قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧


٣٨ ٣٨
ﭿ
٣٩ ٣٩

٤٠ ٤٠

٤١ ٤١
٤٢ ٤٢
٤٣ ٤٣

٤٤ ٤٤

٤٥ ٤٥
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢ ٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥ ٦ ٦
520
سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 37

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلۡبٌ أَوۡ أَلۡقَى ٱلسَّمۡعَ وَهُوَ شَهِيدٞ ٣٧

هەر كەسێك بەنییەتی ڕێنوێنی وبەدڵی پڕ لەئاگا گوێ لەقورئان بگرێت، قورئان دەبێتە مایەی پەند وئامۆژگاری وڕێنوێنی وشیفا بۆی، بەڵام ئەوەی گوێ لەقورئان نەگرێت، قورئان هیچ سوودێكی بۆی نابێت، چونكە ئەو كەسە قورئانی قبووڵ نییە ودانایی خوداش وایە كەڕێنوێنی ئەو جۆرە كەسانە نەكات. سەعدى: ٨٠٧.
پرسیار: كەسێك كەبە دڵێكى پڕ لەئاگا وهۆشياریيەوە گوێ لەقورئان نەگرێت چ سوودێك لەقورئان دەبينێت؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 37

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلۡبٌ أَوۡ أَلۡقَى ٱلسَّمۡعَ وَهُوَ شَهِيدٞ ٣٧

نهێنی هاتنی (أو) لەجیاتی (و) ئەمەیە: دوو جۆر لەخەڵكی سوود لەقورئان وەردەگرن، جۆری یەكەم: مرۆڤێكی ژیری هۆشیار كەبەبچووكترین ئاماژە ڕێنوێنی وەردەگرێت ونیازی بەسەرنجدان وكۆكردنەوەی هەموو هەستەكانی نییە، بەڵكو دڵێكی هۆشیاری هەیە وقابیلی ڕێنوێنی وەرگرتنە، ئەم جۆرە كەسانە تەواو ئامادەن بۆ وەرگرتنی ڕێنوێنی وتەنها پێویستیان بەوەیە كەڕێنوێنی بكرێن. جۆری دووەم: مرۆڤێكە كەوەك ئەوەی یەكەم ئامادە وهۆشیار نییە، كاتێك ڕێنوێنی بەرەو لای ئەم كەسە دێت، گوێی بۆ دەگرێت، دڵ وهەستی كۆدەكاتەوە، دواتر لەڕێگەی بیركردنەوە وبەڵگەی ڕاست وچاك ڕێنوێنی وەردەگرێت. ابن القيم: ٣/ ١٦.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا جياتى ئەوەى پيتى (و) بەكار بێت، پيتى (أو) بەكارهاتووە؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 39

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ ٣٩

فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) داوە ئەو كارانە بكات كەیارمەتی مرۆڤ دەدەن بەسەبر وخۆڕاگر بێت، واتە: تەسبیحات كردن وسوپاس كردنی پەروەردگار پێش خۆركەوتنی بەیانی ودوای ئاوا بوونی خۆر ولەشەویشدا ودوای نوێژەكانیش. ابن القيم: ٣/ ٢٦.
پرسیار: چ شتێك يارمەتى مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەى خۆڕاگر وبەسەبر بێت؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 39 - 40

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ ٣٩ وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَأَدۡبَٰرَ ٱلسُّجُودِ ٤٠

لەبەرامبەر ئەوەی كەسەركۆنەت دەكەن وباوەڕ بەپەیامەكەت ناكەن، ڕوویان لێ وەرگێڕە وخۆت خەریك بكە بەخواپەرستی وتەسبیحاتی پەروەردگار لەسەرەتا وكۆتایی ڕۆژ ولەكاتی شەو ودوای نوێژەكانیش، چونكە یاد وزیكری خودا دەروونی مرۆڤ ئارام دەكاتەوە وخۆشحاڵی دەكات وسەبری بۆ ئاسان دەكات. سەعدى: ٨٠٧.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى فەرمان بەسەبر كرا، فەرمان بەتەسبيحاتيش كرا؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 39

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ ٣٩

پێشەوا ڕازی دەفەرمووێت: پاداشتی وشەكان بەئەندازەی دەرچوونیانە لەسینە بەپێی مەعریفەت ودانایی، هەروەها بەپێی ئەوەی تا چەندێك دڵی مرۆڤ لەگەڵ زمانیدا ڕێكە ولەمانا ومەبەستەكانی ئەو وشانە تێدەگات، تەسبیح واتە: بەپاك زانین لەهەر شتێك كەدێتە ناو گومان، یان خەیاڵ، یان هەست، یان وەسوەسە، سوپاس وحەمدیش چاكە وكردگاری پەروەردگار ویەكتایی خاوەن ناز ونیعمەت دەگەیەنێت. بيقاعى: ١٨/ ٤٣٩.
پرسیار: مەبەست لەتەسبيحات چییە؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 45

وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِجَبَّارٖۖ

واتە: تۆ كەسێك نیت كەئەمانە لەسەر ڕێنوێنی ناچار بكەیت، داوای وەها كارێكیشت لێ نەكراوە.. تۆ داوات لێ نەكراوە بەناچاری باوەڕیان پێ بهێنیت، تۆ تەنها ئەوەت لەسەرە كەپەیامی خوا ڕابگەیەنیت. ابن كثير: ٧/ ٤١٢.
پرسیار: سنوور وكەوشەنى زانايان لەكاتى بانگەوازدا تا كوێيە؟

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 1 - 6

وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرۡوٗا ١ فَٱلۡحَٰمِلَٰتِ وِقۡرٗا ٢ فَٱلۡجَٰرِيَٰتِ يُسۡرٗا ٣ فَٱلۡمُقَسِّمَٰتِ أَمۡرًا ٤ إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٞ ٥ وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٞ ٦

بۆیە خوای گەورە تەنها سوێندی بەم چەند شتە خواردووە، چونكە سەیرن وئاسایی نین، واتە: كەسێك كەتوانای ئەم كارانەی هەبێت، بێگومان توانای ئەوەیشی هەیە كەقیامەت بەرپا بكات. شەوكانى: ٥/ ٨٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سوێندى بەم چەند شتە خواردووە؟