ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٥٦ ٥٦ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ٥٧ ٥٧ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٥٨ ٥٨
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
٥٩ ٥٩ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٦٠ ٦٠
ﯡ
ﮨ ٤ ٤ ﮪ ﮫ ٥ ٥ ﮭ ﮮ ٦ ٦ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ٧ ٧ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٨ ٨ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ٩ ٩ ﯠ ﯡ ﯢ ١٠ ١٠ ﯤ ﯥ ﯦ
١١ ١١ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ١٢ ١٢ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ١٣ ١٣ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١٤ ١٤
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٖ ٥٤ وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٥
دوای ئەوەی خوای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) كرد كەڕوو لەبێباوەڕەكان وەرگێڕێت، فەرمانی ئەوەیشی پێدا كەبەباشترین شێوە درێژە بەپەند وئامۆژگاری ویاداوەری بدات. شەوكانى: ٥/ ٩٢.
پرسیار: لەفەرماندان بەپەند وياداوەرى، دواى ئەوەى فەرمان كرا بەڕوو وەرگێڕان لەبێباوەڕان، سوودێكى زانستى بۆ بانگخواز هەيە، ئەو سوودە چییە؟
وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٥
بە مەبەستی ئەوەی كەهۆكار چییە كەفەرمان بەیاداوەری كراوە، خوای گەورە تەنها یەك هۆكاری باسكرد، واتە: بەهرە بردنی باوەڕداران لەپەند وئامۆژگاری، بۆیەش باسی ئەم بەهرەیە كرا، چونكە بەهرەیەكە هیچ گومانی تێدا نییە، هەروەها بەو مەبەستەش كەئەگەر لەجێیەك ترسێكی كەم لەكافران ئاشكرا بوو، ئەوا گرنگی ویارمەتی بەباوەڕداران بدرێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ فَذَكِّرۡ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكۡرَىٰ * سَيَذَّكَّرُ مَن يَخۡشَىٰ * وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى﴾ [الأعلى: 9 - 11].واته: ئامۆژگاری كە، ئەگەر ئامۆژگاری بەهرەی دا* كەسێك لەخوا ترسی هەبێت هەر زوو پەندی لێ وەردەگرێ* بەدفەڕەكەش هەر خۆی لێ دوور دەخاتەوە. ابن عاشور: ٢٧/ ٢٤.
پرسیار: بۆچى لەباسكردنى ياداوەرى تەنها باسى بەهرە بردنى باوەڕداران كرا؟
وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ ٥٦
سەرەتا باسی جنۆكە كرا، بۆ ئەوەی ئەو هاوەڵپەرستانەی كەجنۆكەیان دەپەرست بزانن كەجنۆكەكانیش بەندەی خودای گەورەن. ابن عاشور: ٢٧/ ٢٨.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەى سەرەوەدا سەرەتا باسى جنۆكە كراوە؟
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ ٥٨
یەكێك لەدیمەنەكانی هێز ودەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كەڕزق وڕۆزی بەتەواوی دروستكراوەكانی خۆی دەگەیەنێت. سەعدى: ٨١٣.
(برادەرێك بۆی گێڕامەوە گوتی: كاتی خۆی لەگوندی گڵێجاڵ بەردێكی گەورەمان بەپیك وكوتك شكاند، لەناوەڕاستی بەردەكەدا كرمێك هەبوو، ئیتر هیچ ڕێگا وكەلێنێك نەبوو بۆ ئەوەی هەوا یان خواردنی پێ بگات!. ئەمە نیشانەی دەسەڵات وگەورەیی خوایە كەڕۆزی بەو كرمەش دەگەیەنێت ولەبیری ناكات. وەرگێڕ).
پرسیار: بۆچى دوابەدواى سيفەتى (الرزاق) باسى سيفەتى هێز ودەسەڵاتيش كرا؟
وَٱلطُّورِ ١ وَكِتَٰبٖ مَّسۡطُورٖ ٢ فِي رَقّٖ مَّنشُورٖ ٣ وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ ٤ وَٱلسَّقۡفِ ٱلۡمَرۡفُوعِ ٥ وَٱلۡبَحۡرِ ٱلۡمَسۡجُورِ ٦ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٞ ٧ مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٖ ٨
پێشەوا عومەر شەوێك بەمەبەستی ئاگاداری لەبارودۆخی شار، وەدەركەوت، لەناوەندی ڕێدا بەلای ماڵێكدا تێپەڕی، خاوەن ماڵ شەونوێژی دەكرد، پێشەوا عومەر وەستا وگوێی لەقورئانخوێندنەوەكەی گرت، ئەو كەسە سورەتی (الطور)ـی دەخوێندەوە، گەیشت بەئایەتی (إن عذاب ربك لواقع * ما له من دافع)پێشەوا عومەر فەرمووی: سوێند بەپەروەردگاری كەعبە، سزای خوا ڕاستە وبوونی هەیە. دوایی لەئەسپەكەی دابەزی وپاڵی دا بەدیوارەكەوە، ماوەیەكی زۆر لەوێدا مایەوە، دوایی بەرەو ماڵ گەڕایەوە ومانگێك نەخۆش كەوت وكەوتە ناو جێ، لەو ماوەدا خەڵكی دەستە دەستە دەچوون بۆ سەردانی، بەڵام نەیاندەزانی چیەتی!. ابن كثير: ٤/ ٢٤٢.
پرسیار: ئايا دەكرێت مرۆڤ لەڕێگەى گوێگرتن لەقورئان، لێى ڕابمێنێت؟ ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ ٤
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە، لەمالیكی كوڕی صەعصەعەوە دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: .... ثُمَّ رُفِعَ لِي الْبَيْتُ الْمَعْمُورُ، فَقُلْتُ: يَا جِبْرِيلُ مَا هَذَا؟ قَالَ: هَذَا الْبَيْتُ الْمَعْمُورُ يَدْخُلُهُ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ، إِذَا خَرَجُوا مِنْهُ لَمْ يَعُودُوا فِيهِ آخِرُ مَا عَلَيْهِمْ . رواه البخاری: ٣٢٠٧ ومسلم: ١٦٤. واتە: دوایی بەیتولمەعموریان پیشانی من دا، گوتم: ئەی جبریل ئەمە چییە؟ گوتی: ئەمە بەیتولمەعمورە، هەر ڕۆژەو حەفتا هەزار فریشتە تێی دەچن ودوای ئەوە هاتنە دەرەوە جارێكی تر (سەرەیان نایەت و. و) تێی ناچنەوە. تەبەرى: ٢٢/ ٤٥٥.
پرسیار: بۆچى بەيتولمەعمور پلە وپايەيەكى زۆر گرنگى هەيە؟
فَوَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ ١١ ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي خَوۡضٖ يَلۡعَبُونَ ١٢
خوای گەورە كار وزانستی وانەی بە(خَوضٍ) و(لعب) ناوهێنا، (خَوضٍ) واتە: قسەی پڕوپووچ، (لعب)ـیش واتە: هەوڵدانی بێسوود، واتە: هیچ زانستێكی بەسوود وهیچ كار وكردەوەیەكی چاكیان نییە، بەڵكو زانستەكەیان سەرقاڵبوونە بەشتی پڕوپووچەوە وكارەكانیان گەپ وگاڵتەیە. ابن القيم: ٣/ ٥٥.
پرسیار: ديارترين سيفەتى بێباوەڕان چییە؟